فيدراسيؤني ثارتي لة سويد ...!!! ... فةيسةلَ نورةدين موختار

 

 

رۆژانی15ـــ 16ــ‌ی ئه‌م مانگه‌ فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردستانییه‌كان له‌ وڵاتی سوید بیست‌و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت گرێدا، له‌ پرۆگرامی‌و په‌یڕه‌وی فیدراسیۆندا هاتووه: (فیدراسیۆن رێكخراوێكی دیموكراتییه‌، سه‌ربه‌ هیچ رێكخراوێكی سیاسی‌و ئایینی نیه‌و له‌ كۆمه‌ڵه‌كان‌و یه‌كێتیه‌كانی كورده‌كانی سوید پێكهاتووه. . . . نوێنه‌رایه‌تی كورده‌كانی دانیشتووی سوید ده‌كات‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی كوردی دانیشتووی سوید خه‌بات ده‌كات) ئه‌م په‌ره‌گرافه له‌ژێر ناوی پاڵێوراوو ئه‌نجامی كۆنگره‌ی بیست‌و یه‌كه‌می فیدراسیۆندا لێك ده‌ده‌ینه‌وه. پێویسته‌ رای گشتی له‌وه ئاگادار بێت، كه‌ ئه‌ندامانی دوا كۆنگره‌ی فیدراسۆن‌و ئه‌وانه‌ی بۆ كۆمیته‌ی گشتی‌و كۆمیته‌ی كارگێرو دووكۆمیته‌كه‌ی تر ده‌ر چوێنران یان ئه‌ندامی پارتی دێموكراتی كوردستانی عێراقن یاخود دۆست‌و لایه‌نگری له‌ ئه‌ندام دڵسۆزترن.

ئه‌رێ له‌ سوید ئه‌م حزبانه‌:

--پارتی كرێكارانی كوردستان

--حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

--یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

--كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

 

خاوه‌ن نفوزو پێگه‌ی به‌هێزن؟ یاخود پ. د. ك ؟ كه‌چی ئه‌م چوار حزبه‌و ده‌یان حزبی تر رێگایان به‌ ئه‌ندامانی خۆیان نه‌دا كه‌ خۆیان بۆ كۆنگره‌ بپاڵێون، تا فیدراسیۆن دوو رێكخراویتری به‌ناو (یه‌كێتی ژنانی كوردستان له سوید) و (یه‌كێتی لاوانی كورد) هه‌یه كێشه‌ی بۆ ئه‌م دوو رێكخراوه‌ش دروست كردووه. . . چه‌ند كه‌سێك وای ده‌بینن كه ده‌ستێكی پیلانڕێژ له‌ پشتی ئه‌و كرده‌وانه‌ی فیدراسیۆنه‌و ده‌یانه‌وێت مۆركی (مه‌ڵبه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی) لێ دابماڵن‌و ئه‌نجامی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش وا كه‌وته‌وه‌و به‌ (پاره‌و پیلان) بووه بۆته باره‌گای (لێژنه‌ی ناوچه‌ی پ. د. ك له سوید) و خۆكێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار حزبه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌له پێشه‌ وه‌ش ئاماژه‌مان به‌ ناوه‌كانیان كرد ئیشاره‌تن بۆ خۆكۆكردنه‌وه یان له‌ ئۆرگانێكی تردا كه هه‌ڵگری په‌یام‌و كرده‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت‌و به‌ده‌ربێت له بیری پیلانگیری‌و پاوه‌نخوازیی تاك حزبی.