جاران
بۆ گه‌شت
له
ده‌روازه‌ی دڵی گه‌رمی تۆمان ئه‌دا
بێ پرسی تۆ
بێ (زیاره‌ت)
ی خۆڵی ژێر پێی
(عهنبهرخاتون)
نهدهچویینه
(تاوه‌گۆزی)
بۆ پیرۆزی
كه ده‌هاتین
وا ده‌هاتین
جێ (پا) و
كۆته‌ڵی (مه‌وله‌وی)
هه‌ڵببه‌ستین
خواستی دڵی
لابنوسین. .
بۆ دیده‌نی
دوا مه‌زاری (پیری شالیار)
(پیری
موغان)
جێ نزرگه‌ی
(پیرمحمد)
كۆڵ
ببه‌ستین. .
(1)
هۆشارهكهی
شای (شاری زۆر)
له ڕێی تۆوه
ده‌ستی
(دوعا) به‌رز ده‌بۆوه
ڕاز‌و نیازی
(كۆسته‌ی هه‌جیج)
نوێ
ده‌بۆوه
دڵخوازانت
بیری خۆیان
بۆ سه‌ر
لوتكه‌ی (كوڕهژاڵ) و
بۆ (سازگار)
داده‌گیرسان
ده‌بوون به
نوور
به چاوو دڵ
به (خه‌پله)
ی نان بۆ (شاره‌زوور)
ئه‌وان بۆ تۆ
ده‌سووتان و
تۆش عاشقی
دڵه‌ی سووتاو
ده‌ستتان
ده‌برد بۆ خۆرهه‌تاو
ڕه‌نجی
ئه‌وان
كه‌ی به‌بێ
تۆ‌و
لاوه‌كانی
(كانی عاشقان)
گوڵه‌كانی
(گردی گوڵان)
دڵدارانی
(كانی قوڵكه)
شكۆی هه‌بوو
(باخی پاشا)
(باخچه‌ی
پاشا)
(خانمه‌كه‌ی
وه‌سمان پاشا)
جل و به‌رگی
خوێناوی (جاف)
مێژووی
هه‌بوو
(3)
هۆ زامه‌كه‌ی
پڕ بروسكه‌ی
سه‌ر له
ئاسمان
هێنده
گه‌وره‌و باڵابه‌رزی
دووژمنانت
بۆیان بكرێ
ماڵ به ماڵی
عاشقانت ده‌ڕوخێنن
پهرژینهكهی (باخی میر) ت
وه‌ك هه‌ناری
(باخه بچكۆل)
(ده‌كه‌ن
به‌سه‌ر به‌شی ماڵان)
ئاسمانه‌كه‌ت
(ته‌ڵخ) ده‌كه‌ن
چه‌می
(زه‌ڵم) ت وشك ده‌كه‌ن
بۆیان بكرێ
ده‌م و لووتت
هه‌ڵده‌به‌ستن
تا ده‌خنكێی
شوێن هه‌وارت
ئاگر ده‌ده‌ن
تا ده‌سووتێی
به شمسێره
خوێناویه‌كه‌ی ده‌ستی (عوبێد)
پرچت ده‌بڕن
زام
ده‌كه‌نه سینه‌و مهمت
هه‌ردوو
ده‌ست و (پا) ت ده‌شكێنن
تا نهپشكوێ
خونچه‌ی خه‌مت
به‌ڵام
په‌یمان
ئه‌و گێلانه
قه‌ت ناتوانن
(سیاچه‌مانه) و (كنالهیل)
به
(عه‌تابه) ئاڵوگۆڕ بكه‌ن
(هۆره) جافی
لهگهرووتا
بخنكێنن
قه‌ت ناتوانن
(عومه‌ری
خاوه‌ر) لهمێژووتا
ده‌ربهێنن
چۆڕاوگه‌ی
خه‌می هه‌زاران
شه‌هیدی تر
بمهێنن. .
(4)
هۆ برینه بێ
(شیفا) كه‌ی
گیانی ئێمه
كێ ده‌توانێ
دڵدارانی
شه‌رمنی تۆ
له (شنروێ)
جیاكاته‌وه
سه‌ری
ماندووت له‌سه‌ر ڕانی
(شه‌مێران)
و
باڵای به‌رزت
له (باڵانبۆ)
دوور
بخاته‌وه
ئه‌و
گه‌مژانه‌ی ڕقیان لێته
قه‌ت ناتوانن
سه‌ر به
(زمناكۆ) نه‌وی بكه‌ن
(چاوگ) ی
ئاوه‌كه‌ی (باوه‌كۆچه‌ك)
(باخی
مۆردانه) دابڕن
له
دولبه‌ران
دوا
(وه‌سیه‌ت) ی شێخی نه‌مر
(شێخ
سه‌عید) ی پیری پیران
له (كانی
شێخ) ڕه‌ش بكه‌نه‌وه
دڵدارانی
ئه‌و (ده‌ڤه‌ره)
له‌یه‌كتری
جیا بكه‌نه‌وه
ئامۆژگاری
(ئه‌حمه‌د موختار)
له‌سه‌ر
ته‌خته‌ی ڕه‌شی پۆلی قوتابخانه
بسڕنه‌وه
گوڵاڵه‌سوره‌ی جێ په‌نجه‌ی هه‌ڵوه‌رێنن
(گه‌شتی
گۆران) له هه‌ورامان دابڕنهوه
گه‌وره‌یی و
عه‌شق له (تایه‌ر به‌گ) وه‌رگرنه‌وه
قه‌ت ناتوانن
ده‌می
(هه‌جوو) ی پڕ له مانای
(حیلمی)
بگرن
(مه‌لا
كه‌ریمی ناتق) كه‌ڕوڵاڵ بكه‌ن
سه‌دای
(شیعر) ی (خورشیدهبابان)
كپ بكه‌نه‌وه
ڕێ له
(سارا) ی جوانه‌مه‌رگ
قه‌ده‌غه
بكه‌ن
به‌سته بڵێ
بۆ گشت گوڵێ
له‌تاریكی
شه‌وا هه‌ڵێ. .
) 5)
هۆ ئامێزه
خوێناویه‌كه‌ی
سه‌ده‌ی
بیسته‌م
له مێژه‌وه
دوژمنانت ده‌یانه‌وێ
ڕێگه‌ی شاران
له تۆ بگرن
ده‌ستت
نه‌گاته هیچ جێیه‌ك
ده‌می هاوارت
هه‌ڵپێچن
ده‌نگت
نه‌گاته هیچ ڕێیه‌ك
ئه‌و بێدڵه
خوێنخۆرانه
له (ڕۆژگاری
شیر‌و قه‌ڵغان و تیره‌وه)
تێده‌كۆشن
له‌سه‌ر
(به‌ڕه) خۆماڵیه‌كه‌ی
ماڵه‌كه‌ی
خۆت
(ئه‌تك) ت
بكه‌ن
به‌سه‌ر زامی
كۆن و نوێتا
ژه‌هری
دوودڵی بڕێژن
ده‌ردی پڕ
سوێت پێبچێژن
به‌ڵام تۆ
هه‌ر ڕاوه‌ستاوی
خورپه‌ی دڵ و
تینی چاوی
چاوه‌ڕوانی
خۆره‌تاوی. .
تۆ هاواری
ڕۆژانی
وه‌یشوومه‌و ڕه‌شی
ده‌میان گرتی
له پێش چاوی
سه‌دان ملوێن
كوڕه گێژی
(ئه‌سحابه) دا
گه‌رای مه‌رگ
و
نه‌خۆشیان بۆ
هه‌ڵڕشتی. .
وه كوو باران
ژه‌هریان
ڕژان
به‌سه‌ر
كێڵگه و ڕه‌زو باختا
به‌سه‌ر
ئاختا
ئاوی كانی و
چه‌م و
ڕووباریان پیس كردی
هه‌ر نه‌مردی
هه‌ر به
پێوه ڕاوه‌ستاوی
خورپه‌ی دڵ و
تینی چاوی
چاوه‌ڕوانی
خۆرهه‌تاوی. .
(6)
ده‌مژده بێ
وا خه‌ریكه
خۆری ئازادی كورد هه‌ڵبێ
وا خه‌ریكه
كورد پێی ده‌بێ
بۆ ڕاونانی
ئه‌و شمشێره خوێناویه‌ی
خوشكه‌كانتی
به
(سه‌بایا)
برده دیوانی
ڕوو زه‌ردی
گۆڕستانی
باپیرانی نه‌فره‌ت كردی. .
(7)
ئه‌ی به‌هاره
خوێناویه‌كه‌ی مانگی ئازار
ده‌مژده بێ.
. مژدانه بێ
وا خه‌ریكه
پشتت ده‌بێ
بۆ شكانی
ئه‌و بتانه‌ی شكستیان خوارد
ئه‌و دڵانه‌ی
چاویان به‌م ڕۆژه هه‌ڵنایه
دڵدارانی تۆ
سه‌ركه‌وێ. .
بامژده بێ
واخه‌ریكه
كۆرپهكانت چاویان ده‌بێ
به‌دوای
سه‌ری (میرغه‌زه‌ب) و
ده‌ستی ڕه‌شا
په‌ڕه‌په‌ڕه‌ی په‌روه‌نده‌كان
ئه‌ده‌نه
به‌ر تیشكی هه‌تاو
به‌سه‌ر
جه‌سته‌و خه‌می ڕه‌شا
ده‌نێن
هه‌نگاو
ده‌گرنه‌وه
ده‌ستی شكاو. .
دهپێبكهنه
ئه‌ی سونبلی
شه‌هیدان و
گلێنه‌ی چاو
دهپێبكهنه
واخه‌ریكه
ده‌نگمان ده‌بێ
واخه‌ریكه
ڕه‌نگمان ده‌بێ
نه‌وه‌كانت
ڕاپه‌ڕیون لهنۆكهری و
له خه‌وی
خۆش
شه‌هیدانی
نێو به‌هه‌شته بهرینهكهت
هاتوونهوهو
هاوار
ده‌كه‌ن
بۆ كه‌س نییه
له ئاواتی
ده‌سته‌ی ئێمه كه‌مكاته‌وه
هێنده‌ی
(تووته) له خاكی كورد
بكاته‌وه
بۆ كه‌س نییه
به‌یان
نامه‌ی (لۆزان) ی شووم
نوێكاته‌وه
بیری ڕه‌شی
(ئه‌تاتورك) هه‌ڵباته‌وه
(بله‌و
به‌رزان) له (هه‌ورامان)
جیابكاته‌وه
(ئاته‌شگه‌ده) ی (بابه گوڕگوڕ)
ساردبكاته‌وه
(دوانزه
وانه‌ی مناڵه‌كان)
خه‌می
(په‌شێو)
له‌سه‌ر
(تاڤگه‌ی سه‌ره‌وژووری زێڕینی گڕ)
بڕه‌نجێنێ
شیعری توڕه‌و
ده‌نگی
توڕه‌ی ئه‌م كوڕه‌ی خۆت دامركێنێ. .
(8)
تۆش ئه‌ی
گوڵه خوێناویه‌كه‌ی
ژێر
به‌سته‌ڵه‌كی بێده‌نگی
مژده بده
به‌شه‌هیدان
چه‌ك و
زۆردار ملیان شكان
ئه‌مڕۆ
گه‌دان. .
پرچ و
پهرچهمیش شانه‌كه
چه‌پكێ نێرگز
له‌به‌رده‌می
شارا دانێ
ناوی
هه‌زاران شه‌هیدی داڕزاوت
به
(كیمیایی)
له‌ئاسمانی
شار بنووسه
به ئاڵای
كورد
جه‌سته‌ی
زامداری شانزه‌ساڵ
دابپۆشه. .
به‌لایلایه
سۆزێ بڵێ
چاوه‌كانی
ئه‌م دنیایه‌و
كوردستانی
گه‌وره بگری
سۆزێ بڵێ
بۆ كۆتایی
ئه‌م كۆته‌ڵ و گه‌رمه‌شینه
كه‌به‌ده‌ستیان جارێكی‌تر
یه‌خه
نه‌دڕی. .
تو خوا
خوشكێ،
تو خوا خوشكێ
كه‌مێ گوێچكه‌ی
كوڕان. .
كیژان
ژنان. .
پیاوان
ئاغا‌و شێخ و
به‌گ و مه‌لا
گه‌وره
پیاوان ڕابكێشه
بۆ ئه‌م
ئێشه
په‌نجه بكه
به چاوانی پێنوسێكدا
ملی لار بێ
ده‌ستی خوار
بێ
بانگی
ڕیسوایی و نابووتی
سه‌ده‌ی
تاوان
گه‌ل فرۆشان
بده به‌گوێی
خه‌می نوێ‌دا
خۆت
ڕاوه‌سته له‌سه‌ر ڕێدا. .
تو خوا خوشكێ
مه‌چۆ ڕێزه‌ی
ئه‌و
ده‌روێشه ئه‌سپێ وونه‌ی
به‌نانی شێو
ڕازی ده‌كه‌ن
تو خوا ئه‌ی
(شه‌م)
(په‌چه) و
(عه‌با) كه‌ت لابده
بۆ شیوه‌نی
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ئه‌م خه‌مه‌ی خۆت
بپسێنه كۆت
تۆ خاوه‌نی
پێنج، شه‌ش هه‌زار
شه‌هیدانی
شانزه‌ی (مارت) ی
تۆ مۆری
تاوانی سه‌ده‌ی
گوڵه
(مێلاقه) ی كوێستانی
بێ ڕه‌نگ
نابی
ده‌سته‌خوشكی
ئه‌و گه‌رمیانه‌ی
سه‌دان
هه‌زار چاوی هه‌بوو
ده‌ریان هێنا
سه‌دان
هه‌زار خۆزگه‌ی هه‌بوو
مه‌رگیان
هێنا
سه‌دان
هه‌زار گوڵه‌باخ و
سه‌دان
هه‌زار مه‌لی باخی (ئه‌نفال) كرا
بۆ دوور برا.
.
توخوا خوشكێ
ده‌نگ هه‌ڵبڕه
تۆ خونچه‌ی
خه‌می ئه‌و ڕه‌نجه‌ی
ئه‌مڕۆی هێنا
تۆ دایك و
خوشكی پێشمه‌رگه‌ی
خۆت
پێشمه‌رگه‌ی
خۆت
پێشمه‌رگه‌ی. .
تێبینی
ــــــ
هیوادارم به
هه‌مومان هه‌ڵه‌بجه بلاوێنینه‌وه تا (كه‌ركوك) مان له‌ده‌ست
نه‌چێت!!
نه‌مری بۆ
شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و گشت كوردستان. . . . .
دانمارك/3/2004