www.kurdistannet.org

ئازادي لة كرداري دوذمن و بيري خؤت هةلَبهصنجة ... خالَة حةمة

 

 (1) له‌ نیشتمانی ئێمه‌ی كوردا داگیركه‌ران كارێكیان كردووه‌ زۆربه‌ی زۆری مرۆڤی كورد ڕقی له‌یاسا بێت و دژی ڕابوه‌ستێت، یاساش به‌ ئاره‌زووی ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆی یه‌كه‌یه‌كه‌ی كوڕه‌كانی هه‌ڵبژاردوین و له‌ ژێر ناوی تاوانێكی هه‌ڵبه‌ستراودا به‌ مه‌رگ دادگایی كردوون!!. .

 (2) د‌ه‌ستی ڕه‌ش و خه‌باتی درێژخایه‌ن و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و په‌نده‌ ناجورانه‌ی پێشینا‌نمان پێ په‌یڕه‌وبكات كه‌ئه‌ڵێ (ده‌ست به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆته‌وه‌ بگره‌ بانه‌یبا) یاخود (ئاگره‌سووره‌ له‌ خۆم دووره‌) و خه‌می ئه‌ویترمان نه‌بێت، كه‌مینه‌شمان شوێن كڵاوی بابردووی خۆمان بكه‌وین و سه‌ریش له‌ پێناویا دابنێین !!.

 (3) له‌سه‌دا پێنج كه‌سمان خاوه‌ن بیرو بڕوا بێت و خۆی بكاته‌ قوربانی نیشتمان ئه‌گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێت، ئه‌وانیش به‌شی زۆریان سه‌ربازی وونن، خێزانه‌كانیان دڵشكاوو مناڵه‌كانیشیان بێنازو سه‌رگه‌ردانن و ڕقێكی ئه‌ستوور له‌ ڕوخساریاندا به‌دی بكرێت !!. .

 (4) ڕۆشنبیرانمان له‌ترسی ئازاردان وزیندانه‌كانی دوژمن ده‌رگای بیریان دابخه‌ن و گه‌مه ‌به‌ داتاشینی ووشه‌بكه‌ن و ئه‌ركی سه‌رشانیان فه‌رامۆش و بیخه‌نه‌ پشتگوێ، شان و باڵی یه‌كتری داپڵۆسن و چرای كوردایه‌تیش كز بكه‌ن. . له‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی نه‌یارانماندا بێده‌نگ و سڕ، زه‌قه‌ی چاویان بێت و یاخی و سه‌ركه‌ش و له ‌خۆبوردووشیان له‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست بڕنه‌كات !!. .

 (5) قوتابخانه‌ كارخانه‌یه‌ك بێت خوێنده‌وار به‌رهه‌م بهێنیت، كه‌ڕو كوێرو ڵاڵ !! ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێی مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ !! كڕكه‌وتوو له‌ سه‌ر كورسییه‌كی بێ تواناو ژه‌نگاوی كه‌ ڕێگربێت له‌ كاری به‌ كۆمه‌ك و گه‌یشتن به‌ ئازادی بیرو بڕوا !!. .

 (6) په‌نا بردن بۆ‌ به‌رده‌رگای ده‌سته‌لڵاتدار كه‌ به‌ سه‌پان و پاسه‌وانی خۆشیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌لدا نه‌كردووین و سه‌ركزیمان بۆته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ئازادی ده‌نگ و ئازادی ڕه‌نگ و نیشتمانه‌ پارچه‌پارچه‌كراوه‌كه‌مان!!. .

 (7) چاوپۆشین له‌ هه‌موو كارێكی دوژمن بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان و كه‌مێ ده‌سه‌ڵات

تا به‌‌ ئاره‌زووی دڵی ره‌ش یاری به‌ چاره‌نووس و ڕۆژگاری خه‌ڵكی بنده‌ستی خۆمان بكه‌ین و

باوكسالاریمان تا سه‌ر بێت !!. .

 (8) زۆر به‌ توندی و دڵڕه‌قانه دوژمنایه‌تی یه‌كتر بكه‌ین و مه‌رگ ناوبژیكه‌رمان بێت و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌یه‌كتری بۆ نه‌وه‌ له دوای نه‌وه ‌جێبهێڵن و خێڵاوخێڵ به‌ ئاگری نه‌زانین خۆمان داغان بكه‌ین وكێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ‌خۆمان له‌ ده‌ست بچێت و خه‌باتمان درێژخایه‌ن بێت !!. .

 (9) له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی لاوازو نه‌خۆشی یه‌كتری ده‌ست به‌ سمێڵی چه‌ورا بهێنین و سووكایه‌تی ببێته‌ ده‌ردێكی وه‌ك (شیر په‌نجه‌) سه‌ده‌ له‌دوای سه‌ده قه‌تماغه‌ی برینه‌كانی ئه‌ستوورتربێت و چاره‌سه‌ریشی دوابكه‌وێت !!. .

 (10) ئاگری كورد كوژی وبراكوژی هه‌ڵبگیرسێنین و كوردستان ئاگر بده‌ین به‌سه‌ر خۆمانداو نه‌توانین بیكوژێننه‌وه‌ وماكی ڕه‌شی ئه‌و شه‌ڕه‌ ناڕه‌وایه گۆڕبه‌گۆرو بنبربكه‌ین كه‌ ئاواتی دێرینه‌ی كوردو كۆستكه‌وتنی دوژمنه‌كانمانه‌ !!. .

‌ (11) سه‌روو سامانێكی كاتیی له‌خشته‌مان به‌رێت و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان لاسووك بێت و هه‌موو شێوه‌كانی بنده‌ستیمان لا ئاسایی بێت و جڵه‌وی كاره‌كانیشمان به‌ده‌ستی خۆمانه‌وه‌ ‌نه‌بێت !!

 (12) چاوی برسیمان به‌هه‌موو به‌روبومی كوردستان تێر نه‌بێت، وه‌ك زه‌روو به‌گه‌ردنی یه‌كدا

بنوسێین و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی ووخۆویستیمان زۆر زوو له‌خشته‌بچین و نۆكه‌رێكی ئه‌ڵقه‌له‌گوێش بین له‌ كاتی فه‌رمانیاندا !!. .

 (13) به‌چه‌كی چاوشۆڕو فیشه‌كی داگیراوه نه‌وه‌كانی خۆمان ڕاو بكه‌ین و پاسی به‌رده‌رگای دوژمنانیش بكه‌ین، هه‌میشه‌ له‌ زبڵدانی مێژوودا ئه‌مدیو و ئه‌ودیو بكرێین و نه‌فره‌تی گه‌ل له‌ وه‌چه‌شمان نه‌بێته‌وه‌ ‌!!. .

 (14) به‌نهێنی و له‌ژێر دێوجامه‌ڕه‌شه‌كاندا نیشتمان بفرۆشین و هه‌لهه‌له‌ی سه‌ركه‌‌وتنی درۆ لێبده‌ین، تاكرداری نابه‌جێ و شانی خوێناویمان له‌ میلله‌ت بشارینه‌وه‌و سه‌رخان و ژێرخانی ماڵه‌كه‌ی خۆمان داڕوخێنن !!. .

 (15) جاشایه‌تی پیشه‌یه‌كی باوبێت و كۆمه‌ڵگا لێیبترسێت و به‌كامی دڵی خۆمان جێگۆڕكێی له‌سه‌ربكه‌ین، سه‌گیی له به‌ر قاپیی دوژمنا هه‌ڵبله‌رزین وسه‌گیش بتۆپین و له‌ گۆڕیشا نه‌فره‌ت بكرێین !!. .

 (16) ژن به‌ ژن و ژنهێنانی ناجۆرو به‌ره‌لڵاكردنی ئاره‌زووه‌ نه‌وسنه‌كانی جه‌سته، سه‌رتاپای هه‌ستمان داگیربكات و ده‌‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویستی خێزان بین و تۆوی دووركه‌وتنه‌وه‌و دوو دڵی و دڵڕه‌شی بنێژن له‌ ڕۆژگاری سبه‌ینێی نه‌وه‌كانماندا!!. .

 (17) ‌سه‌ركووتكردن و ده‌مكووت كردن و شكاندنی ده‌سته‌كانی خۆمان، ووردكردنی ڕامان و پێشێلكردنی گفتارو په‌رتكردنی كردارمان، ‌پارچه‌بوونی بیرو داڕوخانی ووره‌مان به‌خه‌ڵات بۆبهێنێ كه‌ له‌خانه‌ی بێ هۆشیدا شه‌رابی مه‌رگی یه‌كتری پێ نۆش بكه‌ین !!. .

 (18) هه‌ڵبه‌ستنی درۆی شاخدارو ئه‌فسانه‌یی، هه‌راو هوریای دوای ڕوداوو چنینی داو بۆ یه‌كتری له‌كه‌سایه‌تیمان كه‌مبكاته‌وه‌ و ساڵ به‌ ساڵ باجه‌كه‌شی گرانتر بێت‌ !!. .

٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

٭خوێنه‌رانی به‌ڕێز به‌لاتانه‌وه‌ سه‌یر نه‌بێت گه‌ر بڵێم له‌بری ئه‌و هه‌ژده ‌بڕگه‌یه‌ ئه‌توانم هه‌‌زاران بڕگه‌ی تریش‌ بنووسم. . به‌‌ڵام ئه‌وانه‌ و ئه‌وانیتریش ڕاستییه‌كانه‌‌ ناشاررێته‌وه، چاوبه‌ستیان له‌ ئێمه‌ی كورد كردووه‌ خۆشمانیان كردووه‌ به‌ پاسه‌وانی. .

٭به‌ ئاشكرا كردنی هه‌ڵه‌و چه‌وتییه‌كانی ڕابووردومان ده‌رگای كڵۆمكراوی سبه‌ینێ ئه‌كه‌ینه‌وه. .

٭به‌ تێكشكانی بیرو بڕوای له‌سه‌ر چۆك. . به‌ شه‌نكردنی خه‌رمانی كه‌ڵه‌كه‌بووی شۆڕشی چه‌كداریمان ئه‌توانین چۆک به‌ دوژمنان دابده‌ین و‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئازارانه‌ش بدۆزینه‌وه‌ كه‌ دوو توێی برینه‌كانی هێشتا ده‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌ براوه. .

٭به‌ پیاچوونه‌وه‌ی كرداره‌ ناجۆره‌كانی دوژمناناو بڕوای نه‌ پساوی خۆمان ئازادی كوردستان له‌ ئامێز ئه‌گرین و سه‌رله‌نوێ مێژووی كورد ئه‌نوسینه‌وه‌. .

٭به‌ (ڕامانی پاک) به‌ (ڕه‌فتاری پاك) به‌ (كرداری پاك) یه‌كده‌گرینه‌وه‌و ئاڵاكه‌شمان شان به‌شانی ئاڵای ده‌وله‌ته‌كانی دنیا ئه‌شه‌كێته‌وه‌.

٭به‌مێزی گفتوگۆو دیالۆك ده‌سته‌كان باوه‌ش ئه‌كه‌ن به‌یه‌كترداو له‌ زۆرداری ناوخۆو بێگانه‌ش ڕزگارمان ئه‌بێت. .

٭به‌. . . .

٭به‌. . . .

٭به‌. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .

به‌ هیوام توانیبێتم ته‌زووی مه‌رگ به‌ دڵی دوژمنان و نه‌یارانی كوردستانا بهێنم و چرپه‌یه‌كیش به‌ گوێی ئێوه‌دا بده‌م. .