13-05-2011 04:34

په‌نابه‌ران له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌دان ...  ڕزگار عبدالكریم

 

هه‌ڵبه‌ت ڕۆشنه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی  له پلانی نائینسانی وبه‌رده‌وام دان نیسبه‌ت به هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران و كارێكی وایان كردووه ژیانی په‌نابه‌رانیان خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌مه‌ ڕۆژه و له‌و ڕووه‌وه بارێكی ناته‌ندروستیان دروست كردووه و زۆرێك له‌په‌نابه‌رانیان تووشی باری ده‌روونی ئاڵۆز كردووه به‌جۆرێك گه‌شتۆته ئاستی مه‌سه‌له‌ی خۆكوشتن و خۆخنكان و زۆرسزای جه‌سته‌یی و ده‌روونی تر كه لێره‌دا جێی باسی نی‌یه ئه‌مه‌ و بێ گوێدانه هیج یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نیسبه‌ت به خودی بڕیاره‌كانی جنێف كه له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌رخۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه ،هه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆره له زۆر له‌ووڵاتانی ئه‌وروپی سیاسه‌تی هیلاك كردنی په‌نابه‌رانیان گرته به‌ر به‌وه‌ی له كه‌مپ و شوێنه دیاری كراوه‌كان ده‌ریان ده‌كردن و هه‌رچی خزمه‌تگوزاریشیانه لێیان بڕیوون ..تا به‌هۆیه‌وه په‌نابه‌ران ناچار به هه‌ڵاتن و شوێن جێهێشتن بكه‌ن ئه‌م سیاسه‌ته دژه به‌شه‌ری‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر پیاده‌كراو له دڵگرانی و كاری نائینسانی زیاتر هیچ ده‌‌ره‌نجامێكی پۆزه‌تیفانه‌ی نه‌بوو ،تائه‌وه‌نده‌ی به‌م باسه ده‌گه‌رێته‌وه بڕیاره‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی هۆڵه‌ندا و ئه‌م ده‌ورانه‌ی كۆتایی مایه‌ی قسه‌كردنی زیاتره،ئه‌وه‌تانێ كه‌سانێك 17 ساڵ له هۆڵه‌ندان تا ئێستا مافی په‌نابه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه* یان كه قسه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌و ده‌ركردنی 26000 بیست و شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌كات و كاری بۆ كردووه، وه له‌و ڕێیه‌وه به پیشه‌ی ده‌ورانی به‌عس كوردستان له ناوه‌ندی عێراق و خواروی عێراق جیاده‌كاته‌وه وده‌یانه‌وێت بڵێن كوردستان ئامنه و ناوه‌ند و خوارووی عێراقیش دۆسی‌یه‌كانیان بۆ مانگی شه‌ش دواده‌خرێت،به‌م پێ‌یه خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌دان  كه‌چ هه‌فته‌یه‌ك تێ نه‌په‌ڕی و موته‌ئه‌سفانه دڕنده‌ترین كاری  ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو باره‌گای سه‌رانی ئه‌حزابی حاكم بووه جێی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كان كه خۆی له خۆیدا وه‌‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و بڕیاره نادروسته‌یان ،له‌كاتێكدا سه‌رانی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی به‌شێكن له ده‌سه‌ڵات و له چوارچێوه‌ی مه‌جلیسه به‌ناوحوكمه‌كه‌یاندا به‌ژدارن، ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌ی كوردستان له عێراق خوێندنه‌وه‌یه‌كی نادروستی سیاسی‌ ڕۆشنه ده‌كرا ئه‌مه بۆ سه‌رده‌می به‌عس جۆرێكی تر بوایه به‌ڵام هه‌لوومه‌رجی ئێستا له‌ڕووی ناوچه‌گه‌ری‌یه‌وه هیچ جیاكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت .

هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌دا خه‌ڵكی ئازادی خوازی هۆڵه‌ندی زۆر هه‌ن كه ئه‌و وه‌زعی‌یه‌ته‌یان پێ قبوڵ ناكرێت و داڵده‌ی په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن و شوێن و جێگه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و كۆمه‌كیان ده‌كه‌ن به‌ڵام له درێژه‌ی نائینسانی ترین بڕیاریشدا به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه (دوێنێ بڕیار درا هه‌ر كه‌سێك داڵده‌ی ئه‌و كه‌سانه بدات كه ده‌وڵه‌ت له مافی په‌نابه‌ری بێ به‌شی ده‌كات و فرسه‌تی ژیانیان بۆ ئاسان بكات  وه‌ك داڵده‌دانی شتی قاچاخ حسابی بۆ ده‌كرێت و كه‌مترین شت شه‌ش مانگ به‌ندی و بڕی 2250 ئێرۆ سزاكه‌یه‌تی ،بۆیه كاری هه‌موو لایه‌كمانه به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته وه‌حشیانه‌یه‌ بێینه ده‌نگ و وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز ده‌نگی نا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رز بكه‌یه‌نه‌وه و ئاكسێون و ڕێپێوان به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیارانه ساز بكه‌ین هاوكات ڕابگه‌یه‌نین كه هیچ كات ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی عێراق بێ جیاوازی كردنی شار و شارۆچكه‌كان له بارێكی ئه‌منی دا نی‌یه و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌هه‌ربیانوویه‌ك بێت ڕسوابكه‌ین ........

 

* سه‌رجاوه ته‌له‌فزیۆنی  nederland 1   له‌هه‌واڵه‌كانیدا ڕۆژی 5شه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-02-2004