www.kurdistannet.org

 

خؤ هةردوو (تةها)ش جصطري سةرؤك بوون .... ئاسؤ حةمة سالَح

 

به‌رلین \ asokurd@web.de

 

سووربوون و پێداگرتنی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له‌عێراقدا ، جارێک به‌به‌رگی سونی و جارێکی تر به‌ به‌رگی شیعه‌یی ، بێجگه‌ له‌نیازگڵاوی شۆڤێنیه‌ت هیچ ته‌فسیرێکی تری نییه‌ ،ئه‌گه‌رچی به‌شێک له‌م ڕووخساره‌ شۆڤێنیانه‌ش خۆیان به‌ ده‌مامک

 ( ماسکه‌ ) ی لیبرالی و عیلمانیه‌ت شاردۆته‌وه‌ ،به‌ڵام ئیمڕۆ شه‌قامی کوردی هۆشیاره‌ونامه‌ی سپی ئه‌خوێنێته‌وه‌ . ئه‌بێ ئێمه‌ی کورد چاوڕێی چ ڕۆشناییه‌ک بین له‌ گه‌لێک که‌ هێشتا مره‌که‌بی هه‌ردوو به‌یاننامه‌که‌ی ( یه‌کێتی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی عه‌ره‌ب ) و ( کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ) ووشک نه‌بوونه‌ته‌وه‌ ، که‌ بێشه‌رمانه‌ ئه‌وپه‌ڕی سووکایه‌تی به‌نه‌ته‌وه‌ی کوردئه‌که‌ن و به‌ئه‌ندام بوونی ( یه‌کێتی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کورد له‌ یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی جیهانیدا ) ڕه‌ت ئه‌که‌نه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر عروبه‌و یه‌کپارچه‌یی عێراق ئه‌که‌نه‌وه‌و زیڕه‌یان له‌ سیسته‌می فیدرالی کردووه‌ چونکه‌ له‌پله‌ی عروبه‌ی عێراق که‌م ئه‌کاته‌وه‌ . بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له‌مێژووی عروبه‌وئیسلام بده‌نه‌وه‌ که‌ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کورد نه‌بووایه‌ ، زؤرده‌مێک بوو گه‌لی عه‌ره‌ب هه‌ردوو شه‌ره‌فی عروبه‌و ئیسلامی له‌ده‌ست دابوو، دیاره‌ ئێستا پاداشت و ئه‌مه‌کی عه‌ره‌ب بۆ کورد ئه‌مه‌یه‌ که‌ تا بینه‌قاقایان به‌خوێنی کورد سوورکردووه‌ .

بڕواناکه‌م تاکه‌ یه‌ک کوردی کوردوکوردستانپه‌روه‌ر هه‌بێت دڵی به‌وه‌ خۆش بێت که‌ کورد له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی بێبه‌ش بێ و پۆستی جێگری وه‌ربگرێت ، گه‌رچی من دڵنیام له‌و به‌ڕێزه‌کوردانه‌ی که‌ پۆستی جێگری وه‌رئه‌گرن که‌سانی کوردپه‌روه‌رن ، به‌ڵام که‌ جێگربن و بڕیاری گرنگیان به‌ده‌ست نه‌بێت ، سوودی چییه‌ ؟

هیواخوازم شه‌قامی کوردی به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانییه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان به‌توندو تیژی و به‌هه‌موو شێوه‌کانی ده‌ربڕین ناڕازیبوونی خۆیان ده‌رببڕن و بڕیاری وا ناڕه‌وا ڕه‌تبکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی بۆتۆمارکردنی هه‌ڵوێستیش بێت .

خۆ هه‌ر دوێنێ بوو هێشتا بیرمان نه‌چۆته‌وه که‌ هه‌ردوو ( طه‌ ) جزراوی و محێدین ، به‌ ناوکوردبوون و جێگربوون به‌ڵام له‌بڕیارداندا مقه‌با‌ بوون .