بانگه‌وازێكی گرنگ بۆ په‌نابه‌رانی كورد و عێراقی؛

 

به‌شداری بكه‌ن له خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و سه‌راسه‌ری له‌دژی ده‌ركردنی په‌نابه‌ران له هۆڵه‌ندا

ئیئتیلافی هاوبه‌ش كه پێكهاتووه له 400 ڕێكخراو و گرووپی هۆڵه‌ندی و غه‌یره هۆڵه‌ندی، وه مودافیع و لایه‌نگری هه‌قی په‌نابه‌ری و حقوقی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نین، كه به‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌حزابی ده‌سته‌ڕاستی دیموكرات مه‌سیحی و لیبراڵی هۆڵه‌ندیدا پێكهاتووه، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 10 نیسانی 2004 ی وه‌كو ڕۆژی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری له‌دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ڕاگه‌یاندووه، و له‌م ڕۆژه‌دا و له مه‌ركه‌زی‌ شاری ئه‌مستردام دا خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و سه‌رتاسه‌ری سازده‌كات. فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شی هۆڵه‌ندا وحیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق-ڕێكخراوی هۆڵه‌ندا، بانگه‌وازی ته‌واوی په‌نابه‌رانی كورد وعێراقی، و گشت خه‌ڵكی ئازادیخواز ئه‌كات كه به‌شداری جددی له‌م ڕۆژه‌و له‌م خۆپیشاندانانه‌دا بكه‌ن، هه‌تا ئه‌م ڕۆژه بكه‌ینه گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین ڕۆژی هاوپشتی جیهانی شارستانی و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران دا، و ڕۆژی وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی سیاسه‌ته دژی ئینسانی و دژی په‌نابه‌ریه‌كانی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا.

بژی یه‌كێتی و هاوپشتی خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕێكخراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا!

كات : شه‌ممه 10 ی نیسانی 2004 سه‌عات (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ

شوێن : گۆڕه‌پانی دام / ئه‌مستردام

عبدالله علی 0648791163 محمد غفور 0616107347

فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی / هۆڵه‌ندا

حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق / ڕێكخراوی هۆڵه‌ندا

06 مارتی 2004