|
لةطةلَتاين مام ... سلَصمان عةبدولآ يونس |
|
له‌م هه‌لومه‌رجه ناسك و چاره‌نوس سازه‌دا بێگومان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر كورد پێویستی به هه‌ڵمه‌ته سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ی خۆی هه‌یه ، پێویستی به‌یه‌كخستنی گوتاری سیاسی و هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ لانی كه‌می داخوازیه‌كانی خۆی له داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت® نوێی عێراقدا مسۆگه‌ر بكات كهفیدراڵیزمه له‌سه‌ر ئاستی جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی . لێره‌دا ده‌مه‌وێت وتاره‌كانی به‌ڕێزان بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و مام جه‌لال به‌رز بنرخێنم كهگۆمی ترس و نیگه‌رانیه‌كانی كوردیان شلهقان و به دوایشیدا به‌تایبه‌ت مام له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی دیبلۆماسیانه‌ی گاریگهرانهدا توانی سه‌رنجی هه‌موان بۆ ڕه‌وایه‌تی داخوازیهرهواكانی كورد ڕابكێشێ و به‌زمانی دێكۆمێنت و به‌ڵگه‌ی ڕاست و ڕه‌وانی مێژوویی هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه بخاته ڕوو كه له‌ئه‌مڕۆدا نه‌ك هه‌ر گرنگی زه‌وه‌ندیان هه‌یه به‌ڵكوو ده‌كرێ هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ش به‌مسۆگه‌ری بپێكێ كه كورد لساتهوهختهكانی به یهكهوهلكاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی كورستان به عێراقه‌وه به‌دوای دهستهبهركردنیاندا ده‌گه‌ڕێ ، هه‌نگاوه دیبلۆماسیه‌كانی مام له‌ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر پێویستی بهپشتیوانییه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه ، چونكه به‌ڕاستی ئه‌ركی ڕۆشنبیران ته‌نها له‌بۆسه‌دا بوون یان ستایش نیه به‌لكوو قسه‌كردن و لێپێچانهوهو ساغكردنه‌وه‌و ده‌رخستن و ده‌رخستی ڕاستیه‌كانه وه‌كوو خۆیان ، ئه‌گه‌ر نا به‌ڕاستی ڕاستگۆیمان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌یان پرسیاره‌وه ، لێره‌دا ده‌مه‌وێ سه‌رسامی خۆم به‌هه‌موو ئه‌و هاوكارانهم ڕابگه‌یه‌نم له ئاست بێ ده‌نگ بوونی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ههڵمته دیبلۆماسیهكاریگهریهكانی ئه‌م دواییانه‌ی مام جه‌لال له كوردستان و عێراقدا به‌تایبه‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی حوكم و وتاره به پێزه‌كانی له بڵاوكراوه عه‌ره‌بیه‌كاندا ، لێره‌دا ده‌كرێ بڵێم ئه‌رێ براینه لای ئێمه‌ی توێژی ڕۆشنبیری كورد بانێكه‌و چه‌ند هه‌وایه . به‌ریتانیا |
||