13-05-2011 04:48

بۆ به نده یه كی خوا .... شا خه وان ئه حمه د

 

سێبه ری ڕۆحێكی ترساوم و 

هه نگاو هێزی له به ربڕیم

ملی ئه م دزه رێگایه ده گرم و

مشتێك هیوا

له دڵه كووڕه و وه بووه كه مد اتۆوده م

چه پكێك به ڕه زه و مشتێك خڕنۆكی كێویله

بۆ به رده نوێژی باڵات ده نێرمه تكا

خه رمانی حه زی من

به شه ماڵی هه ناوی تۆ سوور ده بێ

ترووسكایی چا وه كانم لێڵ مه كه

ئاو زنگی ئه سپی سه ركێشت به ر ده و

بۆ هێلا نه ی باوه شم باڵ بگره

مۆمێك له سووتان

هانای حه زێك به خۆزگه یه ك

 ئاوێك به م ئا گره ی دڵم دا

بپرژێنه

هه نگاو به ره و لای من بنێ

شه مامه ی چناری با ڵات

به ده سته له رزۆكه كانم بسپێره

هه نگاو به ره و لای من بنێ

با له گه ڵ زه رده ی به یانا

له گه ڵ شه و نمی ده مانا

وه ك و لاو لاو

وه ك و مالۆنچه ی كێویله

جه سته مان تێك بئاڵێ

هه نگاو به ره و لای من بنێ

ڕۆحم زه ویه كی به یا ره و

پیرۆز ترین ئه شقی لێ سه وز ده بێ