13-05-2011 05:06

 

هه رلێره وه  تاكو  هه ولێر

پێش كه شه به گیانی پاكی گشت شه هیدانی

جه ژنی قوربان، وه به تایبه تی به گیانی

پاكی كوڕه پلكی خۆشه ویستم

مه غدید ئه حمه د ره واندوزی كه

ئه ویش به م كاره ساته چه په ڵه تاجی نه مریی و

سه ربه رزی خسته سه ر

هاشم ڕه واندوزی ... به ڵێن

له سوید

***    ***   ***  

هه رلێره وه تاكو ئه وێ

ڕووبارێكی فرمێسكاوی پڕ له خوێن

تۆفان ئه ده م

هه ر لێره وه تاكو ئه وێ

به سه ر زینی خه ماویدا

هه روه ك و بووك به ڕێ ی ئه كه م 

به رگی سپی

به به ر ئه كه م

گوڵی سووری له قژ ئه ده م

خه نه ی خوێنی بۆ ساز ئه كه م

به بۆنی سۆی جگه ر سووتان

رشێنی ئه كه م

ئه سپی خۆری  به یانیانی

بۆ تاوو ئه ده م

بارگه ی خه می بێ ئه ندازه ی

له كۆڵ ئه ده م

سه دان سنووری ده وله تانی

به رده م  ڕێگای

 بێ په سا پۆرت

  پێ شێڵ ئه كه م

پشووی ڕێگه و ماندوێتی

پێ تۆر ئه ده م

هه ر له سوید

تا مه ڵبه ندو لقی ئه وێ

ئۆقره ناگرێ

تا خۆی نه كێشێ

به نێو ژووانی لاشه  هه نجن هه نجن

 كراوه كانی پاكی

 لقی دوو مه ڵبه ندی سێ

***      ***    *** 

هه رلێره وه تاكو ئه وێ

ناڕه زایی و قینی دڵم

بوڕكان ئه ده م

ئه سپی هه وری ڕه ش نه زۆكی

له ئاسۆدا بۆ تاو ئه ده م

له نه فره ت و تف و نه عله ت

له نه فره ت و تف و نه عله ت

له نه فره ت و تف و نه عله ت

تا ئه توانێ باری ئه كه م

به بۆنی گڵاو له زه ڵكاودا

تاو توێ ی ئه كه م

به ده م زریان

له ئاسۆیه كی سووری خوێناوی

هه رلێره وه تاكو ئه وێ

تا ئه شكه وتی

 شه مشه مه كوێرانی تاریكه شه وێ

به ڕێ ی ئه كه م 

بۆ ده ست وه شێنانی

چه په ڵ وخوا نه ناس و

دوژمنی مرۆڤ و

كوردو ئازاد بوێ

‌هاشم ڕه واندوزێ... به ڵێن