`کوردستانی نوێ` نووسی: «ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی». `خه‌بات`
نووسی: «فیدیراڵیسم وه‌ک کورد ده‌یویست جێگیرکرا». هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر
سایته‌کانی پارتی و یه‌کیه‌تی وتاره‌که‌ی
Brendan O'Leary
(مامۆستای زانکۆ له‌ئه‌مریکا و راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان
له‌بابه‌تی ده‌ستووردا) بڵاوکرایه‌وه. له وتارێکی زۆر کراوه‌دا
له‌رۆژنامه‌ی
Los Angeles Timesی29ی
مانگیدوو ئه‌ڵێ: « ئیداره‌ی بووش ئه‌یه‌وێت ده‌ستوورێکی کاتی ئێجگار زۆر
چڕکراو (متمرکز) بۆعێراق داسه‌پێنێت. ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌که بۆ کاره‌سات.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی پۆلبریمهر له‌سه‌ر حیسابی کورده‌کان ده‌کرێت و
سه‌ره‌تاکانی سێکولاریسم، مافی ژنان‌و فدرالیسمێکی به‌ناوه‌رۆک ده‌کاته
قوربانی. . . » دواتر به‌وردی باسی داوای کورده‌کان و ره‌وابوونی
داواکانیان ئه‌کات به‌بێئه‌وه‌ی لایه‌نگری دامه‌زراندنی وڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆبێت له‌کوردستان.
له‌راستیدا کورد ئه‌زموونی وتووێژ و دانووساندنی ئێجگار زۆره. ئه‌وه‌ی له
ئه‌زموونی کورددا به‌داخه‌وه دیارنیه به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنه له
گفتوگۆکاندا. له هه‌موو دانووستاندنێکدا ده‌بێ دوو شتی گرینگ ره‌چاوبکرێت:
1-
داواکاریه‌کان به‌ته‌واوی داواده‌کرێن، به‌ڵام ناکرێت هه‌مووی به‌ده‌ست
بهێندرێت.
2-
شه‌فافییه‌ت زۆر گرینگه؛ له‌کاتی گفتوگۆ و پاشوتووێژهکان به خه‌ڵک
هه‌رئه‌وه رابگه‌یه‌نین که به‌ده‌ستمان هێناوه نه‌ک زیاتر. ده‌ستکه‌وتی
که‌م نابێ له‌به‌رچاو خه‌ڵک به‌گه‌وره نیشانبده‌ین.
مرۆڤ به‌خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌کانی ده‌ره‌وه – که به‌داخه‌وه وه‌ک هه‌میشه
تاقه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵن که ده‌چنه ناوبابهتهکهوهو هه‌ر له‌په‌راوێزدا
نامێننه‌وه – تووشی نیگه‌رانی ده‌بێت بۆ دواڕۆژی کوردستان. له‌م باره‌یه‌وه
لێکدانه‌وه‌ی عه‌ره‌به شیعه‌و ناسیونالیسته‌کان له‌لایه‌که‌وه و
براده‌رانی کوردی راوێژکاری ناو ئه‌نجومه‌نی حوکم له‌لایه‌کی دیکه‌وه
له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌دا جێگای سه‌رنجن.
شیعه‌کان به تووڕه‌ییه‌وه کۆبوونه‌وه‌که‌یان بهجێهێشتو ئه‌وه‌ی که‌دواتر
ئاشتکرانهوه نیشانه‌یه بۆ ده‌سکه‌وت بۆ ئه‌وان. باشه گه‌لۆ نه‌ده‌کرا
نوێنه‌رانی کوردیش لانیکه‌م بۆ نیشاندان به رایگشتی کورد و دۆستانی کورد
له‌جیهاندا بچنه‌ده‌ره‌وه ئه‌و کاته‌ی داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێنه‌کران؟
کاک نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هه‌واڵنێری ئاسۆشیتێدپرێس
AP
ئه‌ڵێ:«ئێمه داوای فیدراڵیسمی قهومیمانکرد. . ئێمه عه‌ره‌ب نین.
ئه‌مریکاییه‌کان فشاریان بۆ دوو حیزبه‌که هێنا که خواسته‌کانیان دانێن
هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن. پێموایه رێبه‌رایه‌تی کورد زیاد له‌پێویست ملیاندا
به خواستی ئه‌مریکاییه‌کان. »
رێککه‌وتنه‌که‌ی له‌نده‌ن بۆنی وه‌ها یاسایه‌کی کاتی لێوه‌ده‌هات. به‌ڵام
سه‌یر ئه‌وه‌یه لایه‌نی عه‌ره‌بی شیعه‌و ناسیۆنالیست له‌له‌نده‌نه‌وه بۆ
سه‌لاحه‌ددین و دواتر بۆ به‌غدا یه‌کله‌دوای یه‌ک پاشگه‌ز بوونه‌وه له
به‌ڵێنییه‌کانیان به‌رامبه‌ر به‌کورد.
له رۆژنامه‌ی `واشنگتۆن پۆست`دا فیصلالایسترابادی راوێژکاری عدنان
پاچه‌چی ئه‌ڵێ «ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووییه و هه‌ر بیستوپێنج که‌سه‌که
له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌کان و بڕگه‌کان کۆکبووین. » هه‌ر هه‌مان شیخفیصل له
رۆژنامه‌ی `شیکاگۆتریبوون`دا ئه‌ڵێ «کورده‌کان له دوازدهساڵی رابردوودا
وه‌کوو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسووکه‌وتیان کردووه؛ هه‌رله
سهرهکوهزیرهوه بگره هه‌تا نوێنه‌رایه‌تی سیاسیلهدهرهوه و بانک‌و
پاره‌ی خۆیان وگومرکو سنووره‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌بووه. هه‌موو
ئه‌وانه‌یان سپاردووه به ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌غدا و
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی که‌ئێستا هه‌یانه بۆیان سه‌لمێندراوه. » دیسانه‌وه
شیخ فیصل له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرکتایمزدا ئه‌ڵێ«هێزی چه‌کداری کورد هه‌رچه‌ند
له‌ژێر چاوه‌دێری ناوچه‌ییدا ده‌بن له‌راستیدا به‌رامبه‌ر به حکوومه‌تی
فیدیراڵ به‌رپرسن و وهڵامدهردهبن. » ئه‌م شیخفهیسهڵه که‌وادیاره یه‌ک
له بناغهداڕێژهکانی یاساکه‌یه، باش ئه‌زانێت چی په‌سندکراوه. هه‌ربۆیه
رێبه‌ره‌که‌ی واته عدنان پاچه‌چی ئه‌م یاسایه به‌ده‌سکه‌وتێکی ئێجگار
گه‌وره داده‌نێت که سه‌ره‌تاکانی یاسای ئاینده‌شی داڕشتووه. . .
کورده‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی حوکم ناتوانن نیگه‌رانی خۆیان ده‌رنه‌بڕن.
دوکتور محمود عثمان به ئاسوشیتدپریس ئه‌ڵێ«چه‌ند خاڵێک هه‌بوو که نه‌ده‌کرا
جێبه‌جێ بکرێن. پێماندانهگرت و دامانناوهبۆدواتر. » هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ
«دوو نوقته‌ی گرینگ واته پێشمه‌رگه‌و سنووریکوردستان ده‌مێننه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه په‌یوه‌ندیان به ئاسایشهوهههیهو ئه‌ویش
له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاییه‌کاندایه و له‌به‌رخاتری ئێمه نایگۆڕن. »
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دکتور فوئادحوسهین راوێژکاری ده‌سه‌ڵاتی کاتی
له‌به‌غدا، ئه‌ڵێ «من ئه‌مه به‌سه‌رکه‌وتن نازانم. ئه‌مه چاره‌سه‌رێکی
واقعییانه‌یه له‌سه‌رده‌می ئێستادا. »
لێره‌دا ره‌نگه وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه پێویستبێت که ئه‌مه رێککه‌وتنێک
نیه له‌نێوان کورد و حکوومه‌تێکی دامه‌زراودا به‌ڵکوو ئه‌وانه‌ی ژێرئه‌م
یاسایه ئیمزا ده‌که‌ن له‌راستیدا خۆیان هێشتا جێپێیه‌کی قایمیان نیه له
به‌غدا. کورد هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه بهدووئیدارهوه به‌شداربوو به‌ڵام
دۆست‌و دوژمن ئه‌وه‌یان سه‌لماند که له کۆبوونه‌وه‌کاندا یه‌کهه‌ڵوێست
بوون. ئه‌مه زۆرباشبوو به‌ڵام وادیاره که‌ڵکی پێویستی لێوه‌رنه‌گیرا.
سه‌باره‌ت به‌ده‌وری ئایینی ئیسلام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی گوتراوه که ئیسلام
سه‌رچاوه‌که‌یه – نه‌ک تاقه سه‌رچاوه یان یه‌ک سه‌رچاوه – گومان له‌وه‌دا
نیه که به‌مپێیه ژیانی داهاتووی عیراقیه‌کان له‌ژێر کاریگه‌ری رێبه‌رانی
ئایینی‌دا ده‌بێت. کاتێک عبدالعزیزحکیم رێگا به‌خۆی ئه‌دات بڕیاری
137
ده‌ربکات و هه‌موو شته‌یه‌ک لای ئایه‌توڵڵا سیستانی ده‌بڕێته‌وه،
ساویلکه‌یی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێمانوابێت که ئیسلامیشیعه ده‌سه‌ڵاتێکی گرینگی
نابێت له‌دوارۆژدا. ئه‌وه‌ش سه‌رنجڕاکێشه که سیستانی له‌لای
ئه‌مریکاییه‌کانیش جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. . .
به‌بۆچوونی هێندێک له شاره‌زایان ئه‌م یاسایه دیاری نه‌کردووه که
چحکوومهتێک رۆژی به‌کی مانگی حه‌وت ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت.
هه‌ڵبه‌ت ئهمرۆژهو خستنهدواوهی هه‌ڵبژاردنیش یه‌ک له‌هۆیه‌کانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئهوراستیهی که‌ده‌وڵه‌تی بووش سه‌ری به هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌ره‌ککۆماری ئه‌مریکاوه قاڵئهبێت و هه‌تا مانگی یازده ههمووشتهیهک
له‌م روانگه‌وه سه‌یرده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م وتووێژانه‌دا بینیمان ته‌نیا نموونه‌یه‌کی چکۆله‌یه له‌و
ململانێ‌و کێشمه‌کێشه‌ی کهلهداهاتووداو کاتی وتووێژ له‌سه‌ر یاسای
هه‌میشه‌یی دێته‌پێش. ئه‌وده‌م نه‌کورد له‌م باره به‌هێزه‌ی ئێستایدا
ده‌بێت و نه ئه‌وانی تریش له‌م باره لاوازه‌دا ئه‌مێننه‌وه.
واده‌رده‌که‌وێت که به‌پێی ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر بڕیارێک له کوردستان بدرێت
که له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وا وه‌رناگیرێت و ده‌بێ
پارله‌مانی کوردستان پێیدا بچێته‌وه! ده‌یجا خۆ هه‌ر له ئێستاوه ده‌زانین
به‌تایبه‌ت له‌بواری مافی ژناندا ئاڵوگۆڕی گرینگ – لانیکه‌م له‌سه‌ر
کاغه‌ز – له یاسای احوالشخصیدا کراوه که‌به‌رهه‌می خه‌باتی دوورودرێژی
به‌تایبه‌ت ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستانه. ئه‌گه‌ر لهنهجهفو که‌ربه‌لاوه
دژایه‌تی بکرێت و له به‌غدایش ده‌نگی بۆکۆبکهنهوه، ئه‌وا دیاره
به‌رژه‌وه‌ندی ژنان ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌وه. بێگومان ڕۆژێ
هه‌شتی مارس، ڕۆژێ جیهانی ژن ده‌رفه‌تێکی زۆر گونجاوه بۆ ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی دژبهههر چهشنهیاسایهکی هه‌ڵاواردن‌ئامێز یان دژبهژن
به‌تایبه‌ت له کوردستان.
ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نجومه‌نی حوکمێکی کهمدهسهڵاتی ناسه‌قامگیر نه‌کرێت
مافیزۆر وه‌ربگیرێت گه‌لۆ چۆن ده‌کرێت پاش چه‌ندین مانگ‌و یان ساڵی دیکه
که ئه‌م حکوومه‌ته له به‌غدا ده‌بێته‌خاوه‌نی دام‌و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵات،
له‌مه‌زیاتر بۆکورد ئه‌سه‌لمێنێت؟
ساڵی
1979
له کاتی ڕاپه‌ڕیندا دژبهحکوومهتی شایئێران، ئێمه‌ش له‌کوردستان سه‌ره‌تا
هه‌ر داوای بهڕێۆهچوونی قانوونی ئه‌ساسیمان ئه‌کرد! واته رژیمێک هه‌تا
نزیکه‌ی رووخاندنه‌که‌ی هێشتا خۆی یاساکانی پێشێلده‌کرد.
ساڵی1980-81
له‌ژێر بومبارانی شاره‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا مه‌جلیسی شورای ئیسلامی
له‌تاران خه‌ریکی داڕشتنی قانوونی ئه‌ساسی بوون. هێشتا پاش بیست‌و پێنج ساڵ
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی که‌سانی خۆشباوهرو دۆستی ویلایه‌تی فه‌قێه
داوای به‌ڕێوه‌چوونی ئهوبڕگهیهدهکهن له یاساکه‌دا که ئه‌ڵێ با
«لهخوێندنو په‌روه‌رده‌دا که‌ڵکوه‌ربگیرێت له زمانی قه‌ومه‌کانی ئێران. .
. !»
سه‌رچاوه‌کان:
Washington
Post
Associated Press
New York Times
Chicago Tribune
RFE/RL
The Economist
The Times (London)
Los Angeles Times
|