13-05-2011 04:51

كوانێ برای وام هه‌بووه ؟ ... ئاسۆ بیاره‌یی

 

 

حاشا، كوا برای وام هه‌بووه ؟

كه ئه‌نفالیكردبم ؟

كه ‌به‌قه‌دی دارخورمادا هه‌ڵواسیبم ؟

كه ناوی فه‌ره‌یدون بووبێ ؟

كه كوڕی زوحاكی سه‌فه‌ویی بووبێ ؟

كه ‌باپیری ئه‌قه‌قوینلۆ و قه‌ره‌قۆل بووبێ ؟

كه ‌نازناوی تۆرانیی بووبێ ؟

حاشا كوا من برای وام هه‌بووه،

كه ‌منی كردبێته ئه‌ژدیهای كێوی ئارارات ؟

حاشا له‌شاخ، له‌به‌رد، له ‌كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، له‌ئاسمان، له ‌قیبله، له‌مرۆڤایه‌تی، له ‌ژیان و له‌خۆم

كه‌ ئه‌ئه‌گه‌ر

ڕۆژێ له‌ڕۆژان زانیبێتم برای وام هه‌بووبێ!!!!!. . . .

2004-2-1