13-05-2011 04:44

KSF

Kurdistans Studentförbund

i Sverige

 

 

 

به‌یاننامه

خوێندكاران‌و لاوان

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌‌وه‌دا

 

رۆژی 1/2  له‌ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆرستیدا كه‌ كرایه‌ سه‌ر هه‌ردوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی‌ی نیشتمانی‌ی كوردستان‌و لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كه‌بووه هۆی شه‌هید بوونی  پولێك سه‌ركرده‌و كادرو تێكۆشه‌ری دیاری بزاڤی رزگاری گه‌لی كوردستان‌و كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی ئاسایی، به‌مه‌ش زام‌و زیانێكی گه‌وره له‌جه‌سته‌ی ئه‌م بزاڤه‌و گه‌له‌‌كه‌مان‌ كه‌وت، دیاره‌ ئه‌مه‌ش‌ یه‌كه‌م كاره‌سات نیه كه‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌مێژوودا له‌سه‌ر ده‌ست داگیركه‌ران‌و تیرۆرستان دووچاری ده‌بێت ، بێگومان ئه‌م كرده‌وه‌شیان وه‌ك كرده‌وه‌كانی‌تر له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ‌ریسوا ده‌بێت‌و ریسوابووه ‌. 

 

ئێمه‌ش‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له سوید وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان بۆ خوێندكاره‌ شه‌هیده‌كان‌و برینداره‌كان ، هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆمان بۆ (ی.ن.ك) و (پ.د.ك)و كه‌سوكار‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پۆله ‌‌شه‌هیده‌ ده‌نێرین‌، هیوای چاكبووه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، تیرۆرو تیرۆستانیش مه‌حكوم‌و ریسواده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌مه‌‌ببێته‌ هه‌وێنی زیاتری گیانی ته‌بایی‌و برایه‌تی  نیوان له‌نێوان(پ.د.ك) و (ی.ن.ك)و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر.  

دووباره‌ سه‌ری ریزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی رۆژی 1/2 و گشت شه‌هیدانی رێگای ئازادی كوردستان داده‌نوێنین.

 

نه‌فره‌ت له‌تیرۆرو تیرۆرستان

 

 

كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له سوید

 

1 / 2 / 2004