16 سه‌عات پێش به‌ڕێوەچونی کۆڕی
بیره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه، له‌لایان شۆڕای ته‌مینی ئه‌منیه‌تی كوردستان و
كاربه‌دەستانی زانكۆ، به‌ر به به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و یادمانه گیرا.
له كات
ژمێری 2ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 8ی مارس (18ی ڕه‌شه‌مه) فاكسێیك گه‌یشته
نووسینگه‌ی كۆنفرانس،
كه
به پێی ده‌ستوری شۆرای ته‌مینی ئه‌منیه‌تی
كورستان، كاربه‌ده‌ستانی زانكۆ بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆره‌كه‌یان داوه.
ئه‌مه له كاتێك دابوو كه زۆربه‌ی میوانانی کۆڕه‌كه گه‌یشتبوونه شوێنی
كۆنفرانسه‌كه و مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی كومیته سیاسی ی. ن. ك و وه‌فدی
هاوڕێی له سه‌ر مه‌رزی باشماخ ماتڵی ئیزنی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت
بوون بۆ به‌شداری
كۆڕه‌كه.
له كاتژمێری شه‌ش‌و
نیوی ئێوارێی هه‌مان ڕۆژ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، گه‌ماڕۆی نووسینگه
كۆنفرانسیان دا‌و، ده‌ستیان گرت به سه‌ر كه‌ل‌و په‌لی ناو نووسینگه‌كه و له
یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی خوێندكاری لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه
بازجوییان كرد و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه هه‌رجۆره ئیعترازێك به شێوه‌یه‌كی
تووند جواب ئه‌درێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌وه‌ڵ جار نیه كه به شێوه‌ی جۆراو جۆر ڕێگا له
هه‌رجۆره هه‌وڵێكی مه‌دەنی خوێندكاران ده‌گیرێت و بێگومان ئاخر جاریش نابێت.
له رۆژانی داهاتوودا ده‌قی به‌یاننامه‌ی لێژنه‌به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه‌و
زانیاری زیاتر ئه‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستان.
زانكۆی
كوردستان، وێبلاگی سه‌ربه‌خۆی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان
www.zankoykurdistan.blogspot.com/ |