ئه‌مڕۆ
دڵم هێنده زیزه
نهشهرابی
عه‌شقی نالی و
نه بادهكهی
ده‌ستی خه‌یام
مه‌ستم ناكا. .
هه‌موو دنیاش
(تی، ئێن، تی) بێ و
له‌ئاسمانیش
به‌رد ببارێ
گڕی هه‌ڵچووم
خامۆش ناكا. .
ده‌نگی تووڕه‌و
شیعری تووڕه‌م پێ
كێ ناكا.
له‌سوێی سه‌ختی
ئه‌م زامه‌وه
هاوار ئه‌كه‌م
ئاوێنه‌كانیش
بشكێنن
تاكه شووشه‌ی
په‌نجه‌ره‌یه‌ك هه‌ر ئه‌مێنێ
مناڵانی بێ نازی
كورد
پرچی ژاكاوو
خوێناوی له به‌ر ده‌میا دابهێنێ
هاوار ئه‌كه‌م
دۆزه‌خه‌كه‌ی
خواش دابخه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی
دیواری ئاسن و
پۆڵا
به‌چوار ده‌وری
گشت شارێكما به‌رز بكه‌نه‌وه
جارێكی تر زۆر
سته‌مه بچینه‌وه
ژێر باڵی ئه‌و
كه‌مینه‌وه
زۆر سته‌مه
بچینه‌وه
ژێر چه‌پۆكی
چه‌ته‌ی بیابان
هه‌ناو ڕه‌شه بێ
دڵه‌كان
بهرجهستهكهن
یاسای دارستان و
جه‌نگه‌ڵ
ئه‌نفالمان كه‌ن
گشت به كۆمه‌ڵ
(2)
ئازیزانم
منیش هاوبه‌شی
خه‌متانم
من ده‌نگتانم
له‌م وه‌رزی خوێن
بارانه‌دا
له‌م ژانه‌دا
چۆك داناده‌م
ڕێئ شه‌هید بوون
ڕێی چاره‌نوستان
به‌رناده‌م
من په‌یامی ڕۆژی
جه‌ژن و
سه‌ربه‌خۆیی و
خۆشه‌ویستی و
گوڵم پێیه
من په‌یامی
جیابوونه‌وه له وه‌یشومه‌و
چاره‌سه‌ری
ده‌ردم پێیه
من بروسكه‌ی
هه‌زاران ساڵ ساردهبووی
ڕقم پێیه
من چه‌خماخه‌و
گڕم پێیه
من دوا ده‌نگ و
پێكگنین و ڕه‌نگم پێیێ. .
شیعرم پێیه بۆ
شاسواری
به‌رگ خوێناوی
(میری شه‌هیدانی
هه‌ولێر)
(عبدالخالق)
كاكی بوێر. .
بۆ ئه‌و قه‌ڵا
سه‌خته به‌رزه‌ی
(هۆلاكۆخان)
كوردستانی
له‌خوێن وه‌رداو
ده‌رگای نه‌شكان
بۆ كاروانی
شه‌هیدانی
ئه‌مڕێ و
ڕه‌سمه‌ی خوێنی ئه‌وێ
كه نایه‌ڵێ كورد
سه‌ركه‌وێ. .
به‌ڵام كێههن
ئه‌و گێلانه‌ی
به‌بیری ڕه‌ش
ڕێی ئازابیمان
ئه‌ته‌نێ
به‌ده‌ستی ڕه‌ش
ده‌رو ژووری
ماڵه‌باوان ئهپشكنێ
به‌خوێنی ڕه‌ش
جه‌سته‌ی پاكی
شه‌هیدانم
له نوێژ ئه‌با
ئه‌وانه كێن
لهكوێوهدێن
خوێنی گڵاو
ده‌ستی گڵاو
ئاوڕووی گڵاو
تێكه‌ڵ شیرینی
چهژنانهو
زه‌رده‌خه‌نه‌ی
مناڵانه‌و
چاوی مه‌ستی ئه‌م
ڕۆژهكهن
سه‌دان سه‌ده‌یه
چاوه‌ڕێم
خۆر تیا هه‌ڵبێ
نه‌وه‌كانی دوای
خۆناسین
سه‌رده‌سته بێ
نیشتمانم وێران
نه‌بێ. .
ئه‌و ده‌ست
ڕه‌شه دڵڕه‌شانه
ئه‌وه پیشه‌ی
باوانیانه
له هه‌رشوێنێ
ئاوه‌دانی
جاوێدانی و
ده‌ستی سپی مرۆڤ
هه‌بێ
كاولی كه‌ن
به‌یاخی ڕه‌شی
تیا هه‌ڵكه‌ن
گیانی پیس و
ده‌ستی پیسیان
له خوێن وه‌رده‌ن
مناڵ له دایك
دابڕن
پیره‌مێردی
حه‌فتا ساڵه ئهفتادهكهن
مه‌رگ
پیادهكهن. .
به‌ڵام ئه‌بێ باش
تێبگه‌ن
سه‌ده‌ی به‌ردو
نه‌زانین و
سیحر‌و جادوو
به‌سه‌ر چووه
لاو‌و كیژو مێشكی
تازه
بۆ سه‌ر چووه
دوای كاروانی
بارانه خوێن
لێ ناگه‌ڕێن
دوژمن وه‌ها
به‌ئاسانی
بشكێنێ شه‌وكه‌ت
و شانی
خوێنی شه‌هید
تێكه‌ڵاوی خوێنی
پیس بێ
ڕۆح نه‌جوڵێ
میلله‌ت كڕ بێ
پێنوس سڕ بێ
قافڵه‌ی شه‌هید
بێت و بروا
ئێمه‌ش وه‌ك
سه‌نگ
ڕوو فكهینه خوا.
.
داد‌و بێداد
داد‌و بێداد له
كۆستی وا
لهكۆستی وا
لهكۆستی وا. . .
شیعر/خاڵه حه‌مه/دانمارك/2/2/2004
تێبینی
له‌پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی شههیدانما فێر نه‌بووم بگریم به‌ڵكوو داوای تۆڵه‌و
یه‌كگرتن لهنهتهوهكهم ئه‌كه‌م و ئه‌ڵێم دوژمن هه‌رگیز ناتوانێ
زه‌فه‌رمان پێبهێنێ ئه‌گه‌ر خۆمان چاوساغیان نه‌بین ویه‌ك ده‌ست و
یه‌ك دڵ و یه‌ك ده‌روون بین. . .
ئه‌م شیعره
له‌كۆڕی ماته‌مینی شه‌هیدانی هه‌ولێرا وه‌ك هه‌موو جارێك ده‌می گیراو
براده‌رانی پارتی و یه‌كه‌تی ڕێگه‌یان نه‌دام بیخوێنمه‌وه به هۆی
ئه‌وه‌ی كاتیان كه‌مه به‌ڵام (50) خوله‌كی مابوو بۆ ته‌واوبوونی
كۆڕه‌كه هۆڵه‌كه‌یان چۆڵ كردوو كۆتاییان بهپرسهكه هێنا. .