13-05-2011 04:46 |
له جوانرۆی جوان له رۆژ هه ڵاتی كوردستان له لایان ئه نجوومه نی ئه ده بی فه ره نگی فكری (خانای قووبادی ) مراسمی پرسه ی شه هیدان هه ولێر به رێوه چوو
ئه مرۆ یه كشه ممه ،2004-02-08 ئه نجوومه نی فكری ئه ده بی فه رهه نگی (خانای قووبادی )له شاری جوانڕۆی جوان و به شداری به شێك له خه ڵكی ناوچه كانی پاوه ،سه لاسی باوه جانی روانسه ر، له مزگه وتی جامیعه ی دێرینی جوانڕۆ كه له رێگه ی بڵندگۆی مزگه وته كه وه ته وای به رنامه كه له نێو شاری جوانرۆ ده بیسرا مراسمێكی شایسته یان بۆ رێزگرتن له شه هیدانی كاره ساتی رۆژی جه ژنی قوربان له شاری هه ولێر پێك هێنا . دانیشتوانی شاری جوانڕۆ و دووكاندارانی نێو شار به چاوی فرمێسكاوی دڵی برینداره وه گۆیان بۆ به رنامه كه را كێشابوو ،په ڵه هه وری خه م باڵی به سه ر ئاسمانی شاری جوانڕۆ دا كێشا بوو. سه ره تای به رنامه كه به 1خووله ك بێ ده نگی بۆ رێزگرتن له شه هیدانی رێگای ئازادی و كوردایه تی ده ستی پێ كرد ، پاشان ئه م بابه تانه ی خواره وه پێشكه ش كران . 1. باسێك له سه ر پرۆسه ی فه لسه فه و مێژووی ترۆر له لایان به رێز كاك فه ره یدوون نووری پێشكه ش كرا، 2. وتارێك له سه ر ئیسلام و ئازادی له لایان كاك فه تاح حوسه ینی پێشكه ش كرا. 3. .وتارێك له ژێر ناوی مێژووی خه باتی كورد و كوردستان له لایان كاك فه ره یدوون ڕه زایی پێشكه ش كرا، 4. وتارێك له ژێر ناوی ئیسلام دژی تروره له لایان مه لا سه ید جه بار فه ره جی پێشكه ش كرا، 5. چه ندین هوونراوه و كورته په خشان له لایان شاعیرانی ئه و ناوچانه واته ئه م به رێزانه پێشكه ش كرا 6. فه ره یدوون میر ئه حمه دی ،فه ره یدوون ڕه زایی ،فاتیح محه مه د خانی. هه روه ها نێو ئاخنی به رنامه كه به هه ڵبه ستی هه ست بزوێنی كوردایه تی پڕ ده كرایه وه ، كۆتاین به شی به رنامه كه به یاننامه ی به شدارانی ئه و به رنامه له لایان كاك تاهیر ره مه زانی پێشكه ش كرا ،
له و به یاننامه دا به تێكرای ده نگ ئه و كرده وه ترۆریستیه مه حكووم كرا، پاشان پشتیوانی خۆیان بۆ خه باتی وه ده ست هێنانی مافی ره وای خوشك و برایانی خۆیان له باشووری كوردستان وه ك فیدراڵی چوگرافی بۆ كوردستان كه داوای ئێستای كوردستانه ده ر بڕی ، عارف باوه جانی ، ئۆسلۆ
|
|
|