|
|||
شةرت بصت موذدانةت ثص بدةم ... عارف باوةجاني
كات ژمێر 2ی پاش نیوه رۆ بوو، له نێو كۆبوونه وه ی شۆرای شاری ئۆسڵۆ بووم، خه ریكی تاوتۆ كردنی ئه و كاخه زانه بووم كه له كۆبوونه وه كه دا باسیان لێوه د ه كرا، له ناكاو نووسه رو سیاسه تزانی نۆرویژی، كه بۆ خۆشی ئه ندامی شۆرای شاره، به رێز (ئه رلینگ فوڵكڤورد) نووسه ری كتێبی كوردستان له داهاتوودا و خه ڵكی كوردستان له ئیستادا. Kurdistan-om fortid، folk og framtid Kurdistan - om fortid، folk og framtid Kurdistan - om fortid، folk og framtid كه به زمانی نۆرویژی نووسیوێتی، هاته لام و به ئێواش به گوێمدا چرپاندی و وتی پیرۆزت بێت، ئیستا له دیار به كره وه ته له فوونیان بۆ كردوم كه له یلا زانا ئا زاد كراوه، به بیستنی ئه و هه واڵه خۆشه بزه ی شادمانی هه موو گیانمی داگرت، منیش سوپاسێكی زۆرم ئاراسته كرد، شایانی باسه نووسه ری نۆرویژی ئه رلینگ بێجگه له كتێبه به نرخه كه ی له سه ر كوردستان، ده یان بابه تی جۆراو جۆری له سه ر كورد له رۆژنامه نۆرویژی یه كاندا بڵاو كردوه ته وه. به بیستنی ئه و هه واڵه خۆشه ئیتر بیرو هزرم لای كۆبوونه وه كه نه ما، ده ستم دایه ته له فوونه كه م به شێوه ی نامه ی ته له فوونی به شێك له هاورێیانی كورد و نۆرویژیم له و هه واڵه خۆشه ئاگادار كرد. پاش یه ك خووله ك له ناردنی نامه ی ته له فوونی بۆ ژنه په رله مانتاری نۆرویژی دۆست و دڵسۆزی كورد، خانمی ئۆگوت ڤاڵه ته له فوونی بۆ كردم، به ده م ته له فوونه وه هاواری ده كرد و له خۆشیاندا ده گریا و هه رده یوت عارف عارف عارف : خۆشترین هه واڵت پێدام، شه رت بێت مۆژدانه ت پێ بده م، منیش چوومه نێو قوڵترین هزره وه، و بیرم له وه ده كرده وه كه به ڕاستی ئه و خانمه دڵسۆزی كوردستانه، چه نده به و هه واڵه شادمان بووه، پێویسته ئیمه ی كورد دڵسۆزانی خۆمان له یاد نه كه ین، ئه گه ر به خانمی دانیال میتران ده وترێ دایكی كوردان، پێویسته به خانمی ئۆگووت ڤاڵه ش بووترێ خوشكی كوردان، خانمی ئۆگووت ڤاڵه ئه ندامی گرووپی پشتیوانی كوردانه و یه كێك له دامه زرێنه رانی ئه و گرووپه یه، كه له نێو ئه ندامانی په رله مانی نۆرویژ پێك هاتووه. هه ر چه شنه كێشه یه ك له كوردستان روو بدات كێشه كه ی ده باته نێو په رله مان وباسی ده كات. به تایبه ت ئێستا زۆر سه ر قاڵی كێشه ی ژنانی كورده، له لایان میدیا و رێكخراوانی نۆرویژی سه باره ت به كێشه ی كورد بانگهێشتن ده كرێت و وتوو وێژ و سیمیناری بۆ پێك دێنن، له كۆتایدا منیش به نووسه رو سیاسه ت زانی نۆرویژی ئه رلینگ فۆڵكڤۆرد ده ڵێم شه رت بێت موژدانه ت پێ بده م چوون ئه و هه واڵه خۆشه ت بۆ هێنام
09، 06، 2004
|
|||