|
دادگای هه‌ولێر؟! ... فه‌یسه‌ڵ نوره‌دین موختار |
|
ئێستا وه‌ك به‌ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند دهعوایهك كه‌وتۆته به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر، زۆر له ده‌عواكان بابه‌تی كوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌و تهلاقو شوێن‌بزر كردنی خه‌ڵكن هتد. ئه‌و فایلانه هه‌موو گرنگن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگتره‌و گه‌ره‌كمه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ده‌عواكه‌ی (عبدالله خالید) ناسراو به (د. عه‌بدوڵڵا ئاگرین) كه له‌سه‌ر (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) ی تۆمار كردووه، من نامه‌وێت باسی وهڵامو وه‌ڵامكاری هه‌ر دوولابكهم، به‌پێویستی ده‌زانم رووله هه‌موو كه‌سێك بكه‌م كه سكاڵایان دژی ئه‌و دوو كه‌سه هه‌یه له دادگای هه‌ولێر وه‌ك شێوازێكی یاسایی ده‌توانن تۆماری بكه‌ن. . . من ده‌مه‌وێت چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و دوو ناوه ئاشكرا بكه‌م. حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له‌ساڵی 1973 تا 1976 له‌رێگای به‌ره‌ی نیشتمانی حزبی شیوعی‌و به‌عس له سلێمانی به‌تایبه‌تی له‌نێوان مامۆستایانی پارتی‌و هه‌واداری پارتی هه‌ره‌شه‌ی زۆری كردووه، ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌توانن به به‌ڵگه‌وه قسه‌ی خۆیان بۆ دادگا بكه‌ن، له‌ساڵی 1980 وا تائه‌مڕۆ به‌ناوی نهێنی (بینایی) و ناویتر ناوی ده‌یان نووسه‌رو رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی سیاسی زراندووهو ناو‌و ناتۆره‌ی بۆ دروست كردوون وه‌ك به‌ڵگه ده‌توانرێت سه‌یری ئه‌م كتێبانه‌ی بكرێت: (یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد چی به‌سه‌رهات) ، (بۆ بازرگانانی رێگه‌ی سوور) و جه‌ند كتێب‌و نووسێنیتر، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی تر هانی كوشتن‌و تیرۆری داوه له‌كاتی قه‌سابخانه‌كه‌ی (خێڵی حه‌مه) به شعرێك پیرۆزبایی له ئه‌نسار ئیسلام‌و جوند ئیسلامی تیرۆریست كردووه، ئه‌مه‌و بێجگه له‌سه‌دان به‌ڵگه‌ی تری یاسایی كه بۆ سزادانی حه‌مه سه‌عید ده‌توانرێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت. (عه‌بدوڵڵا ئاگرین) له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا زۆر ره‌فتار به‌عسیانه كاری كردووه، یه‌ك رۆژ له‌ژیانیدا بهمووێك پێشێلی بڕیاره‌كانی به‌عسی نه‌كردووه بۆ نموونه ده‌توانرێت سه‌یری ئه‌و هه‌واڵ‌و نووسینانه‌ی بكرێت كه‌به ناوی (شوان) له گۆڤاری (كاروان) ئاماده‌ی ده‌كردن، هه‌روه‌ها له‌ژیانی خوێندكاری (ئاگرین) ی باوك نه‌ك كوڕدا له ساڵی (1980 تا 1984) كه‌له (به‌شی كوردی-كۆلێجی ئه‌ده‌بیات-زانكۆی سه‌لاحه‌ددین) ئه‌و چوار ساڵه چه‌ندان رووداوی وه‌ك خۆپێشاندان‌و مانگرتن‌و مه‌عه‌سكه‌ری جه‌یشی شه‌عبی روویاندا، نازانم هه‌ڵوێستی چی بوو؟ چون خۆی رزگار ده‌كرد؟. . . . داواله (فاروق ره‌زا) ی ره‌فیق حیزبی‌و (د. ئیسماعیل شێخانی) ی به‌عسی ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسینه ده‌خوێننه‌وه بۆ میژووی حیزبی به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ قسه‌یه‌ك بكه‌ن؟!
|
||