بؤ ناسكة ... سيرون ئةمين

 

پێش ئه‌وه‌ی شه‌ونم بتكێ

پێش ئه‌وه‌ی خۆر باوێشكه‌ با و له‌خه‌و هه‌لسێ

پێش ئه‌وه‌ی من گشت خه‌ونه‌كانم بینیبێ و

پێش ئه‌وه‌ی تۆ تێرخه‌و تبێ ی

ده‌بوو به‌ به‌زمی پێشبركێكه‌تۆ له‌منت ده‌برده‌وه‌و

گوڵه‌كانت ده‌چنه‌یه‌وه‌‌

من یه‌ك خونچه‌م به‌رنه‌ئه‌كه‌وت

كه‌من ده‌م برد

دابه‌شم ده‌كردكه‌ چه‌پكمان‌ له‌ملی گوله‌كان ده‌به‌ست

بۆنی عه‌تر باخچكه‌ی ئه‌كرده‌ به‌هه‌شتبێ ئاگابوین له‌و دونیایه

له‌ مه‌ینه‌ت و خه‌فه‌ت و داخ

ته‌نیا خولیایه‌كمان هه‌بوو

كه‌سبه‌ی دێ

كێ یه‌كه‌م جار ده‌ستی ده‌گاته‌ گوڵه‌باخ

 

23/04/2004