|
سةربةخؤيي ضارةسةري برينةكاني كوردة ... خالَة حةمة |
|
له‌ته‌واوی ئه‌م دنیایه ئاشكرایه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه هه‌رگیز ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵناگرێ تا سه‌ر به‌خۆیی به‌ده‌ست نه‌هینێ. . له پێناوی ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزه‌شدا له قوربانی درێخی نه‌كردوه‌و بۆداهاتوش نایكات. . هه‌روه‌ها ئه‌شزانن كه كورد به‌دریژایی مێژووی خۆی شه‌ڕخواز نه‌بووه‌و هه‌میشه شه‌ڕیان سه‌پاندوه به‌سه‌ریانداو له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بوبێ به ئاگرو ئاسن سه‌ر كوتیان كردوون و ڕۆڵه‌كانیان ئاخنیونه‌ته كونجی زیندانه تاریكه‌كانه‌وه تا نه‌توانن بیر له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌نه‌وه. . ئه‌و خوێنخورانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌را دابه‌شكراوه ته‌نها له بیری ئه‌وه‌دان بوون چۆن ئه‌م میلله‌ته بنده‌سته برسی و كوێله بكه‌ن تا نه‌وه‌كانی خۆیان باڵاده‌ست بن و به‌روبومی ئه‌م ووڵاته پڕ پیت وفه‌ڕه لووش بد‌ه‌ن و خه‌ڵكی گێل و نه‌فام و بێ به‌روپشتیش بكه‌ن به‌پاسه‌وانی به‌رده‌رگای خۆیان و نه‌یه‌ڵن له ناو یه‌كدا ته‌بابن. . كوردیش له‌تاو ئازاری گیانی ماندووی خۆی سه‌ری نه‌په‌رژێته ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆبكاته‌وه‌و هه‌موان یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ تێبكۆشن تا له ژێر چنگی چه‌په‌ڵی دووژمنه‌كانیان ڕزگاربن و كۆتایی به‌و خوێن ڕشتنه بهێنن كه نایه‌ته ژماردن. . ئاشكراشه كه‌كورد له‌مێژه‌وه خواناس بووه‌و توانیویه‌تی بانگی ئازادی به‌گوێی مرۆڤایه‌تیدا بدا. سه‌رده‌مێكی دوور‌و درێژ له‌ووڵاتی خۆیدا له‌ژێر په‌یامی (ئاوێستا) ی (زه‌رده‌شت) پێغه‌مبه‌ردا (هه‌زاران دروود له گیانی پاكی) توانیویه‌تی به‌ئاشتی و برایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسێكانیا بژی و نیشتمانه‌كه‌ی پڕ بكات له خۆشه‌ویستی و یه‌كسانی مرۆڤ. . له‌و ڕۆژگارا‌نه‌شدا هه‌ر شه‌ڕخواز نه‌بوه تا هێرشی نامرۆڤانه‌و دڕندانه‌ی تۆرانی‌كان كوردستانی ئاگرداو كورد‌و زمانه‌كه‌ی و خاكه‌كه‌شی ئه‌نفال كرد‌و پێغه‌مه‌ره‌كه‌شی شه‌هیدكرد. . دوابه‌دوای ئه‌وماڵ وێرانی و داچونه (ئه‌سكه‌نده‌ر) و (سوپای ئیسلام) یش نانی ووشكی خۆیان گوشیوه‌ته ناو ڕۆنی كورده‌وه‌و سه‌دان جاری دیكه ئه‌نفال كراوه‌وله ژێر فشاری دوژمنان و داگیركه‌رانیا بووه‌و هه‌ر له سه‌نگه‌ری خۆپاراستنا ماوه‌ته‌وه و هێرشی نه‌بردۆته سه‌ر میلله‌تێكی دیكه. هه‌ر زۆردارێكیش به‌م ووڵاته خێرنه‌دیوه‌دا تێپه‌ڕ بوبێ گورزی خۆی له‌سه‌ری گه‌وره‌و بچوكی كوردا شكاندووه و به‌برا گه‌وره‌یی و سه‌رده‌سته‌یی له ژوور سه‌ریانه‌وه ماونه‌ته‌وه. . وه‌ك (ئیسلامی عه‌ره‌ب) و (ئیسلامی فارس) و (ئیسلامی تورك) كه (ئیسلامی كوردیان لا گڵاوه!!) و به‌نه‌وه‌ی (جنۆكه) یان دائه‌نێن. . لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چه‌ند پرسیارێ له جه‌وانانی نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م و بڵێم، (1) ئایا چ ده‌ستیه‌كه كه‌نایه‌ڵێ ئه‌م نه‌ته‌وه شكۆداره له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت و وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی ئه‌م دنیایه له‌ژێر ئاڵاكه‌ی خۆیدا ده‌نگ و ڕه‌نگ و سه‌نگی هه‌بێ ؟ ئه‌گه‌ر نا خۆ ئێمه‌ی كورد كه‌ڕ و كوێر و ڵاڵه‌په‌ته نین هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێ مه‌شخه‌ڵی ئازادیمان خامۆش بكه‌ن و كڵاوێكی نوێمان له‌سه‌ر نێن. (2) ئایا ئێمه‌ی كورد (سه‌قه‌تین) یاخود دوژمنانمان (سه‌قه‌تتر) كه نایانه‌وێ ده‌ست له یه‌خه‌مان به‌رده‌ن؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی وه‌ك كورد یه‌كناگرین دانوومان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكوڵێت؟؟ (3) ئایا خواپه‌رستی بۆته هۆی ژێر ده‌سته‌یی و چاو شۆڕی كورد كه‌نه‌یه‌ڵێ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێ؟؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی (ئیسلامه‌كانی كورد) و (كورد) چاوشۆڕی په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ن؟ جیاوازیان له‌گه‌ڵ (ئیسلامه‌كان) و مرۆڤه‌كانی ئه‌م دنیایه‌دا چییه؟ (4) ئایا خوێنده‌واری كورد تاچ ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی خۆی ڕۆشنبیر بكات و به‌هه‌موو نوسراوه‌كاندا بچیته‌وه ؟؟ تا له گه‌مه‌وگاڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رده‌سته خۆی قووتار بكات و ئازاد بژی؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ ڕاناپه‌ڕێ و تاكه‌ی پێنووسه‌كه‌ی وه‌ك شایه‌رو لۆتی گۆرانی به‌باڵای زۆردار‌و داگیركارا ئه‌ڵێ؟. . (5) ئایا له (كتێبه) پیرۆزه‌كاندا بۆ ئێمه‌ی كورد نوسراوه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانمانا بژین و ئه‌وان سوارو باڵاده‌ست بن و ئێمه‌ش كویله. ئه‌گه‌ر نا ده‌یان سه‌ده ژێرده‌سته‌یی چی ئه‌به‌خشێ و چه‌ند سه‌ده‌ی تر چاو‌ڕوانی ئه‌و خه‌ونه بین سه‌ربه‌ست بژین؟ (6) ئایا گه‌وره پیاوانی كورد له توانایاندا نییه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌جێبهێنن؟یاخود مووچه‌خۆرن و له‌ژێر فه‌رمانی براگه‌وره‌كانیان ده‌رناچن !!ئه‌گه‌رنا ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و چاوه‌ڕوانی چین؟؟ (7) ئایا ئه‌و چه‌كه‌ی له‌شانی كوردایه بۆ براكوژی هه‌ڵگیراوه یاخود پاراستنی سنووری كورد و هێنانه‌دی ئاواتی شه‌هیدان ئه‌گه‌ر نا بۆچی فڕێی نا‌ده‌ین و چاره‌سه‌رێكی دیكه بدۆزینه‌وه. . (8) دواپرسیاریش ئایا ئێمه شۆڕشمان كرد كوردستان ئازاد بكه‌ین یان عێراق نوێ بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌و دوو هه‌رێمه بۆ یه‌كناگرێته‌وه كه‌ئه‌و باشووره مانووه‌یان كردووه‌به دووكه‌رته‌وه؟ ( ( ( (خوێنه‌ری ئازیز به‌سه‌ر به‌خۆیی كوردستان وه‌رامی ئه‌و پرسیارانه ئه‌درێته‌وه ئه‌گه‌ر دڵمان پڕ بكه‌ین له كوردایه‌تی وكوردایه‌تی بڕوا خه‌باتمان بێت. .) ) ) ) 27/3/2004 دانمارك |
||