www.kurdistannet.org

 
هةموومان ترسمان لةئايندةية .... سلَصمان عةبدولَلآ يونس
 

 هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه له‌ ئاینده‌یه‌ك ده‌ڕوانین كه‌ خه‌ونه‌كانی ئێمه‌ی تێدا بێته‌دی ، هه‌مومان ترسمان له‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو گیانبازی وقوربانیدانه‌مان له‌ژێر چه‌قۆی فتوا ڕیشداره‌كانی سیستانیه‌كی به‌  ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیدا به‌ ده‌ردی  چاره‌نووسی  ئه‌نفالكراوه‌كانمان بچێ ، ڕۆشنبیرانی ئێمه هه‌قیانه به‌ده‌نگی بڵند هاوار له‌ سه‌ركرده‌كانمان بكه‌ن و داوای چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن ،ئاخر خۆ كوردستان به ته‌نهادایك و خاكی سه‌ركرده‌كانمان نی‌یه ،كه‌س نكۆڵی ناكات له‌ڕۆڵی دلێرانه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد به تایبه‌تی له رێبه‌رایه‌تی مامه‌ و كاكه ، به‌ڵام ئه‌ز وای ده‌بینم كه‌ڕه‌خنه‌ و  ترس و گومانه‌كانی هه‌نێك له‌ ڕۆشنبیره ناسراوه‌كانی توشی لێكدانه‌وه‌ی ناڕاست هاتووه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسیمانه‌وه ، كه به داخه‌وه نه‌ده‌بوایه وابویه ، چونكه ئه‌ركی ئه‌مڕۆی نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانی ته‌نها له‌بواره  ئه‌ده‌بی و كلتوریه‌كاندا قه‌تیس ناكرێ به‌لكوو ڕۆشنبیران خۆیان به به‌رپسی یه‌كه‌مین ده‌زانین له هه‌موو مه‌سه‌له سیاسی و نیشتمائیه چاره‌نوسسازه‌كان به‌ تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێكی ناسكی وه‌كوو ئه‌مرۆی ووڵاته‌كه‌ماندا ، بۆیه خۆزگه مام و كاك به له‌خۆبوردنێكی زیاتره‌وه گوێیان له‌ڕاو بۆچوونه‌كانی ڕۆشنبیرانی كورد ده‌گرت به‌ تایبه‌ت ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانیانن