|
||
كاتص بةرذةوةندييةكان دابةش دةبن كص دةدؤأصنص .... نةزةند بةطيخاني
ئه‌و هه‌واڵ و باسانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كانی پارتی و یه‌کیێتی دا بڵاوده‌بنه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و هه‌واڵ و باسانه‌ن كه له رۆژنامه و ماڵپه‌ڕ‌ه سه‌ربه‌خۆكان داده‌به‌زن. ئاخاوتنی رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ خواست و ئاواتی میلله‌تی كورد به‌رجه‌سته ده‌كات، كه‌چی نووسراو و راگه‌یاندنه‌كانی بڵاوكراوه حیزبیه‌كان نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی دوو زلحیزبه كوردیه‌که ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش دوو واتا ده‌گه‌یه‌نێ: یه‌كه‌میان ده‌ربڕی ئه‌و مه‌سافه گه‌وره‌یه‌یه كه له نێوان بیر و پڕۆژه‌ی سیاسیی حیزبه كوردییه‌کان و ئاوات و ئار‌ه‌زووی میلله‌تدا هه‌یه. دووه‌میشیان به ئاشكرایی تاكڕه‌وی و عه‌قلیه‌تی نادیموكراسیانه‌ی سه‌ركرده سیاسیه كوردیه‌کان د‌ه‌رده‌بڕێ. بۆ شاردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان خۆیان و میلله‌ت، هه‌روه‌ها له پێناوی شه‌رعیه‌تدان به پلان و نه‌خشه تاكڕه‌وییه‌كانیان، سه‌كرده حیزبیه‌کان بڕیاری نه‌كشانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراقدا خسسته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانه‌وه؛ په‌رله‌مانێك كه ئه‌وان خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، واته په‌رله‌مانێك كه شه‌رعیه‌تی نیه. نامه‌كه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ بوش و ره‌فتاری سیاسیی كوردیی دوای نامه‌كه یه‌ك شتی به خه‌ڵكی كورد و به جیهان سه‌لماند: فه‌شه‌لی دیپلۆماسیه‌تی یه‌كیێتی و پارتیله‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا، كورد زۆر كارتی له‌ده‌ستدایه بۆ سه‌پاندنی داخوازییه‌كانی و دابینكردنی ستاتویه‌كی مرۆڤانه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و ووروژاندنی رای گشتی جیهانی له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا. نامه لاوازه‌كه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ بوش كه ده‌بوایه پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌رچوونی بڕیاری 1546 ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن بكرابایه نه‌ك بوش، خاڵێكی بچوكی تێدابوو كه سه‌دای زۆری دایه‌وه له مێدیای جیهانی: ئه‌و خاڵه‌ش هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی كشانه‌وه بوو له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسیی كوردی و سوربوون و پێداگرتنی سه‌ركرده كورده‌كانی له‌گه‌ڵ بوایه، ئاكامێكی گه‌وره و یه‌كسان به خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بوو. به‌ڵام نامه‌كه و ره‌فتاری سیاسیی كوردی دوای نامه‌كه یه‌ك شتی به خه‌ڵكی كورد و به جیهان سه‌لماند: فه‌شه‌لی دیپلۆماسیه‌تی یه‌كیێتی و پارتی. شتێكی روون و ئاشكرایه كه هاوپه‌یمانان له كار و په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا حسابی بازاڕ و سه‌رمایه‌ی ئابووری خۆیان و پلانی سیاسیی ناوخۆیی و هاوسه‌نگی هێز ده‌كه‌ن و ئه‌مانه‌ش له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ و یه‌کگرتوویی خاكی عێراقدا به‌دی ده‌كه‌ن، . ئه‌وان دوای ده‌رچوونی بڕیاری 1546 كه به تاكه ووشه‌یه‌کیش ناوی كورد نابات، كه‌وتنه دڵدانه‌وه‌ی سه‌ركرده حیزبیه كورده‌كان. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له نوێنه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مریكا نمونه‌ی ریتشارد باوچه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی راگه‌یاندنێكی ساده‌ی بڵاوكرد‌ه‌وه بۆ دڵناییكردنه‌وه‌ی كورد و “رۆلی كاریگه‌ریان له عێراقی تازه‌دا”، له هه‌مان كات و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا، كۆمه‌ڵێ پلان و چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆی ساده و بێنرخیان له‌گه‌ل سه‌ركرده حیزبیه كورده‌كان ئه‌نجامدا كه جگه له رۆژنامه ناوخۆكان لایه‌نێكی دیكه به گرنگی وه‌رنه‌گرت و ته‌نها بڵاوكراوه‌كانی پارتی و یه‌كیێتی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میان پێڕازانده‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانان ئه‌و پلان و چاوپێكه‌وتنانه‌یان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كیێتی سازدا نه‌ك له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایان. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌ش و باو‌ه‌ڕپێكراوی هاوپه‌یمانان (به تایبه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا) له به‌رامبه‌ر كورد وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه گاڵته‌پێكردنێكه به سه‌ركرده حیزبیه كورده‌كان كه ناتوانن له عێراق جیا ببنه‌وه له كاتێكدا له نێوان خۆیاندا دابه‌شبوو و لاوازن و خاوه‌نی ستراتیژییه‌تێكی كوردی یه‌کگرتوو نین. له سه‌رووی هه‌موویه‌وه، ئه‌و پلان و گفتوگۆ نهێنییانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه هاوپه‌یمانان له په‌یوه‌ندی و به‌لێنه‌کانیان له‌گه‌ڵ كورد جددی نین و ئه‌و مێتۆده ته‌نها بۆ رازكردنیان به شێوه‌یه‌کی كاتی به‌كارده‌هێنن. هیچ كام له نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان ئاماده نین و نه‌بوون له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ووشه‌یه‌کیش كورد و دوارۆژی كورد بخه‌نه ناو رۆژه‌ڤی سیاسیه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆز و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه هاتۆته ئاراوه ته‌نها بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌توانن به شه‌رعی دوارۆژی كورد و مافه‌كانی له عێراقێكی عه‌ره‌بی شۆڤێنیدا دابین بكه‌ن له‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆز و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه هاتۆته ئاراوه ته‌نها بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌توانن به شه‌رعی دوارۆژی كورد و مافه‌كانی له عێراقێكی عه‌ره‌بی شۆڤێنیدا دابین بكه‌ن. كاتێ هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هیچ كام له هاوپه‌یمانان ئاماده نه‌بن له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ناوی كورد بێنن و به بچوكترین ئاماژه مافه‌كانی له‌به‌رچاوبگرن، پلان و گفتوگۆ نهێنی و ساده‌كان ته‌نها هه‌وڵی تاكتیكین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كورد و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان له پێناوی یه‌کگرتوویی عێراقدا. هیچ گارانتیه‌كی تۆماركراویش نیه كه په‌یڕه‌وكردنی یاسای كاتیی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقی كه ئیمزاكردنه‌كه‌ی ناره‌زایی و دژایه‌تیكردنێكی زۆری شیعه‌كانی وروژاند، له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا دابین بكات. له‌وه‌ش خراپتر، له‌م هه‌وڵه‌یاندا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌یر ناكه‌ن، به‌ڵكو به ئاشكرایی له رازیكردنی حیزبیی سه‌ركرده كورده‌كان ده‌گه‌ڕێن و خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه ماددی و ته‌سكه‌کانیان تێر ده‌كه‌ن. كاتێ پۆل برێمه‌ر نامه‌ی پڕ شكۆ و پیرۆزبایی بۆ تاڵه‌بانی ده‌نێرێت به بۆنه‌ی 29 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی یه‌کیێتیه‌وه، یان نوێنه‌ری رامسفیلد ده‌چێته سه‌ردانی وه‌جیه بارزانی له یه‌كێ له خه‌سته‌خانه‌كانی ئه‌مریكا، كورد هیچ شتێك وه‌ده‌ست ناهێنی جگه له دۆڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی گشتیی نه‌بێ. گفتوگۆ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی جاك سترۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌لقه‌یه‌كی دیكه‌ی زنجیر‌ه‌ی پلانه بێبایه‌خ و تاكڕه‌وییه‌کانه. جاك سترۆ له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود بارزانی دڵنیا كردۆته‌وه كه “یاسای كاتیی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له داڕشتنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یییدا له‌به‌رچاو ده‌گیرێت”. ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌کانی پارتیدا پێی له‌سه‌ر داگیرا، ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆیه‌كی تۆمارنه‌كراوی نێوان هه‌ردوو لا نه‌بوو، به‌ڵكو شاگه‌شكه‌بوون بوو به‌وه‌ی كه جاك سترۆ خۆی ته‌له‌فۆنی بۆ” سه‌رۆك بارزانی” كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێباوه‌ڕی سه‌ركرده كورده‌کان به خۆیان و به په‌یامه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر سه‌ركرده كورده‌كان ئه‌و یارییه سیاسییه‌یان به‌پێی خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكردایه، ئێستا نه‌ک جاك سترۆ و باڵیۆزی هاوپه‌یمانان جۆنز، به‌ڵكو ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی G8 یان ده‌خسته به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكی سیاسیی نوێوه كه كوردی وه‌كو مرۆڤ ده‌هێنا ناو ستراتیژییه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا كێشه‌ی كورد له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ته‌له‌فۆنه و گفتوگۆ بێبایه‌خانه بوروژێنێ، ئه‌وه دوای سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێراق و كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان مه‌سه‌له‌ی كورد ئه‌و كه‌مه مه‌ودا نێوده‌وڵه‌تییه‌ش له ده‌ست ده‌دات. كاتێ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دووپات ده‌بنه‌وه، ده‌بێ زارۆكی كورد چاوه‌كانی ببڕێته هه‌لیكۆپته‌ره شینه‌كانی “مرۆڤایه‌تی” تا نان و به‌رگی بۆ فڕیده‌نه خواره‌وه كاتێ هیچ بڕیار و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به ره‌سمی دان به ستاتوی كورد و مافه‌كانیدا نه‌نێت، ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌بێته‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆیی و جیهانیش داوا ده‌كات كێشه‌کانی كورد به دانیشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه بیره‌وه‌رییه‌كم ده‌خاته‌وه یاد: له ساڵی 1991 و دوای شه‌ڕی كه‌نداو و هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوردستان و كۆچڕه‌وه دڵته‌زێنه‌كه‌ی كورد، داوه‌تكرام بۆ به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی فه‌ڕه‌نسی له كه‌نالی 2 دا، كه سكرتێری گشتی ئه‌وسای UN پێرێز دیكویلار و بێرنارد كوشنێریش تێیدا به‌شداربوون. له ته‌واوی ئه‌و باسانه‌ی تایبه‌ت بوون به كورد، قسه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌سه‌لماند كه مه‌سه‌له‌ی كورد مرۆڤایه‌تیه و وا پێویست ده‌كات به زووترین كات یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی بۆ كورد بنێردرێت. من پێم له‌سه‌ر ئه‌وه دا‌گرت كه مه‌سه‌له‌ی كورد مرۆڤایه‌تی نیه به‌ڵكو سیاسییه و پێویستی به چاره‌سه‌رێکی قووڵی سیاسیی هه‌یه، هه‌روه‌ها رووی قسه‌م كرده پێرێز دیكویلار و داوای سازدانی ریفێراندۆمم كرد له کوردستان له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كاندا. وه‌ڵامی پێرێز دیكویلار ئه‌وه بوو كه رووی قسه‌کانم له حكومه‌تی به‌غدا بكه‌م و مه‌سه‌له‌كه ناوخۆییه نه‌ک نێوده‌وڵه‌تی. به هێشتنه‌وه‌ی كوردستان وه‌كو به‌شێك له عێراق، له داهاتوودا جیهان خۆی له لێپرسراوییه‌تی ده‌كێشێته‌وه و كێشه‌ی كوردیش ده‌بێته‌وه به‌شێك له كێشه‌ی ناوخۆیی عێراق كه ده‌بێ له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ندیدا چاره‌سه‌ر بكرێت، واته له‌گه‌ڵ شۆڤێنیسته عه‌ره‌به‌کان و ئایه‌توڵلاكان. ئه‌وسا كاتێ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دووپات ده‌بنه‌وه، ده‌بێ زارۆكی كورد چاوه‌كانی ببڕێته هه‌لیكۆپته‌ره شینه‌كانی “مرۆڤایه‌تی” تا نان و به‌رگی بۆ فڕیده‌نه خواره‌وه. ئه‌مه‌ش هاوتا له‌گه‌ڵ فه‌شه‌لی سیاسی و دیپلۆماسیه‌تی كوردی داهاتوویه‌كی ره‌شی لێ به‌دی ده‌كرێ. فه‌ڕه‌نسا، 14/ 06/ 04 |
||