13-05-2011 05:06


چۆن ڕوبه‌ڕوی تیرۆر ببینه‌وه ؟ .... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس

 ئیسلامی سیاسی له كوردستاندا و به‌تایبه‌تی له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر هیچ به‌شداریه‌كی له به‌رچاوی نی‌یه به‌ڵكوو كات و ساتی سه‌رهه‌لدانیشی له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا جێگه‌ی گومان و پرسیاره به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕاپه‌ڕینی 5 ی ئازاری1991 گه‌له‌كه‌مان‌و ڕوونتر ده‌ركه‌وتنی ده‌مووچاوی‌ده‌مامك‌دراوی ئایلۆجیای ئه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامیه نامۆییه‌ و هه‌وڵدانیان بۆ بێ ماناكردنی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی و ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و ‌هه‌وڵدانیان بۆ بێ به‌هاكردنی هه‌موو پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌‌كه‌م نیشاندانی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینتیمای نیشتمانی وپێناسه‌كردنی ڕێبازو بیرو باوه‌ری هه‌موو پارته كوردستانیه‌كان به‌ریچكه‌و لایه‌نگرو هه‌وادارانی ئه‌و پارتانه‌ش به‌ لایه‌نگرو ئه‌ندام و هه‌وادارانی به‌ره‌ی كوفر، هه‌ربۆیه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه‌وتنه خۆ بۆ خواردنی یه‌كه‌‌به‌یه‌كه‌ی پارته‌كانی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیرده‌ی ئه‌م بزوتنه‌وهیه‌ش بڕیاری له‌سه‌ر درابوو كه‌وتنه خۆ و له‌به‌هێزترین ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌و كه‌‌به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی و نایاسایی خۆیانیان تێدا پڕچه‌ك كردبووله‌‌ڕۆژی 20 .12 .1993 په‌لاماری باره‌گای ی ن ك یانداو له‌وێدا قه‌تڵ و عامێكیان دروست كرد كه‌بووه بنه‌ماو بنچینه‌ی تیرۆریزم له‌كوردستاندا و بووه ئیلهامێك و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خوێن ڕێژانه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ هاتنه‌ ده‌ستی كت وپڕو وڵامی گورچك بڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌كێتی ی نه‌بایه ئێستا ئه‌بزووتنه‌وه تیرۆرستانه‌یه له‌مێژبوو نموونه‌كانی تاڵیبان و جه‌زائیر وئیخوانه‌كانی میسری له‌كوردستاندا به‌چه‌مك و ئه‌زموونی نو®تریشه‌وه به‌ر پا كردبوو ، هه‌ر چه‌نده به‌داخه‌وه یه‌كێتی‌ی له‌به‌رفشاره‌زۆره‌كانی ئه‌وسای پارتی وئێران و هه‌ندێ له‌ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت زلهێزێكی وه‌كوو ئه‌مریكاش نه یتوانی درێژه‌ به‌و شه‌ڕه بدات ئه‌گه‌‌رجی توانی له‌شه‌ڕێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا له‌ ته‌پڵی سه‌ری ئه‌و تیرۆره بدات . له‌میسر [ سادات ] كه‌ئه‌وسا سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته‌ بوو دوای جه‌مال عه‌بدولناسر ویستی موجامه‌له‌ی ئیسلامی سیاسی ووڵاته‌كه‌ی بكات و سازشی زۆری له‌گه‌ڵ كردن ، ئیسلامی سیاسی ئه‌وێ یان ڕاستر بڵێین ئیخوانه‌كانی ئه‌وێ ئه‌م فرسه‌ته‌یان قۆسته‌وه‌و خودی ساداتیان تیرۆر كرد ، به‌مانایه‌كی ترسیاسه‌تی ساز‌شكارانه‌ی سادات نه‌ك شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیخانه‌كانی نه‌گۆڕی به‌ڵكوو سه‌ری ساداتیشی خوارد ، له‌كوردستانیشدا سیاسه‌تی هاوپه‌مانێتی پارتی له‌ گه‌ڵ ئیسلامیه‌كاندا له‌سه‌حسابی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتیخوازی كوردو به ئامانجی لاوازكردنی یه‌كێتی‌ی ، بووه هۆی تیروركردنی یه‌ك له‌باشترین وهه‌‌ڵسوڕاوترین سه‌ركرده‌ی پارتی كه ئه‌ویش شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری بوو . یه‌كێتیش كه‌له‌به‌ر گوشاره‌كانی ئێران و بۆ به‌هێز كردنی به‌ره‌ی دژی پارتی هه‌مان هه‌ڵه‌ی زه‌قی پارتی دووباره كرده‌وه و ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌ناوی تیرۆره‌و خۆی له‌ته‌پڵی سه‌ری دابوو كردیه‌ه به هاوپه‌یمانی خۆی وبه‌شدار له‌حكومه‌تی كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر به‌قازانجی یه‌كێتی ی نه‌شكایه‌وه به‌ڵكوو بووه ه‌ۆی سه‌ربڕینی زیاترله 40 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌به كاره‌ساته‌كه‌ی خێڵی حه‌مه ناسراوه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو شه‌هید كردنی یه‌ك له قاره‌مانترین و تێكۆشه‌رترین سه‌ركرده‌كانی كه‌ ئه‌ویش كاك شه‌وكه‌تی حاجی موشیر بوو، هه‌روه‌ك چۆن كار گه‌یشته هه‌وڵی تیرۆر كردنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌ردوولا كه‌خۆشبه‌ختانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ڕاسته ئێستا هه‌ردوولا یه‌كێتی و پارتی له‌ به‌ره‌ی دژایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تیرۆریزم دان و یه‌كێتیش سه‌ركه‌وتوو بوو كه‌ به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا جارێكی تریش له‌ ته‌پڵی سه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی دایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه مانای كۆتایی هاتن نیه به‌شه‌ڕی تیرۆر ، به‌لكو ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كات زیاتر كورد پێویستی به‌هاوپه‌یمانێتی هه‌یه له‌دژی تیرۆر به‌تایبه‌تی هاپیمانێتی له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆیی به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانێتی نێوان ی ن ك و پ د ك ، شان به شانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵتی ، مه‌رجی ئه‌ساسی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌یه كه ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان و تێكۆ‌شه‌ره‌كانی كراون به‌وكاره تیرۆرستیه ترسنۆكانه‌یه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌‌ژنی قوربانیشه‌وه ، كه‌به‌ڕاستی كاره‌سات بوو بۆ هه‌موو م®لله‌ته‌كه‌مان ، تیرۆر سازش نازانێ هه‌موومان پێكه‌وه ده‌كوژێ ده‌بێ هه‌موومان پێكه‌وه ده‌رگاكانی به‌ڕودا دابخه‌ین به‌یه‌كه‌وه‌ش شه‌ڕی قڕ كردنی بكه‌ین.