13-05-2011 04:57 |
.كاره ساته‌كه‌ی یه‌كی شوبات و هه‌ڵسه‌نگاندنێك.... ئازادی مه‌لا حه‌مه‌ومین/ هۆڵه‌ندا
كاره‌ساته شومه‌كه‌ی یه‌كی شوبات له هه‌ولێر یه‌ك پارچه هه‌موو لایه‌كی ڕاچڵه‌كان و زه‌نگی خه‌ته‌ر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بیسترا. تۆبڵێی ئهمهدوانههامهتیمان بێت؟ ئایا ده‌روازه‌ی خه‌ته‌ر هه‌ر له‌و كونه‌وه دێت كه‌ئه‌م كاره چه‌په‌ڵه‌ی به ئه‌نجام گه‌یان؟ ئایا چه‌ند خه‌ته‌ری تر لهچاوهڕوانیماندایهو له كام سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت؟ ئایا سه‌ركردایه‌تی كورد وهووشیاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و ئاسته‌دایه كه پێش له‌ڕوداوی دڵته‌زێنی له‌م توخماته بگرێت؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی چاره سه‌ر چیه؟
ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری تری له‌م بابه‌ته به‌رۆكی هه‌ر یه‌كێكمانی گرتووه و هه‌ر وه‌ك هه‌تیوێكی باوك كوژراو چاوه‌ڕوانی ده‌م ڕاستهكانمانین تاوهڵاممان بده‌نه‌وه.
لێره‌دا به‌پێی توانام وه‌به‌پێی بۆچونی خۆم هه‌وڵێك ده‌ده‌م كهوهڵامێك بدۆزمه‌وه بۆئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆم قه‌ناعه‌ت پێبهێنم.
من ده‌ڵێم نه‌خێر ئه‌مه دوا نه‌هامه‌تیمان نیه و چه‌نده‌ها كاره‌ساتی تری جه‌رگبڕ و دڵته‌زێن له‌به‌رده‌مماندایه، ڕه‌نگه ناو به‌ناو سه‌رچاوه‌كان بگۆڕڕێن، به‌ڵام قوربانیه‌كان ڕه‌نگه له‌م كاره‌ساته‌ش زیاتر بن.
ئه‌و ووڵاته‌ی كه پێی ده‌وترێت عێراق وه ئێمه‌ش به‌زۆری زۆرداری پێوه‌ی لكاوین، تا دۆێنێ بوو دیواره‌كانی به شورایه‌كی به‌رز هه‌ڵبه‌سترابوو، خاوه‌ن ماڵ نه ك هه‌ر كه‌وتبووه جه‌سته‌ی ئه‌ندامانی ناو شوراكه، به‌ڵكو گیانله‌به‌رو ڕووه‌ك و ئاو و هه‌وا و هه‌موو ژینگه‌ش بێ ئازار ده‌رنه‌چوو لێی، ویژدانی دنیاش له‌و دیوو ئه‌م شورایهوه پرخه‌ی خه‌وی ده‌هات!
ئێستا خاوه‌ن ماڵ ده‌ستبه سه‌ره به‌ڵام ئه‌قڵیه‌ت وشێوازی گۆشكردنی له‌ناو نه‌چووه، تاوانه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ندێك له و ڕفتارانه دزه‌شی كردوه بۆ ناو خۆشمان (وه‌ك تاكه كه‌س وه یان به‌ر پرس) بێ ئه‌وه‌ی به‌ئاگاش بین لێی پیاده‌یان ده‌كه‌ین!! ئاخرسڕینهوهی ئاسه‌واری 35 ساڵ په‌روه‌رده‌ی به‌عس هه‌روا ئاسان نیه.
شۆڤێنیزمی عه‌ره‌ب جاران هه‌ر له ناو شورا داخراوه كه‌وه و له ژێر ناوی به‌عس دا حه‌سیر مه‌یدانیان ده‌كردین، ئێستا درگا كراوه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ شۆڤێنیزمی عه‌ره‌ب، به‌ڵكو هی تورك و فارسیش ته‌راتێنیانه. ئه‌مانه له‌هه‌ر كو نێكه وه بیانه‌وێت دێن و خانه خوێشیان زۆره داڵده‌یان بدات.
كاره‌ساته‌كه‌ی یه‌كی شوباتی شووم له هه‌ولێر په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی نیه به شۆڤێنیزمه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا گه‌ز گه‌ز باڵای پێ ده‌كه‌ن. ئاخر ده‌مێكه پارتی و یه‌كێتی لای دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان یه‌كیان گرتووه و به یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه دۆستانی كوردن كه چاوه‌ڕوانی ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن لێیان بۆ یه‌ك گرتنه‌وه‌ی ماڵی كوردی.
زوربه‌ی دام‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وه ڕای گشتی جه‌ماوه‌ر، په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان ڕاده‌كێشن كه ئه‌م كاره چه‌په‌ڵه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندبێت.
شێوازی ڕوو دانی كاره‌كه و هه‌ڵبژاردنی كات و بۆنه‌و شوێنه‌كه، ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت. هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه هێشتا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره پێكدێنن له سه‌ر قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان.
من لێره دابهپێویستی ده‌زانم كه ئاماژه بۆ چه‌ند تێبینی یه‌ك بكه‌م :
- ئه‌م كاره‌ساته دڵ ته‌زێنه یه‌كه‌م كاری ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه نه‌بوو وه دوا كاریشیان نابێت، ئه‌ی هه‌ر ئه‌مانه نه‌بوون كاره‌ساتی گوندی خێڵی حه‌مه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاند؟ بۆ هه‌ر وا زوو بیرمان چوو؟ ئه‌و ده‌رسانه چی بوون كه ئاسایشی ووڵاته‌كه‌مان لێی فێربوون؟ ئه‌ی ئه‌وه نبوو هه‌ر به‌دوای ئه‌و كاره‌ساته‌دا چه‌نده ها جاری تر ده‌ستی چه‌په‌ڵیان سوور بوو به خوێنی ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان!!
-ئاشكرایه كه له پشت ئه‌نجام ده‌رانی ئهمكارنهوه ئۆرگانێكی زۆر به‌هێز هه‌یه كه پشت ئه‌ستوره به ته‌كنۆلۆجیایه‌كی هاوچه‌رخ وه پاڵپشتیكی مه‌زنی سه‌رمایه‌ی هه‌یه. ئێمه نابێت بهگێلو نه‌فامیان تێبگه‌ین.ئه‌وه‌تا زل هێزێكی وه‌ك ئه‌مریكا ده‌ناڵێنێت به ده‌ستیانه‌وه. ڕه‌نگه لاتان سه‌یر بێت كه ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م كارانه ته‌نها دوو كات ژمێر پێش كاره‌كه ئاگادار ده‌كرێت كه له‌كوێ وه چۆن ئه‌نجامی ده‌دات. هه‌ڵبه‌ته كاره‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیانه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وه‌و پێش به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی ووردی بۆ كراوه و ئه‌نجام ده‌ریش یه‌كێكه له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ناوی بۆ حه‌فتاو حه‌وت حۆریه‌كه نوسیووه وناوی له‌سه‌ره دایه، به‌ڵام نازانێت كه‌ی، له‌كوێ وه‌چۆن. - ئه‌م تاقمه ترۆریستانه ئاماده‌ن له‌پێناوی وه‌دیهێنانی مه‌رامه‌كانیاندا په‌نا بۆ هه‌موو ئامڕازێكی میكا فیلیستی ببه‌ن، ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو محه‌مه‌د عه‌تا(یه‌كێك له‌ئه‌نجامده‌رانی كاره ترۆریستیهكهی 11 سیپته‌مبه‌ر) له شوێنی مانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا و هه تا له ناوجامتای سهفهرهكهیدا كۆندۆم‌و شووشه‌ی مه‌ی دۆزرابووه‌وه! من نازانم ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌كاری هێناوه یان نا، ئه‌وه‌ی كه گرنگه به‌لامه‌وه تیژبینی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه‌یه له نه‌هێشتنی گومان له سه‌ریان پێش ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یان. ئیتر ئه‌مه سووكایه‌تی كردن نییه به ده‌ستگای ئاسایش ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌مجاره‌ش كورتیان هێنا.
- له ووڵاتانی تری دنیا بۆ به‌رگری كردن له‌و كارانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر بوونی ووڵاتیان په‌یدا بكات، حكومه‌تی ئیتیلافی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی پێكده‌هێنن. ئێمه هێشتا حكومه‌تی ئیتیلافیمان دروست نه كردووه نه‌خوازا دروست كردنی به‌ره‌ی نیێشتمانی! كه‌واته حاڵی حازر دوو قۆناغ دواكه‌وتووین!
- له زوربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا هێڵێكی ته‌له‌فونی تایبه‌تی هه‌یه كه جه‌ماوه‌ر ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی پۆلیس و ئاسایش ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له كاتی گومانكردنیان له كه‌سێك وه یان چه‌ند كه‌سێك ئه‌گه‌ر ههڵسووکهوتێكی نامۆ یان لێ به‌دی بكرێت. كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وا پێم وابێت كارێكی خراپ نیه، چونكه ڕێگرتن له‌م جۆره كارانه ته‌نها له ئه‌ستۆی ئاسایش‌دا نیه و به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌ركێكی جه‌ماوه‌رییه.
- عێراقی ئێستا به كوردستانیشه‌وه ووڵاتێكی گه‌شتوو گوزار نییه! ئه‌ی باشه ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌بانه‌ی له‌ووڵاتانی دراوسێوه هاتوون بۆ جێگه‌ی شك نه‌بن؟ ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه زیاتر كه‌سانی بیانین و كه‌سێكی عێراقی كه‌متر ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیایه كه به‌و كاره هه‌ڵسێت. هه‌ر بۆیه قه‌لاچۆكردنی ئه‌مانه چلهسهر ئاستی كوردستان وه‌یان عێراق به‌گشتی (له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه) ده‌بێت بخرێته به‌رنامه‌وه.
ڕێگه چاره:
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ به‌رگری كردن له ڕودانی كاره ساتێكی له‌م بابه‌ته وه یان به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی تر كه له ده‌روازه‌كانی تره وه له چاوهڕوانكردنیداین، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رنامه ڕێژی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت. بۆ نمونه هه‌ر له ئێسته‌وه ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه چۆن ده‌بێت ڕوبه‌ڕوی ئه‌و پیلانانه ببینه‌وه كهشۆڤێنیزمی تورك دایان ڕشتووه بۆ كه‌ركوك.
یه‌ك گرتنه‌وه‌ی ماڵی كوردی ده‌بێت له قاڵبی داواكردنی جه‌ماوه‌ری ده‌ربچێت وه حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌كانی باشوری كوردستان ده‌بێت فشارێكی جه‌ماوه‌رییان بخرێته سه‌ر، بۆ ئه‌مه‌ش پێم وا بێت دانانی سقفێكی كاتی بۆیان كه له‌و ماوه دیاری كراوه‌دا ده‌بێت وه‌ڵامی ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری تیابدهنهوه، كارێكی باشه. ئه‌گینا ئێمه‌ش وه‌ك جه‌ماوه‌ر به‌رپرسیار ده‌بین له‌به‌ر ده‌م مێژوو دا و نه‌وه‌كانی دوای خۆمان ئێمه‌ش تف و نه‌عله‌ت ده‌كه‌ن پێیانه‌وه‌و هه‌قیشیانه.
پشتگیری كردنی كه‌سه به‌تواناكانی كورد به‌بێ ڕه‌چاو كردنی لایه‌نگیریان به‌حیزبێكی دیاری كراوهوهو مامه‌ڵه كردنیان به پێی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. من وه‌ك بێلایهنێكیش ناتوانم هه‌ڵوێست و به‌توانایی كه‌سانێكی وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م یان هووشیار زێباری فه‌رامۆش بكه‌م، ووڵاتی ئێمه له‌م جۆره كه‌سایه‌تیانه‌ی زۆر گه‌ره‌كه.
له کۆتاییدا هیوادارم ئه‌مه دوا خه‌می هه‌موولایه‌كمان بێت و وه‌ڵامی ئه‌م ده‌ست درێژییه‌ش به یه‌كگرتووی ڕیزه‌كانمان و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردی بده‌ینه‌وه و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان ببێت به جه‌ژنی یه‌كگرتن و به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه.
|
|
|