13-05-2011 04:48 |
له عێراقچێتی ئوپوزسێونهوه بو عێراقچێتی ده‌سه‌لات .... زێوه مه‌حمود
عێراقچێتی وه‌ک هه‌ر زاراوه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی به‌پێی زه‌مان و زه‌مینه‌ێ جیاواز،هه‌م مانا‌و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خوی هه‌یه، هه‌م وه‌ك هه‌ر دیارده‌و رووداو‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دی، هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و حیزبێك ، ته‌فسیرو روون كردنهوهوهو لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خوی بوی هه‌یه . لێره‌وه لێكدانه‌وه‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر عێراقچێتی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی چین و توێژ‌و حزب و لایه‌نه جیاوازه‌كان لێكده‌درێته‌وه و به‌رنامه‌ی بو داده‌نرێت .... زورجاران عێراقچێتی وه‌ك رمێكی دووسه‌ره له ناكوكی و ململانێی حزبایه‌تی و شه‌خسی دا به‌گوێره‌ی كات و زه‌مینه‌كان هه‌رجاره‌ی سه‌رێكی وهكارهێنراوه. جاری واهه‌بووه كه‌سێكی تا موخی ئێسقان كوردستانی ئیدعای عێراقچێتی كردووه ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه عێراقچییهكی عه‌یار -24- زورجاران له‌به‌ر پهزهكان ئیدعای كوردستانیه‌تی كردووه . به‌مپێیه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه » عێراقچێتی » رۆلی گرنگی بینیوه له فه‌رهه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی عێراقی و كوردستانی دا به‌تایبه‌تی ، هه‌م له چه‌واشه‌كردن و فریودانی كومه‌لانی خه‌لكی كوردستان دا » كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان « ،و هێزی پێشمهرگهئ كوردستان و كادر‌و رابه‌رو هه‌لسوراوانی نێوبزووتنهوهكه ، كه چه‌واشه‌كاری به‌وئاسته گه‌یشتبوو كه هه‌ردوو تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی چه‌پ و راست بو عێراقچێتی به‌به‌رنامه و زور وه‌ستایانه تێكهلئهكرا . عێراقچێتی له ئوپوزسیون دا : بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له باشووری كوردستان وه‌ك دیارده‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی چه‌ندین حزب و لایه‌ن و ده‌سته و گروپی له خوی گرتبوو، « ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر شورشی نوێ بێت « دیاره ئه‌م حزب و لایه‌ن و بزووتنه‌وانه‌ش نوێنه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی چین و توێژ‌و ده‌سته‌و تاقمی كومه‌لایه‌تی و عه‌شایه‌ری و ته‌نانه‌ت بنه‌ماله‌یی جیاوازی كوردستان ئه‌كه‌ن . لێره‌وه زورئاسایی هه‌ر حزب و لایه‌نێك له دیدگای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خویه‌وه له عێراقچێتی ئهنوارێت و ته‌فسیری بو ئه‌كات ، ئیدی پێكدادان و ناكوكی نێوان دیدگا جیاوازه‌كان ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ی كه ئالای شورش عێراقچێتی ده‌كرد له‌یه‌ن ی ن ك ه‌وه بهبانچهپ تاوانبار ده‌كراین ، « له‌كاتێك دا عێراقچێتییهكهی هه‌مه هه‌م له‌بو عێراقییانه رووخاندنی رژێمی سه‌ددامی به‌غداد بوو، هه‌م له‌بو رادیكالانهترین شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو كهمافی بریاردانی چاره‌نووس یه‌كێ بوو له درووشمهسهرهكییهكانی ئه‌و ده‌مه‌ی ئالای شورش « . كه‌وابێ ئه‌و لایه‌ن و حزبه‌ی ئه‌ورو له پاش رژێمی گوربهگور عێراقچێتی ده‌كات ، زوور ره‌وایه و حه‌قی ئێمه‌ی هاورێیانی ئه‌وسای ئالای شورش و هه‌موو خه‌لكی یه كه به بانی بانراستهكانیان دابنێین و ئائه‌م عێراقچێتییهیه كه به‌ته‌واوی له خزمه‌تی شوڤێنیهتی عه‌ره‌بی دایه ........... سه‌رده‌مانێ و له ناوه‌راستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوودا ، ململانێ و ناكوكی نێوان ته‌فسیرو روانگه جیاوازه‌كان له بو تێزی عێراقچێتی بهئهوجی خوی گه‌یشت له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چه‌كداری كوردستان دا « لێره دا قسه‌م له سه‌ر ریزه‌كانی ی ن ك « ه، هه‌تا كار بهوهگهێشت له‌بو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكوكییه‌كان بیر له‌چه‌ندین شێواز‌و رێگاچاره‌ی زوور نامو به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخواز بگیرێته‌به‌ر .....له بواری راگهیاندنێش دا چه‌ندین ووتارو نامێلكه نووسرانه‌وه . ماموستاكانی ئه‌و ده‌مه‌ی كوردستانی بوون وه‌هایان ئه‌نووسیه‌وه : كوردوسانیهتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ، عێراقچێتی بورجوازی و داگیركه‌ران ..... توبلێی ئه‌گه‌ر ئه‌ورو هه‌مان نووسه‌ری مامۆستای كوردوستانی بوون داوای لێبكرێت ناونیشانێكی نوێ بۆ هه‌مان نامیلكه بنووسێته‌وه ، به دلنیاییهوهو ئه‌گه‌ر وویژدانی هه‌لپه‌رستانه‌ی به « زیندوویی « مابێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت واهای وهنووسێتهوه : عێراقچێتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و كوردستانییه‌تی بورژوازی و داگیركه‌ران !!!!!!!!!!!! ئالای شورش و عێراقچێتی ئالای شورش وه‌ك ره‌وتێكی فكری – سیاسی نێو كومه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ، زور جاران مه‌سه‌له‌ی عێراقچێتی بووه‌ته بابه‌تی ناكوكی و كێشمه‌كێشی نێو ریزه‌كانی كومه‌له « دیاره له‌م ووتاره دا ناكرێ ته‌واوی مێژووی سه‌رهه‌لدان و گه‌شه‌و نسكوو دواتر تواندنه‌وه‌ی ئالا باسبكرێ « . ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ناوی ئالای شورش له ناوی ئه‌و بلاوكراوهیهوه هاتبوو كه كاتی خوی شه‌هید ئارام ی سه‌ركرده له‌به‌ری قه‌راغ چاپ و بلاوی ئه‌كرده‌وه لێره‌وه ئیدی ناوی عێراقچییه‌كان و شه‌هید ئارام به جورێك ئاوێته بوون ئیتر به جه‌ماعه‌تی ئالا ئه‌وترا جه‌ماعه‌تی شه‌هید ئارام .«.... به‌هه‌رحال ئه‌كرێ عێراقچێتی ئالای شورش وه‌ك ئامانج و به‌رنامه له‌چه‌ند خالێكدا ده‌ستنیشان بكرێ : - یه‌كێتی و هاوخه‌باتی نێوان حزب و لایه‌نه كوردستانی و عێراقیه‌كان ، به‌تایبه‌تی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌بو روخاندنی رژێمی فاشی به‌غداو دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراتی وه‌ها له عێراقدا كه مافی چاره‌ی خونووسین بو گه‌لی كورد به ره‌سمی بناسێ و بسه‌لمێنێ .... ئیدی كوا هه‌مه باسمان له دامه‌زراندنی حزبێكی سسهرانسهری عێراقی كردبوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كادر‌و هه‌وادارانی كوردستانچێتی – گفت وگو كردن له‌گه‌ل سسهدام _ ی ئه‌و ده‌مه‌و « لایه‌نگرانی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی ئه‌ورو « پروپاگه‌نده‌یان بو ئه‌كرد، ئه‌م پروپاگه‌نده و چه‌واشه‌كاری و خول كردنهچاوهی « كوردستانچییهكان « كه گوایه عێراقچییه‌كان پیاوی عێراقن و له رژێم پاره و پول وه‌رئه‌گرن !!!! ئه‌و فریووكارییانه هه‌تا ئه‌و جێگایه كاركردی له‌سه‌ر كادر‌و هه‌وادارانی «كوردستانچییهكان« هه‌بوو، بو نموونه وه‌های له كادرێكی دێرین و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوونه‌ناس و دلسوزی وه‌ك جه‌لال كوڵكنی كرد ، كهلهچهمی سموری ناوچه‌ی قه‌راغ دا هه‌ره‌شه‌ی خوی بكات و بلێ « من سه‌ری عێراقچییه‌كان پان ئه‌كه‌مه‌وه « به‌لام ئه‌م قه‌وله‌ی كاك جه‌لال پاش نزێكه‌ی بیست سالان بو ئهمرو خاسسه به‌ڵام له‌چه‌می سموردا نا به‌لكو له و به‌غداو رووبه‌رووی ئه‌وسه‌ركردانه‌ی كه له عه‌ره‌به شوڤێنییهكان عێراقی ترێكن !!! نووسینی / زێوه مه‌حمود 04 01 23 zewamahmod@hotmail.com
|
|
|