13-05-2011 04:48  

رێپێوانێكی یه كگرتوی كوردانه له ئۆسڵۆ به رێوه چوو

 

رۆژی شه مه 21، 2، 2004 جه ماوه رێكی زۆر له كورده كانی هه ر چوار پارچه ی دابه شكراوی كوردستان بۆ پشتیوانی له داوای ره وای گه لی كورد له باشوری كوردستان و رێفراندۆم له شاری ئۆسڵۆ پایته ختی وڵاتی نۆرویژ به رێوه چوو.

ژماره ی به شدارانی ئه و رێپێوانه زیاتر له 2500 كه س ده بوون، به شداران پێك هاتببون له كورده ئاواره كانی دانیشتووله ئۆ سلۆ وشاره كانی ده ورو به ری.

 به شداران به رگی رازوه ی كوردی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان له شه قامی به ناو بانگی پاشا (كارۆلهانس گاتا) به شووعاری جوارو جور به زمانه كانی كوردی و نۆرویژی، بژی كوردستان، به ڵێ بۆ رێفراندۆم، ئازادی بۆ كوردستان، لێ گه رێن با كورد خۆی بریاری چاره نووسی خۆی بدات، مافی چاره ی خۆ نووسین به ده ستی خۆمان ده ینووسین و زۆر شوعاری دیكه،

ئه وه ی جێگای خۆشحاڵی یه كه كورده كان له م سه رده مه گرنگه دا بێ جیاوازی هاوكاری یه ك ده كه ن و له شارو شه قامه كانی ده ره وه ی وڵات داواكانی خۆیان به و وڵاتانه ده گه ینن و داوای پشتیوانیان لێ ده كه ن، به شدارانی ئه و رێپێوانه كاتژمێر 1 پاش نیوه رۆ له ده ركی ئێزگه ی شه مه نه فه ری ئۆسڵۆ به ره و ده ركی پارله مان به ركه وتن، له وێدا كۆمه ڵێك چالاكی جۆراو جۆر ی كوردی پێشكه ش كراو پاشان چه ندین گۆرانی پێشكه ش كرا له لایان هوونه ر مه ندان، قادر ئه لیاسی و په یمان عومه ر و سه باح سه نتور، چه ندین لاو وه ك نیگار عه نایه تی، عیماد زه نگه نه، كوێستان عومه رزاده، عوسمان قادر زاده شێعریان پێشكه ش كرد،

هه روه ها له لایان گرووپی هه ڵپه ركێی مناڵانی

درامه ن نمایشێكی هه ڵپه ركێ پێشكه ش كرا.

پاشان به رێز ئه رلیند ڤوڵكڤۆرد دۆستی گه لی كورد و نووسه ری كتێبی (كوردستان له داهاتوو ئستا دا) به زمانی نۆرویژی وتارێكی به كه ڵكی پێشكه ش كرد،

پاشان په یامی پارتی شوسیال چه پی نۆرویژی له لایان عارف باوه جانی، پێشكه ش كرا وله و په یامه دا پارتی سوسیال چه پ پشتیوانی خۆیان بۆ گه لی كورد دووپات كرده وه دواكانی گه لی كوردیان به ره وا ناسی، وتارری كۆمیته ی رێفراندۆم به زمانی نۆرویژی له لایان كاك شێروان و به زمانی كوردی له لایان كاك جیهاد پێشكه ش كران،

به و هیوایه!! كه هه میشه به یه كگرتووی و یه ك ده نگی پشتیوانی له داوا ڕه واكانی گه له كه مان له به شه كانی دیكه ی كوردستان به شدار ی بكه ن، یه كگرتوو و یه ك ده نگی گه له كه مان ده بێته مایه ی سه ر كه وتنمنا ن هه روه پیلانه گڵاوه كانی دوژمنانمان پووچه ڵ ده كاته وه، بژی كوردستانی یه ك گرتوو،

2 كچه كوردی ئاوار ه

نیگار عه نیایه تی

ژیان ئه حمه دی 22. 02. 2004 ئۆسڵۆ