|
||
كةركوك لة غازيةوة بؤ غازي ... د. كاوس عةزيز فةرةج هۆڵه ندا
هه ر له و ڕۆژه ی که باشوری کوردستان به زۆر و بێپرسی دانیشتوانه که ی به عێراقی عه ره بیه وه لکێنرا، هه ر له ڕۆژانی داگیرکه ری ئینگلیزه وه تا ئه مڕۆ، سیاسه تی کۆچ پێکردنی کورد و دادۆشینی که رکوک به رده وامه٠ هه موو حکومه ته یه ک له دوا یه که کانی عێراق درێژه پێده رو ته واو که ری ئه و سیاسه ته چه په ڵه ڕه گه ز په رستانه یه بوون و بۆ ساڵیکێش بووبێت ده ستبه رداری ئه و سیاسه ته چه وته نه بوون٠ کاتێک مس بێڵ توانی عه ره بێکی هاورده و لێکه وتو، ئه ویش فه یسه ڵی کوڕی شه ریفی حوسێن بوو که له شام وه ده ر هاتبوو و له له نده ن گیرسابۆوه، بکاته پاشا له وعێراقه تازه دامه زراوه دا،هه ر زوو و سه رسه ختانه، ﴿مس بێڵ﴾١ که نازناوی خاتوونی وه رگرتبو،بوو به دڕکو چه قیه چاوی کورد٠ کاتێک ونستۆن چه رچڵ وه زیری کۆڵۆ نیه کانی به ریتانیا پێشنیازی دامه زراندنی حکومه تێکی ئۆتۆنۆمی کوردی له ویلا یه تی موسڵداکرد،خاتوون که وته به ربه ره کانی ئه م بیرۆکه یه به بیانوی ئه وه ی که ویلایه تی مو سڵ گرنگیه کی زۆری هه یه بۆ عێراق، نه ک ته نها له به ر ئه وه ی که پیتڕۆڵی تێدایه، به ڵکو له به رئه وه ی که ئه م هه رێمه سه رچاوه ی دانه وێڵه ی هه مووعێراقه، هه ر وه ها له به ر ئه وه ی که زۆرینه ی دانیشتوانی ئه م ویلایه ته سونین، بۆیه فاکته رێکی گرنگن له ڕاگرتنی ته رازوی هێزدا به رامبه ر شیعه کان که زۆرینه ن له عێراقدا،لۆرنس دژی ئه م بۆچونه ی خاتوون بوو و پێیوابوو که هه رگیز کورد سه ر دانانه وێنن بۆ ده سته ڵاتێکی عه ره بی له عێراقدا٠ ئه و سێخاڵه ی سه ره وه بونه ماره که ی شێخ هۆمه ر وخاتوون له گه ردنی کوردی ئاڵاندو کردنیه کۆتو پێوه ندو بوه سیاسه تی نه گریسی دژایه تیکردنی کورد له لایه ن داروده سته و ڕژێمه یه ک له دوا یه که کانی عێراقه وه٠٠٠٠٠٠٠٠ ساڵی ١٩٣٦كه سايه تي كوردپه روه رو به ناوبانگي كورد ئه مين زه كي به گ دوو بيرخه ره وه ي ناڕه زایی دايه مه ليك غازي ده رباره ي ئه و سياسه تي ته عریبه ی که ده سه ڵاتدارانی ئه و كاته په يڕه ویانده كرد و كه وتبونه،نيشته جێكردنی عه شايره عه ره به كان له ده وروبه ري كه ركوكدا و گواستنه وه ي فه رمه نبه راني كورد له كه ركوكدا و داناني عه ره ب له جێیان، كاتێک ئه م دوو ناڕه زايبونه له لایه ن مه لیک غازیه وه پشتگوێخرانو وه ڵام نه درانه وه، ئه مين زه كي به گ بۆ په رده هه ڵماڵین له سه ر ئه و ناهه قیو بێدادیه ی که به رامبه ر کورد ده کرا، ناچار بوو په نا بۆ چاپکردن بباتو له سه ر ئه ركي خۆی چاپيبكات، تائه و سیاسه ته هه ڵه یه یئینگلیزه کانو مه لیک غازی ڕسوا بکات، به ڵام هه ر له چاپخانه دا زوو ده ستيان به سه رداگرتو هه ر هه مويان سوتاند،ئينگليزه كان ته نيایه ک دوو دانه یان پاراستو گلدايه وه بۆ كتبخانه ی شايانه له له نده ن بۆ ئه رشێف٠له سه ره تای هه شتاكاندا به ڕێنوێنی به ڕێز د٠كه مال فوئاد و هيمه تي كاك سه باحیی غاليبی ئه و ناميلكه يه له له نده ن دۆزرايه و ه و له چاپدرايه وه٠ به ڵێ خاتوون و غازي كۆن و﴿باوكي ناجی﴾٢ ئه وه سياسه تيان بوو٠٠كه چی له دوای سێ چاره كه سه ده و دوای ڕمانی به عسی فاشست و به خشينی ڕوبارێك خوێن، تازه به تازه خوشكو براكانی ناجی،هه ر يه ك له﴿ لييان سونده رس﴾٢ ﴿به رپرسي ده سه لاتي هاوپه يمانان له باكووري عيراق﴾، ﴿پۆڵ هارڤی﴾٣ ﴿به رپرسی ده سه ڵاتی هاوپه يمانان له كه ركوك﴾ وسه رۆک غازی نوێش له گه ڵیان ده يانه وێت به هه زاره ها فڕوفێڵ چاوبه ست له كورد بكه نو، هه ق بده ن به عه ره بی هاورده له كه ركوك بمێننه وه و ده ربه ده ره كانی ئێمه ش جارێ با دوور بن له كه ركوكه وه له پێاوی پاراستنی ئاشتي له ﴿عێراقی بچوك﴾٤ داو له به ر به ر ژه وه ندی برا هاوپه يمانه ستراتیجیه كانمان،دوايی كه دونيا ئاخر بوو هه قمان بۆ ده كه نه وه٠٠به ڵێ هه ر به پشتگيری هاوپه يمانه كانمان بوو غازی نوێ جه ساره تی ئه وه یكرد زۆر به توندی به كاك حه سيب ۆژبه يانيدا﴿که به لای منه وه کاک حه سیب ته نها نوێنه ری کوردی که رکوک نه بوو، به ڵکو نوێنه ری هه موو کورد بوو له و ڕوبه ڕوبونه وه ئازایانه دا ﴾ هه ڵبشاخێو له وه ڵامی داوایه کی کاک حه سیبدا له مه ڕ کێشه ی عه ره بی ها ورده دا که ڕۆژبه یانی به﴿ ﴿غرباﺀ﴾﴾ ناویبردن، غازی نوێ وتی:﴿﴿ ڕێگه ناده م كه به و جۆره زاراوانه مامه ڵه بكرێت، ئه وانه عێراقین٠٠٠٠﴾﴾،به ڵێ ئه وانه ی كه بێگانه ن به شاری كه ركوك لای سه رۆك مافی خۆيانه بمێننه وه و باری دیمۆگرافی ئێستای كه ركوك نابێت ده ستكاريبكرێتو بگۆڕدرێت، بۆ كوردیش با جارێ سه بر بکات، خوا كه ريمه و جارێ كات زۆر ماوه عێراقی داهاتوو جێی هه موانی تێدا ده بێته وه و ئيش به په له ناكرێت ٠ ئه مه يه عێراقی هيواو ئاشتی كه له ئامێزيدا كورد به هه موو ئاواته كانی شاد ده بێت ٭ده كرێت ئه م ناونيشانه به مانا ڕاستيه كه ی وشه ی غازيش لێکبدرێته وه٠
١جرترۆد بێڵ ١٨٦٨-١٩٢٦ ئه و ژنه ئینگلیزه بوو که له ساڵی ١٩١٦ ه وه ده ستی خسته نێو کاروباری عێراقه وه و توانی حکومه تی له نده ن به زۆر له بۆ چونه کانی خۆێ قایل بکات، هه ر ئه ویش بوو فه یسه ڵی کرده مه لیکی عێراق و سیاسه تێکی توندی هه بوو ده رهه ق به کورد
٢ عه ره به کانی عێراق له زیاتر له نیو سه ده له مه وبه ره و ه، که هه ر شتێک ڕویده داله عێراقدا ده یانگه ڕانده وه بۆ ئینگلیزه کانو ده یانوت:کلها ﴿یان﴾ کله من أبو ناجی، به ڵام نازانم بۆ ئه م نازناوه یان به کارده هێنا، له وانه یه پیاوێکی فێڵباز وه ک ئینگلیزه کان، له و سه رده مانه دا له نێو کۆمه ڵدا ناسرابوبێت
٣ هه ر یه ک له م دوانه به ریتانین، یرسیار له وه دایه بۆ دوای پتر له هه شتا ساڵ جارێکی دی کێشه ی که رکوک و کوردستان بکه ونه وه ژێر ده ستی هه مان ئه وانه ی که سیاسه تی دژ به کوردیان له عێراقی ئه و سادا داڕشت، گومانم هه یه که ئه مه هه ر به ڕێکه وت بوبێت ٤ به داخه وه ئه م زاراوه یه ی که شۆفێنیه کانی عێراق خه ریکه ده یکه نه به ر که رکوک،له ئاخاوتنه کانی هه ندێک که سایه تیو کاربه ده ستانی کوردیشدا خه ریکه ئه م زاراوه نامۆیه به که رکوک جێی کوردستانی بچووک ده گرێته وه |
||