|
ثارتي PDK لة نصوان كؤنطرةي ئاشتبونةوةي نيشتماني و ئاشتبونةوةي كوردستانيي دا..! ياسين فةقص سةعي |
|
كه‌س نییه له‌گه‌ڵ ئاشتبونهوەدا نه‌بێت، گه‌رچی ئاشتبونهوەی بكوژبێ له‌گه‌ڵ قوربانیدا، یان ئاشتبونهوەی برابێ له‌گه‌ڵ برادا، یان ئاشتبونهوەی مرۆڤ بێ له‌گه‌ڵ ژیاندا، یان ئاشتبونهوەی كافربێ له‌گه‌ڵ خودادا. هه‌ركه‌سێكیش به‌هه‌ر بیانویهكهوە له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه دژایه‌تی ئاشتی‌و تۆلێرانسو پێكهوەههڵكردنو ئاشتبونهوە بكات، بێئهوەی به‌خۆی بزانێ، له‌خزمه‌تی شهڕخوازییو دواكه‌وتن‌و دەمارگیریی‌و گشت جۆرەكانی توندوتیژیی‌و تێرۆردایه. پاش خوێناویبونی ڕابوردومان له زەمه‌نی چه‌ك، زەمه‌نی شه‌ڕ، زەمه‌نی بیرتهسكیی سیاسی‌و ئاینی‌و فیكریدا، له ئێستادا دەمانه‌وێ له زەمهنێكی نوێ‌دا بژین، زەمه‌نی ژیاندۆستی‌و زەمه‌نی بڕوابوون به ئاشتی. له‌م سه‌ردەمه نوێیه‌دا، ناكرێ ئێمه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی ژیاندا بڕوامان به ئاشتی نه‌بێت، ناكرێ ئێمه له ماڵه‌كانی خۆماندا دەستدرێژیی بكه‌ینه سه‌ر ئاشتی‌و له‌ماڵی دراوسێكانماندا هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئاشتی بدەین! ناكرێ ئێمه بوونهوەرێكی دوكهرتبین، له‌ژێرەوە دا‌و بۆ یه‌كتر بنێینهوەو لهسهرەوە باوەشی ئاشتیخوازیی به یه‌کتردا بكه‌ین! ئه‌مجۆرە له تاكتیك‌و گه‌مه‌ی سیاسی‌و دەمامك پۆشین، بۆنی سه‌دە تاریكه‌كانی غیابی ئهقڵو شارستانیه‌تی لێدێت. ئه‌م سه‌ردەمه سه‌ردەمی دایه‌لۆگ‌و گفتوگۆ‌و لهیهكترگهیشتنو چه‌سپاندنی ئاشتی‌و تۆلێرانسو یه‌كدی قبوڵكردن‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا هه‌ڵكردنه. . جوانترین قهسیدەكانی ئه‌م سه‌ردەمه ئه‌و گۆرانیانه‌ن كه هه‌مومان پێكهوە دەیچڕین، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌مان به تۆنی دەنگی خۆی، هه‌ریه‌كه‌مان به خهمو ئازار‌و ئه‌ندێشه‌و خۆزگه‌و ئارەزوەكانی خۆیه‌وە. ئه‌م سه‌ردەمه نوێیه موعجیزەیهكی له ئاسمانه‌وە هاتوو نییه، خه‌ڵاتی پارته سیاسییه‌كان نییه، فتوای مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان نییه، ئه‌فراندنی ئهدەبیو دنیای فه‌نتازیی نووسه‌ران نییه، تابلۆیه‌ك نییه شێوەكارێك خوڵقاندبێتی، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی نییه ڕۆژنامه‌وانێك وروژاندبێتی، به‌ری دەستێك نییه جادوگه‌رێك نهێنییه‌كانی بدركێنێ، هێلكه‌یه‌ك نییه مامرێكی سیاسی یان ئاینی بهكڕكهوتن بیتروكێنێ، ته‌ڕایی شاراوەی نێو هه‌نارێك نییه چاوەڕوانی دەستێك بێت بیگوشێ، نه‌خشه‌ی ساختمانێكی نوێ نییه چاوەڕوانی ئه‌ندازیارێك بێت بیكێشێ. . ئه‌مانه هیچیان نییه‌و هه‌مووشیانه. . ! ئه‌م سه‌ردەمه نوێیه دەرئه‌نجامی بهناویهكترداچونی ڕووداو‌و كارەسات‌و ئه‌ندێشه‌كانی سه‌دان ساڵه‌ی مرۆڤه، به‌ری ڕەنجی دورودرێژی بیریاران‌و ئه‌ندێشه‌مه‌ندانه، ئه‌و گۆمه‌یه له فرمێسكی مرۆڤه‌كان دروست بووە، گۆرانییه‌كه بۆ ئازادیی، كه له دەنگی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه‌كان دروست بووە، كۆی ئه‌و فاتیحایانهیه له پرسه‌ی قوربانیانی جه‌نگه‌كاندا خوێنراونهتهوە، وەڵامی سنگكوتانو ڕۆڵه‌ڕۆی سه‌رجه‌م دایك‌و خوشكی شه‌هیدانه، به كورتییه‌كه‌ی گه‌یشتن به‌م قه‌ناعه‌ته كاتێك دێت كه سه‌رتاپای نهڕەو هاوارە شهڕخوازەكان كپ‌و خامۆش دەبن، ئه‌مه ئه‌وكاته‌یه كه ئه‌قڵ ئاكتیڤ دەبێتهوەو خورافیاو یۆتۆپیاو گفته خهیاڵپڵاویهكانی ئایدۆلۆژیا‌و ئاینه‌كان سست دەبن‌و دەپوكێنهوە. . به‌ڵێ بۆ ئاشتی. . نه‌خێر بۆ جه‌نگ. . هه‌ر له‌ژێر ئه‌م دروشمه‌دا ژنانی كوردستان له سلێمانییه‌وە به‌رەو هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن، له‌دژی شه‌ڕی نێوان براكان! له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵكدا بۆ به‌ردەمی حیزب، تا ویژدانی ته‌ندروستی دژەجه‌نگ له‌ناو خودی حیزبه‌كانیشدا بهێننه قسه، لێرەدا ئه‌م هه‌ڵوێسته چه‌ند جوان‌و ئینسانییه؟! له‌بن هه‌مان دروشم‌دا هه‌رچی چهپو كۆمۆنیست‌و توندڕەوی ئاینی‌و سیاسی، ئانتی ئهمهریكایییهكانی ئه‌وروپا هه‌بوون، دژی جه‌نگ بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا، لێرەدا ئه‌م هه‌ڵوێسته چه‌ند ناشیرین‌و قێزەونه!؟ كه‌واته، به‌ڵێ بۆ ئاشتی. . نه‌خێر بۆ جه‌نگ. . چه‌ندە دروشمێكی هه‌ڵقوڵاوی خواسته‌كانی مرۆڤه ئاشتیخوازەكانه، هێندەش دروشمێكی ههڵخهڵهتێنهرە، كاتێك بیروبۆچونه شهڕخوازەكان دەیكهنه دەمامكی خۆیان. چۆن دەكرێ ئێمه بڕوا به داوای هه‌ڵبژاردنی گشتی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان بكه‌ین كه ئه‌وان خۆیان مۆدێلێكی پێشتر ئامادەكراویان بۆ داهاتومان پێیه!؟ چۆن ئێمه بڕوا به ئاشتبونهوەی گشتی بكه‌ین له‌گه‌ڵ كۆنه به‌عسییه دوژمنه‌كانماندا، كه ئێمه خۆمان هێشتا له‌ناو ڕیزەكانی گه‌لدا، گومان باڵی به‌سه‌ر گوتاری سیاسیماندا كێشاوە!؟ چۆن دەكرێ ئێمه‌یه‌ك كه ئاشتبونهوەی گشتی نێوان خۆمان به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندبێ، بێین گۆنگرە بۆ ئاشتبونهوەی گشتی له‌گه‌ڵ دەرەوەی خۆماندا ببه‌ستین!؟ تۆ بڵێی ئاشتبونهوەی ته‌واوەتی نێوان یهكێتیو پارتی، پهیوەندیهكی ئۆرگانی به چه‌سپاندنی ئاشتییهوە هه‌بێت له سه‌رتاپای عێراقدا؟ باشه گه‌ر سوننه‌و شیعه‌ی عه‌رەب، گه‌ر كۆنه به‌عسییه سوننه‌كان له‌گه‌ڵ شیعه دەسهڵاتدارەكانی ئێستادا ڕێكنه‌كه‌وتن، ماڵی كوردیش ئاشتبونهوە به‌خۆیه‌وە نابینێ؟! یان ڕاگه‌یاندنی ئاشتی‌و یهكگرتنهوەی حوكمهتهكانی هه‌رێمی كوردستان، وەك وەرەقهیهكی سیاسی‌و دیموكراتی له‌لایه‌ن پارتییه‌وە، ههڵگیراوە بۆ پاش چه‌سپاندنی ئاشتبونهوەی گشتی له عێراقدا، هه‌تا كه‌س نه‌توانێ موزایه‌دەی نیشتمانی به‌سه‌ر كۆنه به‌عسییه بێتاوانهكاندا بكات‌و ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وە ڕیزی جه‌ماوەر، به‌مه‌ش ئاو دەكرێ به‌و ئاگرە ههڵگیرساوەی له نێوان «حه‌مه سه‌عی حهسهنهكان»و «عه‌بدوڵڵا ئاگرینه‌كان»دا كه خه‌ریكه نهوەیهك له نووسه‌رو خاوەن بڕوانامه به‌خۆیه‌وە دەسوتێنێ. یان وەك مافێكی ڕەوا، پارتی ئه‌م هه‌نگاوە نیشتمانیه‌ی (مه‌به‌ستم یهكگرتنهوەی ئیدارەكانه) ، وەك تاكتیكێكی دیموكراتی‌و سیاسی، هه‌ڵگرتووە بۆ ئه‌م مانگه «ئه‌پریلی 2004»، كه كاك مه‌سعود دەبێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكمی كاتی له عێراقدا، بۆ ئه‌وەی له‌سه‌ر گۆڕەپانی كوردستان، گرەوی ههستو سۆزیی نه‌ته‌وەیی جهماوەری پێبهرێتهوە له شه‌ڕی داهاتوی هه‌ڵبژاردنی گشتیدا، مێژووش تۆماری بكات كه كاك مه‌سعود له فهترەی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا كاری بۆ كورد كرد نه‌ك بۆ عێراق، هه‌وڵی بۆ پته‌وكردنی ڕیزەكانی بزوتنهوەی كوردایه‌تیدا نه‌ك بزوتنهوەی عێراقچێتی؟! به‌م شێوەیه له هه‌ڵبژاردنی گشتی داهاتوی كوردستاندا، پارتی مافی خۆیه‌تی، به بڵندگۆی دیموكراتیه‌ت، ئه‌و مژدەیه به‌گوێی خه‌ڵكیدا بداته‌وە كه ئه‌وان ئه‌ندازیاری یهكگرتنهوەی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون. . ههروەك چۆن له‌مێژووی نزیكدا، له‌ڕووی سیاسییهوە، پارتی، وێڕای هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی نیشتمانی گه‌ورە، كاری سیاسیانه‌ی باشی بۆ خۆی كردووەو قاعیدەی جهماوەری خۆی پته‌وتر كردوەو پشتی به لاوازیی زاكیرەی كورد بهستوە. له‌ڕاستیدا، پارتی له ساڵی 1992 به‌دواوە، هێندەی سیاسه‌تی كردووە، هێندە به‌لای هه‌ڵوێستی نیشتمانیدا نه‌چووە. هه‌رچه‌ندە دڵنیام كارە سیاسیه‌كانیشی، له‌دوا وێستگه‌دا دەچنهوە خزمه‌تی بزاڤی كوردایه‌تی. له‌پاش ڕاپهڕینهوە پارتی ستراتیژێكی نوێی بۆ خۆی داناوەو له به‌رنامه‌ی داهاتوویدا، ئاوارەییو دووركهوتنهوە له جهماوەرەكهی، كردووە به تابۆیه‌ك كه خودی بارزانیش نه‌توانێ بیشكێنێ. . من بۆ خۆم له قوڵایی دڵهوە پیرۆزبایی ئه‌م ههنگاوەو هه‌نگاوەكانی داهاتوو له پارتی دەكهمو ئافه‌رینیان دەكه‌م، هه‌رچه‌ندە ئافه‌رینی منیش وەك تاكێك، هیچ قورساییه‌كی لای پارتی نییه، كه 12 ساڵه زۆر به‌جدی كار بۆ داكوتانهوەی ڕەگهكانی خۆی دەكات له كوردستاندا، نه‌ك ڕازیكردنی خواسته هه‌نوكه‌ییه‌كانی تاكی كورد، چونكه ئه‌و دڵنیایه كۆی تاكه‌كانی كورد زاكیرەی مێژووییان لاوازەو تینووی داهاتویه‌كی ڕووناكن، پارتیش به‌هه‌موو شێوەیه‌ك هه‌وڵدەدات بۆ داهاتوو ببێته سه‌رچاوەی ڕووناكی. . تاكی كوردیش، گه‌رچی به تونێله دوورودرێژو خوێناوی‌و تاریكه‌كانی شه‌ڕو گه‌مه سیاسییه‌كاندا بگاته ههنووكهیهكی ڕووناك، لهساتهوەختی گه‌یشتندا، سه‌رچاوەی ڕووناكی به هه‌ند وەردەگرێ، نه‌ك بۆ چێژوەرگرتن له‌و ساته‌وەخته مێژووییه، به زاكیرەی خۆی‌و بهرامبهرەكهیدا ڕۆبچێت. . نا نه‌خێر، من دڵنیام تاكی كورد تاقه‌تی ئه‌مه‌ی نییه، پارتیش له‌من باشتر ئه‌مه دەزانێ. . كه‌واته هه‌ر هێندە ماوە له ڕۆحی «نالی»یه‌وە، ئه‌م دێڕە شیعرە، له‌زاری پارتییه‌وە ببیستین: منم سهركردەتان بۆ له‌شكری خه‌م ئه‌ترسم من بڕۆم بشكێ سوپاتان ! • • • • به‌لژیكا01/04/2004 |
||