ئاورِصك لةدوصنص بدةرةوة و ضراي سبةينص داطيرسصنة ... خالَة حةمة

 

٭كه‌س به‌ده‌ردی تیراوی كورد نه‌زانێت خۆی ئه‌زانێت كه‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌شخوراو ماندوو وسته‌مدیده‌یه و به‌ چ شێوه‌یه‌ك و تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌یچه‌و‌سیننه‌وه‌‌. .

٭كه‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ خوێن وقوربانی ئه‌دا‌ بۆئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ر ژێرچنگ و ژێرچه‌پۆك بنده‌سته‌یه‌ و هۆكاره‌كانیشی له‌ چیه‌وه‌ له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت. .

٭كه‌چه‌ند ووریاو لاوچاك و چابووك و ئازابوون له‌كاتی هه‌ڵمه‌تاو، كه‌چۆن له‌پشته‌وه‌ چاڵی‌ مه‌رگیان بۆ یه‌كتری هه‌ڵكه‌ندووه‌ و دوژمنانیشیان چاڵه‌كه‌یان بۆ قووڵتركردوون و خوێیان كردۆته‌ دووتوێی برینه‌كانیانه‌وه‌و (له‌هه‌موو دیزه‌یه‌كا ئه‌سكوێ (ان) بوون) . .

٭كه‌چه‌ند ئاشبه‌تاڵ و هه‌‌ره‌س و كوێره‌وه‌ری و داچوون و داڕوخان و ده‌ستبڕین یه‌خه‌وبه‌رۆكی گرتوون و ئه‌زمونیان له‌رابووردوی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه‌و، كوێرانه‌و ده‌ست له‌سه‌رسنگ‌ شه‌ڕی مان و نه‌مانیان كردووه‌، هه‌میشه‌ گیانبازو گیانبه‌خش بوون له‌ پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا‌. .

٭كه‌چه‌ند دارده‌ست بوون و چه‌ندداریشیان له‌سه‌را شكاندوون و چه‌ند نه‌وه‌و چه‌ند سه‌ده‌ش باجیان بۆداوه‌. .

٭كه‌چه‌ند موسڵمان بوون و دینی ئیسلامیان لا پیرۆز بووه‌و چه‌ند خواناس و موسڵمانیش (.) به‌هاواریانه‌‌وه‌ هاتووه‌ له‌كاتی قڕكردن و تاڵانی و ئه‌نفالیاندا و له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌ستوری ئه‌و دینه‌دا چه‌ندجار به دۆزه‌خی مه‌رگیان سپاردوون و یه‌كه‌یه‌كه‌ی كچان و كوڕان وگه‌وره‌گه‌وره‌ی‌ سه‌رداره‌ ئایینیه‌كانیان به‌ پله‌ی شه‌هاده‌ت گه‌یاندوون. .

٭كه‌چه‌ند هه‌ژارو نه‌دارو ده‌ستكورت بوون وچۆن ژینگه‌یان لێتاڵ كردوون وئاگری پیرۆزییان كوژاندونه‌وه‌و سه‌‌رته‌نوریشیان هه‌‌ڵوه‌شاندوون و ماڵه‌باوانیشیان شاره‌زابوون. .

٭كه‌چه‌ند نۆكه‌ری (ئاغاو به‌گ و شێخ و مه‌لا) ی خۆیان بوون و ئه‌وانیش چه‌ند بێكه‌ڵك و بێدڵ وزۆردارو ده‌ستدارو فێڵبازبوون و وه‌چه‌ له‌ دوای وه‌چه‌ به‌ زۆره‌ملی به‌ری ڕه‌نج و ماندوبوونی ساڵانه‌یان له‌گه‌ڵدا دابه‌شكردوون و كاتی پێویست كه‌مێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا هێناون و كاتی لێقه‌ومانیش پشتیان تێكردوون و بێ گه‌وره‌و ڕابه‌ر به‌ جێیانهێشتوون. .

٭كه‌چه‌ند دڵپاك و دڵسۆزو خۆشبڕوا بوون و له‌ژێره‌وه‌ ده‌گه‌ی نامه‌ردانه‌یان لێداون وهه‌زاران

په‌یمانی پڕله‌فێڵ و كه‌ڵه‌كیان له‌گه‌ڵدا مۆركردوون ساوێلكانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژیرباری گرانیه‌وه‌،

وه‌كوو ئه‌مڕۆ چوار، پێنج (عه‌مامه) به‌سه‌ر كڵاویان له‌سه‌ر ناوین و بچووكترین مافه‌كانی خۆمان پێ ڕه‌وا نابینن وه‌ هه‌زاره‌ها له‌ (عه‌مامه‌) به‌سه‌ره‌‌كانی خۆشمان چاوه‌روانی به‌هه‌شت و چل حۆری به‌ژن و باڵابه‌رزی جوانكه‌له‌و چل (غوڵام) ی لووس ئه‌كه‌ن كه‌خواوه‌ند له‌ پاداشتی بێده‌نگی و سه‌ركزی وسه‌رشۆڕی و چاوشۆڕیدا خه‌ڵاتیان بكات !!. .

٭كه‌چه‌ند سه‌رچاوه‌ی بیریان پاك و خاوێن بووه‌و ده‌ستی ڕه‌ش و گڵاوی بێگانه‌و دوژمن خۆی تێهه‌ڵكێشاوه‌و ڵێلی كردووه‌و دین و خاك و ئازادیشیان پێشێل كردوون و وه‌ك مۆته‌كه‌‌‌ سوار ‌كۆڵیان و سه‌رده‌سته‌و جه‌للادیان بوون. .

‌ ٭كه‌چه‌ند (عاشق) به‌ئازادی كوردستان و چ ئازارێكیان له‌پێناویدا چێشتووه‌و چه‌ند به‌ره‌بابیش به‌و ئاواته‌وه‌ بێ شێو نووستووه‌و سه‌ری ناوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند شۆڕه‌ژن و چه‌ند جوانه‌كچیش له‌ چاوه‌ڕوانی كوله‌كه‌ی ڕۆحه‌كه‌یاندا پرچی سپی هۆنێوه‌ته‌وه‌ هه‌‌ر نه‌هاتوونه‌وه‌ !!‌.

٭كه‌‌چه‌ند جه‌نگی ناڕه‌وا یه‌خه‌ی گرتوون و چه‌ند جار كراون به‌ كه‌ره‌سه‌و سووته‌مه‌نی شه‌ڕی

نابه‌رابه‌رو چه‌ند زه‌ره‌رمه‌ندبوون له‌و نێوانه‌شدا، چۆن پشتگوێش خراون. . . . . . . . . . . . . . . !!!!!

٭٭له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ی كورد‌ بڕوامان به‌و نه‌ته‌وانه‌‌ نه‌ماوه‌ كه‌نیشتمانیان داگیركردووین و ده‌یان سه‌ده‌یه‌ ره‌نجی هه‌ژاران و داهاتی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویمان لێ زه‌وت ئه‌كه‌ن و وه‌ك سن و كولله‌، ئه‌سپێ و كێچ له‌سه‌ر خاك و جه‌سته‌مان ئه‌ژین. .

٭٭ئێمه‌ی كورد نامانه‌وێ چه‌وسێنه‌رو ئه‌وانه‌ی پله‌ی ژیریان له‌خۆمان كه‌مترو نزمتره‌‌ نانده‌رو سه‌رداری سه‌رخان و ژێرخانی نیشتمانه‌كه‌مانبن و به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆی خۆمان بخه‌ینه‌ ژێرپێیانه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتی كورد خۆیه‌تی و له‌ پێناویا به‌ هه‌‌زاران شاژن و شاپیاوو وشاكچ و شاكوڕی كردووه‌ به‌‌ قوربانی. .

٭٭ئه‌وه‌ دوێنێ بوو كورد هه‌مو كارێكی چه‌وت و ناڕه‌وا له‌ دوژمنان و گه‌وره‌ پیاوانی خۆیی په‌سه‌ندبكات و چاوه‌ڕوانی نانی كوله‌مه‌رگی بێ‌، منداڵ بنێرێته‌ ژێر په‌تی قه‌ناره‌وه‌و لێی نه‌پرسێته‌وه، گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ریش له‌ده‌سبدات و به‌ چاوی سووكیش ته‌ماشا بكرێ. .

٭٭ئه‌وه‌ دوێبێ بوو هه‌مووكاره‌كان له‌پشتی په‌رده‌وه‌ تاووتوێ بكرێ و ده‌مكووتمان بكه‌ن، دوو

ملوێن كورد به‌شاخه‌وه‌ ڕه‌وبكات و سه‌رانیشیمان له‌به‌غدای ڕه‌نگاوڕه‌نگدا جانتای ڕووزه‌ردی

سیخناخ بكه‌ن له‌ هه‌‌قده‌ست و به‌خه‌باتیش پێمانبفرۆشن. .

٭٭ئه‌وه‌ دوێنێ بوو كورد براكوژی بكات و نه‌زانێ باجه‌كه‌ی چه‌ند گه‌وره‌و قه‌به‌یه‌، وه‌كێش ئه‌بێ نرخه‌كه‌ی بدات و كێیتر سوودمه‌ند بێت. به‌ڵام ئه‌و باوكه‌ی ئه‌وانه‌‌ تۆپی نانی چه‌ور به‌ جاشایه‌تی و براكوژیه‌وه‌ ئه‌خۆن. كورد ئاڵاپیرۆزی خۆی هه‌ڵكردۆته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری نابێت.

٭٭ئه‌وه‌ دوێنێ بوو خێزانی پێشمه‌رگه‌ بێ پشت و په‌ناكان نه‌توانن ده‌نگ هه‌ڵبڕن وسكاڵای دڵیان هه‌ڵبڕێژن. . نه‌كا جاشه‌ چڵكاوخۆره‌كانی ڕژێمی (به‌عس) سووكایه‌تیان پێبكه‌ن. .

٭٭ئه‌وه‌ دوێنێ بوو پێشمه‌رگه‌ به‌برسیه‌تی سه‌دان قۆناغه‌رێگه‌ ببڕێت و خه‌ووخۆراك له‌ دوژمن بكات به‌زه‌هری مارو له ‌پشت كاره‌ناجۆره‌كانه‌وه‌ پاسه‌وانی ئه‌و كه‌مینه‌ بێ كه‌سه‌ری خۆی ئه‌خوات و هه‌ركارێ گه‌وره‌وگرانه‌ له‌سه‌ر شانی خۆی كه‌ڵه‌كه‌ بكات و لێی نه‌پرسێته‌وه‌. .

٭٭ئه‌وه‌ دوێنێ بوو كورد نه‌زانێ له‌ هۆڵی داخراوو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی سیاسه‌تمه‌داراندا چی ئه‌كرێ و چی ئه‌وترێت چیش له‌ هه‌گبه‌كه‌یاندا حه‌شارئه‌ده‌ن. .

ئازیزانم ئه‌وه‌ دوێبێ بوو شه‌قامه‌كانی كوردستان بێده‌نگ بن و ده‌رگای ماڵه‌كانیشمان له‌ ڕووی یه‌كتریدا كڵۆم درابێ، ته‌نها ژن و ژنخواز بیكاته‌وه‌. . .

٭٭ئه‌وه‌ دوێنێ بوو ئێمه‌ی كورد پاش له‌دایكبوون هه‌زاران جار بمرین و زیندوو ببینێه‌وه. . !!!‌

ئه‌وه‌ دوێنێ بوو. . . . دوێنێ. . . . . . . .