كؤبوونةوةي جةماوةري كورد لة شاري مانجستةر بؤ يادي هةلَةبجة ... سلَصمان عةبدولَلآ يونس

 

ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری سه‌دان كورد، له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا و له‌ژێر چاودێری كۆمه‌ڵه‌ی كورد له‌و شاره‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سازدرا به‌بۆنه‌ی شازده‌‌هه‌مین ساڵرۆژی كیمیاویی باران كردنی هه‌ڵه‌بجه و چله‌ی شه‌هیدانی هه‌ردوو كاره‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی شاری هه‌ولێر كه‌تیایدا ژماره‌‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر و كادیری ژیر و هوشیار و ده‌یان هاوڵاتی بوونه قوربانی له‌هه‌ردوو باره‌گای [مه‌ڵبه‌ندی 3 ی یه‌كێتی‌ی نیشتیمانی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها كوردانی شاری مانچسته‌ر به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی پاشماوه‌ی سه‌دامیه‌كان وداموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌من و ئیستیخباراتی ڕژێمی به‌عسی سوریه‌یان كرد كه له ڕۆژی هه‌ینی‌یه‌وه زۆر شۆڤێنی و دڕندانه كه مه‌گه‌ر هه‌ر له‌و عه‌فله‌قیه كورد كوژانه بوه‌شێته‌وه، كه‌‌وتونه‌ته گیانی كوردانی شاره‌‌كوردستانیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و قه‌سابخانه‌‌یان له‌و شارانه‌دا خوڵقاندووه، به‌تایبه‌ت له‌ قامیشلوی هه‌میشه سه‌ربه‌رزو خۆراگر، سه‌ره‌تا كوردانی دڵ پڕ له عه‌شقی كوردستان له‌‌ده‌وری [ داری هه‌ڵه‌بجه ] كه‌ له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاری مانچسته‌ر دایه‌ له گۆڕه‌پانی پیكادیڵی كۆبوونه‌وه، ئاماد‌ه‌بوان بۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و دواتر به‌رنامه‌‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و چالاكیه‌كان و سوپاسنامه‌ی به‌ده‌نگه‌وه هاتن بۆ ئاماده‌بوان له‌ لایه‌ن سلێمان عه‌بدوڵلا یونس كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له‌ مانچسته‌ر پێشكه‌ش كرا، داواتر ووتاری كۆمه‌ڵه‌‌ی كورد له مانچسته‌ر له‌ لایه‌ن كاك ئازاد مه‌ریوان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له مانچسته‌ر خوێندرایه‌وه، دواتر چه‌ند پارچه شیعرو په‌خشانێك و ووتاری كۆمیته‌ی مانچسته‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن كاك فه‌ره‌یدوون لێپرسراوی كۆمیته‌ی حیزبه‌وه خوێندرایه‌وه، دواتر به‌ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات و بڕیار درا نامه‌ێه‌كی ناره‌زایی بدرێ به‌ به‌ڕێز سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی له قامیشلی و ده‌سته‌خوشكه‌كانی تری داخرا له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی سه‌دامیه‌كان و هاوبیره داگیركه‌ره‌كانیان له سوریا.

 14- 3 2004


 zamwa_97@hotmail. com