www.kurdistannet.org

 

نامةيةكي كراوة بؤ بةأصزان كاك مةسعود بارزانب و مام جةلال تالَةبانب.... أزطار طولَةباخ

به كورتی:

تكا ده كه ین، چه ند ده توانن، هێنده به هه ند (جدی) كار بۆ چه سپاندنی فیدڕاڵییه ت بكه ن.

تا ده توانن، فشار بخه نه سه ر سه رۆك و سه رۆك وه زیرانی كاتی ئێستای ئێراق:

1/ تاوه كو ناوی كۆماری ئێراق بگۆڕدرێت بۆ (كۆماری ئێراقی فیدڕاڵی) ، تافیدڕاڵییه ت ببێته فه رمان یان ڕاستییه كی هه نوكه یی (امر الواقع) .

2/ تاوه كو ئاڵای ئێراق بگۆڕدرێت، چونكه شوره ییه له سه ر خاكی كوردستان ئاڵایه ك به رز بكرێته وه

كه به ده ست و خه تی سه ددامی دیكتاتۆر (الله اكبر) لێ نووسرابێت. یه زدان پێویستی به وه نییه له ڕێگای

ئاڵای ئێراقه وه ئاماژه به مه زنێتی و گه وره یی بكرێت وئاڵای ئێراق پێویستی به وه نییه، كه (الله اكبر) ی له سه ر بنووسرێت، چونكه، زیاد له 22 ده وڵه تی عه ره بی تر هه ن، كه هیچیان ئاماژه یان به گه وره یی

یه زدان له سه ر ئاڵاكه یان نه كردووه، هیچ له ئیسلام بونه كه یان كاڵ نه بۆته وه.

جا ئه گه ر عه ره به شیعه و سوننیه كانی ئێراق پێیان وایه، كه نا په سه ند و نا گونجاوه، ئه و ووشه یه

دابگیرێت، ئه وا ده كرێت پێیان بگوترێت كه:

ا / مه زنی و گه وره یی یه زدان به وه له كه دار نابێت.

ب /كاتی خۆی سه ربازه كانی ئێراق، له كاتی شه ڕی ئێراق ئێرانداو له كاتی داگیركردنی شارو شارۆچكه كاندا

 به هه زاران ئاڵای ئێرانیان داگرت و خستیانه ژێر پۆستاڵه وه، شتێكی ڕون و ئاشكرایه، كه ئاڵای ئێران ووشه ی (‌الله) ی له سه ر نووسراوه.

ج /له كاتی هه ڵمه تی ئه نفاله به دناوه كاندا، به هه زاران قورئان له لایه ن سه ربا زه كانه وه سوتێنران و سوكایه تیان پێ كران، كه له هه ر قورئانێكدا به هه زاران (الله، الله اكبر و رسول الله) ی تێدابوو.

له مه وه پێویست ناكات، كه عه ره به كانی ئێراق خۆیانمان لێ بكه نه نوێنه ری خودا له ئێراقدا.

3/ تاوه كو داوی ئه وه نه كه ن، كه سه ددامی دیكتاتۆر، بگه ڕێنرێته وه ئێراق، تا له ئێراقدا به ند بكرێت،

چونكه له ئێراقدا هیچ گه ره نتییه ك نییه، بۆ مانه وه ی له به ندیخانه داو ئه گه ری ده ربازبوونی

 زۆرده بێت.

4/ كار بۆ ئه وه بكه ن، كه سه ددام به (تاوانباری جه نگ) ناوزه ند بكرێت.

5/ كار بۆ ئه وه بكه ن، كه دادوه رێكی كورد، ببێته سه رۆكی دادگایی كردنی عه لی كیمیایی، هاوكات كار بۆ ئه وه بكه ن، كا تاوانباری ناوبراو له سه ر خاكی كوردستان دادگایی بكرێت، ئیتر گرنگ نییه، هه ڵه بجه بێت، یان هه ر دادگایه كی تری شاره گه وره كانی كوردستان (سلێمانی، هه ولێر یان دهۆك) بێت، چونكه تاوانبار تاوانی ته واوی ده رهه ق به هه ر بسته خاكێكی كوردستان كردووه. ڕزگار گوڵه باخ / به رلین

golabach@t-online. de