ته‌رمی زیندووم !!! تۆ له ته‌كما بووی، كه له حه‌شامه‌تی په‌ستاوته‌ی خه‌م سه‌ریان بڕیت چه‌پكێ سروودی جاویدی ئه‌ڤینم بۆ چڕیت... تۆ له ته‌كما بووی كه ئه‌هریمه‌ن، په‌نجه‌كانی له نێو جه‌سته‌ی خوێناوی ویژدان، دڵۆپ دڵۆپی مرۆڤایه‌تیی لێ دهچوڕایهوه.... خێوی مه‌رگیش سه‌مای ده‌كرد, به سه‌ر ته‌رمی چه‌نده‌ها جار به دار به‌ڕوو ههڵپهسێوراوی زه‌رده‌شت !! تۆ له پاڵ منا بووی كه سامناكانه، دوایین ڕازه‌كانی سرته و خۆشه‌ویستی، له دوایین ساته‌كانی ته‌نیاییم بۆ ده هۆنیته‌وه........ ئا، تۆ له ته‌كما بووی هه‌ر له‌وێ، به‌ر له‌وه‌ی شۆپی زریانی مه‌رگه‌ساتێك نوقمت بكا... تۆ چیت لێهات ؟ ئه‌ی خۆشه‌ویستی ! تۆ مه‌گه‌ر له گهلما نه‌بووی ؟ چۆن له وه‌رزه كوشنده‌كانی بێباوه‌ڕی به‌جێت هێشتم؟! تۆ كه پێناسه‌ی ڕۆحی گه‌ڕۆكم بوویت؛ هه‌نووكه له‌م چۆلهوانییهدا، لاوكی ته‌رمی زیندووم ده‌چڕم !! به‌و هیوایه‌ی له كازیوهیێكی نادیار، لهناوئاخنی باپووسكهی بیره‌وه‌رییه‌كانم، گۆڵێ بڕوێ و له تۆ بدوێ ...... بیرت ده‌كه‌م !! بیرت ده‌كه‌م !!
ساقی بارزانی ڤیرجینیا - ئه‌مریكا |