|
كۆنگرەی ئاشتبوونهوەی كوردستانیان، پێویست‌تر بوو. .. رێكار ئه‌حمه‌د..سكرتێری حزبی رزگاریی كوردستان |
|
بهدەستپێشخهری به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژانی 26 و27 ی ئه‌م مانگه، كۆنگرەی فراوانی ئاشتبوونهوەی نیشتیمانی له هه‌ولێری پێته‌ختدا، به‌ڕێوەچوو. له‌وانه‌یه زۆر كه‌س و لایه‌ن ئه‌و كۆنگرەیه به گرنگ و پێویست و مێژوویی بنرخێنن (ئه‌گه‌رچی گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه) ، به‌ڵام به بڕوای من هه‌نگاوی گرنگ و پێویست‌تر هه‌ن و دەبووایه به‌ر له بهرێوەبردنی ئه‌و كۆنگرەیه بۆ یهكخستنهوەی نێو ماڵی كوردەواری بهاوێژرابان. شه‌ڕی 10 ساڵه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان زۆر گرفت و ته‌نگژە‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به دوای خۆیه‌وە جێهێشتووە و چارەسهرنهكراون، به دیدار و كۆبوونه‌وە هاوبه‌شه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا یه‌كلایی نهكراونهتهوە و كۆتاش نابن. دەبوایه به‌ر له به‌ستنی كۆنگرەی فراوانی ئاشتبوونهوەی نیشتیمانی كه بۆ ئاشتبوونهوەی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو پارتی دەستهڵاتداری كوردستان و سه‌رانی رژێمی پێشووی به‌غداد به‌ڕێوەچوو (هه‌رچه‌ندە ئه‌و دوو شێوە سه‌ركردایه‌تییه له‌مه‌و پێشیش گرفتی ئه‌و تۆیان نه‌بووە و چه‌ندین جاری دیكه‌ش لێرەو له‌وێ به‌یه‌كه‌وە دانیشتوون و قسه‌ی خۆشیان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا كردووە و ته‌نانه‌ت كاری هاوبه‌شیشیان ئه‌نجامداوە) ، هه‌ندێ ئه‌ركی گرنگ و له پێشینه‌ی نێوخۆ هه‌بوون به كۆنگرەیه‌كی له‌و شێوەیهدا چارەسهركرابان، یان چارەسه‌ر بكرێن. تا ئێستا چارەنووسی دەیان هاووڵاتی لاشه‌ڕ و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه نادیارە و بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌واڵی راستینیان وەرنهگرتۆتهوە. تا ئێستا لایه‌نی سیاسی هه‌ن بۆیان نییه ئازادانه كار‌و چالاكی خۆیان له‌هه‌رێمه پاوانكراوەكاندا ئه‌نجام بدەن. تا ئێستا لایه‌نی سیاسی هه‌یه ههڕەشهی لێده‌كرێت و رێگه‌ی نادرێ بارەگای خۆی بگێڕێتهوە بۆئه‌و شوێنه‌ی كه به‌ر له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوەخۆ تێیدا بوو. لایه‌نی سیاسی هه‌یه له لایه‌ن دەستهڵاتدار و هێزەكانیانهوە وەبه‌ر شاڵاودراوه، به‌ڵام تا ئێستاش ئامادە نین له‌گه‌ڵیاندا دابنیشن و قهرەبوویان بكه‌نه‌وە یان گه‌مارۆ و گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر لاببه‌ن. تا ئێستاش وەڵامی نامه و نووسراوی دەیان حزب و سهركردەو نووسه‌ر و رووناكبیر و هاووڵاتی نادرێنهوە. تا ئێستاش موڵك و ماڵی دەیان كه‌س داگیركراون و نهدراونهتهوە. تا ئێستاش دەیان كوردی هه‌ندەران ناتوانن ئازادانه سه‌ردانی خزم و كه‌س و زێد و نیشتیمانی خۆیان بكه‌ن. ئه‌من پێموایه ده‌بێ بۆ چارەسه‌ركردنی ئه‌و گرفت و ئارێشانه وبۆ یهكلاییكردنهوەی دەیان ته‌نگژە‌ی دیكه‌ی هه‌نووكه‌یی، كۆنگرەیه‌كی فراوان بۆ ئاشتبوونهوەی كوردستانیان ببه‌سترێت و ئه‌و كۆنگریهش بڕیار بدات كه گۆڕەپانی كوردستان بۆ هه‌موو حزب و رێكخراوێكی سیاسی كراوە دەبێ. داواكارم كه به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی دەستپێشخهرییهكی دیكه‌ش بكات و بانگه‌شه‌ی به‌ستنی كۆنگرەی ئاشتبوونهوەی كوردستانیانیش بكات. رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری حزبی رزگاریی كوردستان 27/3/2004 |
||