www.kurdistannet.org

بؤ ثياوة سثيية (أؤح) سةوزةكة ... شةرمن هةلَةبجةيي

 

هاوار .. هاوار

هاوار و داد

دیسانه‌وه‌ كۆسته‌..!

كۆستی ئه‌مجاره‌ ..

پیاوێكی سپی( ڕۆح ) سه‌وزه‌

مامۆستایه‌ك

له‌ناو سه‌ده‌ها مامۆستادا

فێری كردم ..

یاخیبوونم خۆشبوێت و

ژن بوونی خۆم بناسمه‌وه‌..

فێری كردم ..

له‌بیركردنه‌وه‌كانی ( برنادشۆ )

ڕابمێنم

گه‌وره‌ییان تیاببینم..

 

٭٭٭٭٭

ئای مرۆڤه‌ پڕ شكۆكه

مامۆستا گیان ..

من نازانم

په‌ڕه‌ی كام خه‌مت هه‌ڵده‌مه‌وه‌

به‌سه‌ر مێژووی كام بیره‌وه‌ریتا

بگریم ..

كام یادت بلاوێنمه‌وه‌ .

سه‌رده‌مێك بوو

حه‌رفه‌كانت

له‌سه‌ر په‌ڕه‌ ڕه‌نگ زه‌رده‌كان

به‌ به‌رچاوی قوتابیانی ناو پۆله‌وه‌

وه‌ك په‌پووله‌

به‌سه‌ر گوڵی ڕۆحی سه‌وزته‌وه‌

ده‌شنانه‌وه‌..

هه‌نووكه‌ش وه‌كوو دوێنێیه‌

هه‌ر ئه‌و حه‌رفه‌ سه‌وزانه‌ی خۆت

چه‌پكه‌ گوڵی بیره‌وه‌ریت بۆ ئه‌هێنن

به‌سه‌ر ته‌رم و باڵای سه‌وزتا

تێر تێر ئه‌گرین

ئه‌وه‌تانێ .. یه‌كه‌ یه‌كه‌

خۆیان ده‌هاوێژنه‌ نێو باوه‌شی حه‌ژمه‌تێك و

به‌سه‌ر حه‌سره‌تی ئه‌م كۆسته‌ سووره‌دا

پروش .. پروش داده‌بارێن ..

 

٭٭٭٭٭

هۆ هاوخه‌مان

من نازانم ..

ئه‌و قه‌ده‌ره‌ ڕه‌شه‌ چی بوو ؟

تابلۆكانی به‌تێكه‌ڵ ناشت !!..

دوا هه‌ناسه‌ی ماڵ ئاوایی

سیمای ڕه‌نگی مێژوویه‌ك و

پیاوێكی سپی ) ڕۆح ) سه‌وزی

به‌ باڵی په‌پوله‌یه‌ك سپارد...

 

 

 

تێبینی

ـــــــــ

پێشكه‌شه‌ به‌ گیانی به‌رزه‌فری مامۆستاو هاوڕیم(سه‌روه‌ت ئه‌نو‌ر سه‌وز) هه‌زاران دروود له‌ گیانی پاك و بێگه‌ردی .....