www.kurdistannet.org

چۆن؟! ...  دڵشاد ئیبراهیم

 

چۆن نه‌گریم‌ونه‌ناڵێنم؟!

كه من هه‌واری عیشقێكی

پاك‌وبێ‌گه‌ردم تێكچووه.

چۆن فرمێسكی

غه‌ریبی چاو نه‌بارێنم؟!

كه من باری دووری یارو

چاوه‌ڕوانیم هه‌ڵگرتووه.

غوربه‌ت هه‌ناوی سووتاندوم

هیواكانمی به‌ره‌و ده‌ریای

خه‌یاڵی بێ‌بن بردووه. . !

چۆن بتوانم بڵێم زیندووم

كه‌ من به‌بێ خۆشه‌ویستم

دڵ‌وده‌روونم مردووه. . !