كة أؤيشتم ..... بصستوون ئازاد

 

 

كه‌ ڕۆیشتم و به‌جێم هێشت

له‌ دوو چاوی پڕ تكایدا

له‌نێو حه‌زی گه‌رم و خێرنه‌دیویدا

له‌ نێو خه‌ونی خۆشی پڕ ژوانیدا

هاوار و نزام دی

چاوم لێ بوو  تكاكان

له‌ په‌نجه‌ره‌ی چاو و

له‌ ده‌رگای لێویدا

فرمێسك و هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستا

چه‌نده‌ دڵره‌ق بووم

هه‌زار هێنده‌ش دڵ به‌سوێ بووم

به‌ڵام من ئێستا كردوومه‌ به‌ پیشه‌ و

هه‌روا ده‌كه‌م

ئه‌و چركانه‌ی كه‌ زۆر خه‌مگینم

ده‌چم ده‌نووم

به‌و هیوایه‌ی

له‌ خه‌ونێكدا ئه‌و ببینم

 

زستانی 2004