یه‌كشه‌ممه و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، دیاره نه یه‌كه‌م جاره و نه‌دواجاریش ده‌بێت كه له قورباندا ببین به قوربان و به‌هاریشمان لێ بكرێت به گه‌ڵا ڕێزانی ته‌مه‌ن و زینده به چاڵ كردنی خه‌ونه ئهرخهوانیهكانمان ! بهههڵڕژاندنی قینی ژه‌نگ لێ نیشتوی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و چه‌ند باره تاقیكردنه‌وه و نوێ ژه‌ن كردنه‌وه‌ی پلان و مهرامهگڵاوهكانیان له‌دژی ئێمه‌ی كورد و به‌گه‌ڕ خستنی ماشینی سه‌ربازی قر كردن و ڕیشه كێش كردنمان و سوتماككردنی زێد و ووڵاتی باپیرانمان، ئه‌وه له‌لای دۆست و نه‌یارانیش ساغ بۆوه كه مه‌حاڵه به‌م خه‌ونه نهزۆكهیان شاد ببن و بتوانن گه‌لێك ڕیسهكێش بكه‌ن كه مێژوی له مێژویان كۆنتره و ئه‌زمونی به‌ره‌نگار بونه‌وه و داكۆكی له بون و سه‌روه‌ریان له هه‌مویان ده‌وڵه‌مه‌ند تره و به پێچهواهشهوه ڕقی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و فیداكاری و گیانبازیانی ئه‌ستور تر و پته‌و تر كردوه، خۆ ئه‌گه‌ریش بهاتبایه یه‌كگرتن و یه‌ك ڕه‌نگی و یه‌ك ئامانجیشی ئاوێته بوایه، ئه‌وكات نه تورك و نه عه‌ره‌ب و نه فارسیش و نه هیج توندڕهوێكێش زاتی شه‌ڕ پێ فرۆشتن و پلان لهدژدانانمانیان ده‌كرد و له مێژیش بوو خاوه‌نی ئاڵا و ووڵاتی ئازادی خۆمان ده‌بوین ! ئه‌مه و منیش وه‌ك هه‌ر تاكێكی كورد له‌م كاره‌ساته خهماویهداسهری ڕێزم بۆ گیانی قوربانیانی ئه‌م تاوانه داده‌نه‌وێنم و له تاراوگه‌وه تاجه گوڵی سه‌روه‌ری ده‌خه‌مه سه‌ر گۆڕه‌كانیان و هاوخه‌میم بۆ كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌رده‌بڕم و هیوای چاك بونهەوهی به‌په‌له‌ش بۆ تێكڕای برینداره‌كانیش ده‌خوازم. ئه‌مڕۆش مێژو لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری خسته پاڵ لاپه‌ڕه‌كانی تری و خاكی نیشتیمانیش سینگی بۆ پۆلێكی تری ڕۆڵه‌كانی یه‌كاڵا كرده‌وه و تا به ئاسوده‌یی له‌ئامێزیان بگرێت، ئه‌مڕۆ ده‌ستی تاوان تۆوی دابڕانی له‌نێوان کۆمه‌ڵێك له‌منداڵه چاوگه‌شه‌كانی ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵ باوكیان و دایكانی ههناسهسهرد له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان و ژماره‌یه‌كیش ژن له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا چاند و وه‌كو منێ كه له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا كراسی هه‌تیوی بهباڵامدا بڕی‌و له نازی باوكیان بێ به‌ریان كردم ئه‌مڕۆ به‌باڵای ژماره‌یه‌كی تری مناڵانی بی نازی ووڵاتهكهمیدا بڕی له‌و ناز و خۆشه‌ویستیه‌یان بێ به‌ری كردن، ئه‌مڕۆ به شمشێره ژهنگاویهكهی زه‌مانی زوو مه‌لۆتكه‌ی خۆشه‌ویستی چه‌ندان هاوسه‌ری كوردیان له‌ئان و سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا سه‌ر بڕی و چه‌دان جه‌سته‌یان شه‌ڵاڵی خوێن كرد !، ئه‌م ده‌سته تاوانه‌ش نه له ئاسمانه‌وه باری و له زه‌ویشه‌وه هه‌ڵتۆقا ! ئه‌ی له كوێوه هات ؟ تۆ بڵێی ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و شه‌مشه‌مه كوێرانه و ته‌یره ئهبابیلانه بن كه له تاریكستانی ئه‌شكه‌وته‌كانی تۆرابۆراوه هاتن و به‌ردی مه‌رگیان به‌سه‌ر گوندی خێڵی حه‌مه‌دا باران ! یان ئه‌وانه‌ن که له بهرهبابهكانیانهوه به‌میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه كه چاویان بهكوردوكوردستاندا هه‌ڵ نه‌یات و گوێان له ناوی كورد و ووشه‌ی كوردی پیرۆز نه‌بێت و چونكه به‌بیستن و بینینیان دڵیان له لێدان ده‌كه‌وێت ! تاكه گلیمان له خۆمان، كه ده‌رمانی هه‌موو زام و ئازاره‌كانمان ده‌كات و دڕیش به شه‌وه زه‌نگی مهینهتیهكانمان ده‌دات و له گه‌یشتنمان به ئاوات و هه‌ڵمژینی بۆنی گوڵی سه‌ربه‌ستیمان نزیك ده‌كاته‌وه، یه‌ك نهگرتنمانه كه گه‌وره و بچوك، نێر و می، گه‌نج و پیر دركی پێ ده‌كه‌ین و كه‌چیش بۆی ناچین ! ئێمه به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌م هه‌وایه‌ی كه‌له‌م كونه‌وه دێت، ده‌بێت خۆمان بۆ زۆر كاره‌ساتی تری دڵته‌زێن تر ئاماده بكه‌ین و تاكه چه‌كیش كه به‌ده‌ستمانه‌وه بێت بۆ داكۆكی له خۆمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئاینده‌مان، یه‌كگرتن و یه‌كخستنی توانا‌و هیزر و هه‌وڵه‌كانمان و خۆ سازدانمانه له به‌ره‌یه‌كی تۆكمه‌ی پشت ئه‌ستور به توانای له‌بن نه‌هاتوی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مانه نه‌ك ئه‌وانه‌ی كهبهزۆریش نه‌برا و نه به دۆستیشمان نازانن ! زۆر له مێژه خۆمان و گه‌له‌كه‌شمان هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنین و خۆڵ ده‌كه‌ینه چاوی ڕاستیه‌كانه‌وه و ده‌هۆڵی یه‌ك لایه‌نه‌ی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب، كورد و تورك، كورد و فارس لێ ده‌ده‌ین و به‌و ده‌هۆڵ لێدانه‌ش نا ئاگایانه زۆرمان قوربانی دا و زۆر دڵی دڵسۆزانی خۆشمان ڕه‌نجان و هه‌ر ئه‌و متمانه كردنه و به فیتی ئه‌و ناحه‌ز به كوردانه‌ش بوو وامان لێ هات ماڵی كوردیمان له جێی بنیات نان لێ ویران بوو، و یه‌ك ڕیزیمان لێ ته‌فرو تون و یه‌ك سه‌نگه‌ری لێ له‌ت سه‌نگه‌ری بوو، ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه هاتوه كه هه‌موو لامان وه‌ك چۆن دوژمنانی كورد له خاڵێكی چاره‌نوس ساز به نیسبهتیانهوه هاو هه‌ڵوێست و هاوئامانج و هاوبیر كۆك ده‌بن كه پرسی گه‌لی كورده، پێویسته ئێمه‌ش، له‌وه‌ها ڕۆژگارێكدا هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی تر به لاوه‌كی بزانین و پرسی نه‌ته‌وایه‌تیمان بكه‌ین به‌خه‌می هه‌موو لایه‌كمان و كۆك و ته‌بابین له پێناوی وه‌دیهێنانیاندا و به‌زاندنیشی به به‌زاندنی هێڵی سور بزانین. ناسكی و پڕ بڤه‌یی ئه‌م ڕۆژگاره وام لێ ده‌كات كه منیش وه‌ك هه‌ر ده‌نگێكی ئاشتی ویست و كورد په‌روه‌ر پێشنیاری ئه‌وه بكه‌م كه با پێكه‌وه بێ لایه‌ن و كه‌سانی ناو لایه‌نه‌كان، ژنان و پیاوان گه‌نجان و پیر، كوردانی نیشته‌جێی ووڵات و تاراوگه، كه‌سانی خوێنده‌وار و نه‌خوێندراو چه‌پ و راست، با ببین به دڵسۆزی مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نوس سازی هاوشێوه‌ی ڕێفراندۆم، كه ئه‌ویش ده‌نگ دانمان و دروستكردنی فیشاری خهمخوارانهمانه به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵ دانمان بۆ له نوێ جۆشدانه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌ك جه‌سته‌یی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له نێوان پارتی دیمكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نه كوردستانیه‌كاندا، چونكه دوژمنانمان یه‌ك به‌رنامه‌ی قڕ كردن و یه‌ك پلانی لهنابردنمان له دژ داده‌ڕێژن با ئێمه خۆمان له خۆماندا به جیاوازی بزانین و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیشمان بۆی هه‌بێت، هێرشه تیرۆركارانهكهی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گای لقی دووی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری ڕاستیهكانن و هه‌ردوكیان له‌یه‌ك كات و به‌یه‌ك مه‌به‌ست درانه به‌ر هێرش و په‌لامار، كه له‌ناو بردنی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد و په‌ك خستنی گیانی شۆڕشگێری كه به هۆیه‌وه بتوانن بزاڤه‌كه‌ی دوچاری ئیفلیجی بكه‌ن و له ڕێژه‌ی كورد كه‌م بكه‌نه‌وه. له پاش ڕاگه‌یاندنی فیدرالیزمی جوگرافیایی و نه‌ته‌وه‌یی و دابه‌شكردنی فۆرمی ڕیفراندۆم یان ڕاپرسی له لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه و پشتیوانی گه‌ل و تێكڕای چین و توێژ و بیر و بۆچونه جوداكان له پرۆسه‌كه، وایان له دوژمنانی كورد كه پێشتر خۆیان له‌پێستی مه‌ڕدا شاردبۆوه خۆشبه‌ختانه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا له زاری گه‌وره به‌رپرسانی ووڵاته‌كانیان و سه‌رۆكی حیزبه‌كانیانه‌وه دوا وه‌ره‌قه‌ی شاراوه‌ی خۆیانیان ئاشكرا كرد و نه‌یانتوانی كه‌مێكی تر دان به خۆدا بگرن هێشتا دره‌نگ تر بیانناسین و ڕوی دزێویانمان بۆ ده‌ر بكه‌وێت ! ئه‌مجاره به‌خت یارمان بوو ! زوو به زوو ڕاز و نهێنیه په‌نگ خواردوهكانیان دركاند و ئه‌وه‌ی له ژێر به‌ڕه‌بوو هێنایانه سه‌ر به‌ڕه، ! بۆیه كوردیش له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت له ئێستاوه و به‌ر له باران بارین كه‌په‌نك بۆ خۆ دروست بكات و ئه‌زمونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و به‌ڵێنه درۆكانیان به نیسبه‌ت كورده‌وه له‌و به‌شه‌ی نیشتیمانماندا ده‌بێت به هه‌ن و گرینگ بۆ داهاتوی ئه‌م به‌شه‌ش چاولێ بكات و نه‌هێڵێت تاڵه‌كانی دوباره ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكت ههڵخهڵهتاندم خوا بتگرێت، ئه‌گه‌ر دوهجار هه‌ڵتخه‌ڵه‌تاندم خوا خۆم بگرێت ! هه‌رچه‌نده ئێنمه زۆریان ههڵخهڵهتاندوین، نه په‌ندمان وه‌رگرتوه و نه په‌ندیش وه‌رده‌گرین !!. . . ؟؟؟
هه‌ر تێبینیه‌كی له گه‌ڵ و دژ ده‌توانن ئاراسته‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ی بكه‌ن m. shwani@kolumbus. fi
|