|
||
كةسايةتي سةركردةكانمان ..... شوان .م.ع 20.07.2004
ئێمه جیاین و یهكیشین، شوتییه‌كی دوو پارچهبووین، كه‌چی هه‌ریه‌كه‌مان له رهنگێكین، هه‌ریه‌كه‌مان تامێکی جیامان هه‌یه. مارکسیزم باوی نه‌ماوه،که چی بۆ به‌دبه‌ختی ئێمه دیالێكتیك هه‌ر به كاره، ئێمه دژین و یهكیشین. ئه‌و په‌نده كوردییه‌ش به درۆكهوتهوه ؛ شووشه‌ی شكاویش له سایه‌ی زانست تێكدهخرێتهوه.كه‌چی ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین شووشه‌یه‌كی شكاوین یهكناگرینهوه. دوو برای دوژمن،ئاشت نابینه‌وه. دوو دۆستی دڵكرمی، چاكنابینهوه. ئێمه دوو ڕووی یه‌ك كه‌سایه‌تین، لهیهكترناتوێینهوه. یهكنهتهوهی دووپارچهین. یه‌ك حیزبی دوولهتین یه‌ك ئامانج و ستراتیج و دووتاکتیکین. یه‌ك که‌سایه‌تی و دوو ڕوومان هه‌یه، یه‌ك ناگرینه‌وه. نه‌ستمان یه‌که هه‌ستمان جیایه. یه‌کمان که‌م دوو، هیتر عاشقی میدیایه. باڵا و كه‌له‌ش،ڕه‌نگ و ڕوومان، فه‌رمووده و ده‌ربـڕینی ڕوومان،نیگای چاومان........هه‌رچی هه‌یتمان له‌وه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یبینێ له هه‌مووی جیاین. كه‌چی له‌وه‌ی كه خۆمان ده‌یزانین یه‌کین، كه‌سایه‌تیه‌کی دوولهتین. نیوه گۆیه‌كی مێشكمان عه‌مباری دروشمی ستۆكه و، پــڕ له درۆی سیاسییه. ئه‌وی تریان لاپه‌ڕه‌یه‌ك سپی سپی، واژۆی ئێمه و مۆر و ڤیزه‌ی هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ردایه. ده‌ستی چه‌پمان بۆ سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ر و ده‌ستی راستمان بۆ ده‌رۆزه له دوژمنه. یه‌ك سه‌ره هه‌م بۆ شه‌هید دایدهنوێنین، هه‌م بۆ بكوژانی شۆڕدهكهین. سه‌ر زمانمان قوربانیدانه، ژێرزمانمان ڕاپۆرتلێدان. چاوێکمان رووباری خوێن،فرمێسكی ئه‌وینی گه‌لی لێ ده‌تكێ،ئه‌وی تریان هاوێنه‌ی ته‌له‌سكۆبی نه‌یارانه. له‌م لا دۆسیه‌ی دڕاوی پڕ له دروشم و سروودی نه‌پساوه‌ی نشتیمانی گڕیگرتووه، له لاكه‌یتر فایلێكی ڕهشـقهترانی. گیرفانی كونتێبووی ورده‌مان بۆ به‌شمه‌ینه‌تان واڵایه، بانكی داهات و به‌رتیلیش مه‌گه‌ر هه‌ر خۆمان بزانین چیتیایه. له نهستمانا دوو ڕه‌مه‌ك(ڕه‌مه‌كی خۆسه‌پاندن و ده‌سه‌لات) و ئه‌وی تریان(گوێ رایه‌ڵی)٭ ته‌ڕاتێن ده‌كه‌ن. بۆیه : به‌رانبه‌ر به‌هێز ده‌سته مۆین، به‌رانبه‌ر بێ چاره‌ش زه‌به‌لاح. ده‌ستێ نه‌توانین بیبـڕین ماچی ده‌كه‌ین. به‌رامبه‌ر گه‌ل تۆتالیتا‌ر، بۆ دوژمنیش خزمهتكارین. بێگانه تاجی سهرمانهو خه‌ڵكیش خۆڵه‌كه‌ی به‌رپێی. بۆ ئه‌مان زمان ڵاڵ وئیمهش ساوا، چی له دڵبێ هه‌ر ئه‌وه‌مان له سه‌ر زاره، خه‌ڵكیش باتهقهی سه‌ری بێ. گوێمان كه‌ڕه، چاومان كزه بۆ هاوار و ناڵه‌ی ئم میلله‌ته ڕه‌ش و ڕووته، بۆ دوو ملیون ئیمزای ڕیفڕاندۆم. كه‌چی سستانی، خامه‌نه‌ئی، تۆڕانیهكان، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان........... هیچیش به كورد ڕه‌وا نه‌بینن، ئێمه له دڵی ئه‌وانا خۆشه‌ویستی كورد ده‌خوێنینه‌وه. له به‌غدا حوکمی زاتییان لێ ئه‌كڕین، له كوردستان به فیدراڵـ ته‌زویر ده‌یفرۆشین. به‌ینی خۆمانبێ باكه‌س نه‌زانێ: كه‌ركوك شارێكی كوردییه. له‌مه‌شیانا خاترجه‌مین، له‌گه‌ڵ هه‌مووان وه‌كو برا بهشیدهكهین. له به‌غدا عیراقی و له شیمالیش كوردستانچین. له جامیعه‌ی عه‌ره‌بیا ره‌مزی بێ هاوتای عروبه و له‌ملاشه‌وه ئاڵاههڵگریچوارپارچهین. له گه‌رمیانا سه‌رباز و له كوێستانا پێشمه‌رگه‌ین. له‌ولا(حیزب)ین و له‌ملاش نه‌ته‌وه‌ین. له‌ولا فه‌رمانبه‌ر له‌م لاش سه‌رکرده‌ین. له‌ولا میلیشیا و له‌ملاش له‌شکرین. له‌ولا نێو ماڵی عیراق یه‌ك ده‌خه‌ین، له‌م لاش کوردستان وه‌ك به‌رد شه‌ق ده‌که‌ین. به مجامه‌له و ماستاو گرتنه‌وه له‌ولا ده‌رۆزه‌ی پایهیێ ده‌كه‌ین،له‌م لا وه‌ك برا داهاتی خه‌ڵکی یه‌کسان به‌ش ده‌که‌ین. له‌ولا وه‌ك لۆکه نه‌رم و له‌ملاش وه‌ك به‌رد ڕه‌ق. له‌ولا دیـموکرات له‌ملاش دکتاتۆڕ. زه‌مانێكه کیڵگه‌ی حه‌زمان وشکی کردووه. نه شه‌ڕی سارد ما به‌گه‌رمی مهلهیتیا بكه‌ین. باوی پاڵه‌وانێتیش نه‌ماوه، سه‌ركرده‌ی وه‌ك ئێمه بتوانن گه‌لێ رزگاركهن.« تاكه‌ی وه‌ك سه‌گی جڕتاوا ڕاوی كونه‌ماسی بكه‌ین، وه‌ختێتی نه‌ختێ خه‌باتی... »** سه‌ر مێز و كورسی بكه‌ین. هه‌ر ناچارین بۆ درێژه‌ی به‌زمی خۆمان میلله‌ته‌كه‌مان وافێرکهین. ئه‌وه قه‌ده‌ری كۆمه‌ڵی کورده هه‌ر ده‌بێ به باوکسالاری بژی: بچوك له گه‌وره بپاڕێته‌وه، منداڵیش له باوك. مێ بۆ نێر دانه‌وێنێ. فه‌رمانبه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر، پێشمه‌رگه بۆ لێپرسراوه‌که‌ی،هاوڵاتی بۆ فه‌رمانبه‌ر،فێرخواز بۆ مامۆستا، کوردیش بۆ سه‌رکرده‌که‌ی. ئێمه‌ش بۆ ئاغاکانمان. هه‌موومان سه‌ر داده‌نوێنین و سه‌ریش به هیتر شۆڕ ده‌که‌ین. ده‌پاڕێینه‌وه،فه‌رمانیش ده‌که‌ین. ده‌ست ماچ ده‌که‌ین و ده‌ستیش ده‌بڕین. له یه‌ك کاتدا سه‌پان و ئاغاین، قوربانی و جه‌للاد، کڕیار و فرۆشیار، سه‌رکرده و خزمه‌تکار. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٭ ره‌مه‌كی خۆسه‌پاندن و ده‌سه‌ڵات(superlative instinct).ره‌مه‌كی گوێرایه‌ڵی (submissive instinc) ٭٭ شیعرێکی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن. |
||