www.kurdistannet.org

ئه میر و سه روه ره كه م. . . قابیل ...  ڕه سول مه حمود

 

 

وا ئه م جاره ش نامه كه م به رژانی

خوێنه گه شه كان

 به دله پر له قین و له شه وه تاریك و

 ره شه كان

 به نوكی نینۆكی ژه هراوی دێوه زمه ی دژ به

 ئاسوده و هێمنی مناله چاو گه شه كان

 ده ست پێ ده كه م،

 هۆ گه وره كه م

 په له په ل و دله فركێمه تا ئه و كاته ی

 ده كه ومه نێو بازنه ی شاگرده كانت

 نزیك ده بمه وه له ژیانت

 ئه وامنیش رێچكه ی ئاگر و خوێنم هه لبژاردو،

 هاتمه رێزی ئه و مریدانه ی ئێسقانیان

 وورد و خاش ده كرد و

 جه سته ی ژن و زارۆیان ده سووتاند،

 كۆرپه یان زینده به چال ده كرد و

 خونچه ی جوانی سروشت و به هاریان

 ده قرتاند،

 ئه وانه ی به بۆنی خوێن و خیزاو مه ست ده بوون و

 زه ماوه ندیان له گه ل شه یتان و تاریكیدا ده كرد،

 ئه و مریدانه ی هه تره شیان له هه ق چووبوو

 (خاچ) یان بۆ مه سیح هه لده خست و

 داده چه قاند.

ئای كه چه نده به خته وه ر و ئاسوده بووم

كه یه كه م دلۆپی خوێنی به ناهه ق رژاوی

 (هابییل) م دی،

 ده سته ره ش و چلكنه به خوێن سوور بووه كانت

 ماچ ده كه م.

سه روه ری من

 خۆزگه ده تزانی چه نده هزرو مێشكمان لێك نزیكن،

 ناخو بیرمان له یه ك ده چن،

 نا ببوره وه كو یه كن!!

 منی شه یداو شاگه شكه ی ته ریقه ت و مریدی تۆ

 ئاره زوومه له سوتان و له تێكداندا كت و مت وه كو تۆ بم

 به شێك بم له ناخه نه گریسه كه ت

 له مێشكه داخراوه كه ت،

 ئه رێ هۆ شێخه كه م

 شه و نیه له ناو گێژاوی خه ونی ئالۆزی خه یاڵمدا

 سه ر نه خه مه سه ر سینه كه ت

 به یاهۆ یاهۆی ئه وینه به تێن و پڕ له قینه كه ت

 وانه ی

 تێكدان، كوشتن، سوتان،

 برژان، ‌‌غه در و بوختان

 فێر نه بم و چاوی تاریكی ماچ نه كه م

 كه لاشه ی رووتی (یوسف) م له ناو

 شه وه زه نگی تا ریكی و قولایی بیر دا بینی،

 له گه ل هێزی تاوان وپیاوانی غه در

 سه رچۆپی رۆژی سه ر كه وتنمان گرت و

 تیشكی رۆژمان له چاوی روناكیه وه تۆراند،

 مورشیده كه م

 

 شه و نیه لاپه ره دزێو و ڕه شه كانی

 مێژووی مرۆڤ كوژه كان نه خوێنمه وه

 دێر به دێر پێیاندا هه ڵنه چمه وه

له هه ر ساتێ له هه ر زه مان و رۆژگارێ،

 له نێو هه ر كۆچه و دێو شارێ

 تاوانێ، ره شه كوژی و تێكدانێ

 كرابێ، یا روویدابێ،

 ده بێ بزانم چه ندان مرۆ كوژراون،

 چه ندان ژن و زارۆ بێ ده ست و پێ، بێ سه ر كراون،

 تا ئه و كاته ی سه ر جه می كوژراو و سوتاوه كان

ڕێك نه زانم

 نه گیانم ئاسوده ده بێ و نه خه و ده خزێته

 چاوانم،

 ئه رێ هۆ گه وره كه م. . . ئه میره كه م

كه له شكری بیابان هاتن

 په یامی سه ره نێزه و برین و ئازاریان هێنا،

 جارێك به قاتو قڕی ئه نفال،

 جارێ له شكری ته ته ر و قاجاریان هێنا،

 له و ساته وه چاوم لێ بوو،

 لق و قه دی به روه كانیان ده برییه وه

داری گوێز و سێوه كانیان له ره گه وه هه لده كێشا،

 خۆشه ویستیان یاساغ ده كرد،

 چاوی بینینی رووناكیان هه لده كۆلی.

تۆی زام و ئازاریان ده چاند،

 شارستانیان ده سرییه وه،

هۆ شێخه كه م.

.

ته مه نی من سه دان سه ده زیاتره،

هه ر له و ساته ی له دایك بووم وه ك چاودێرێ

 په یامه كانی تۆم ئه لقه ئه لقه له گوێ ده خستن و ده م خوێندنه وه

له وێ ده مێ من پێشقافله ورێخۆشكه ری له شكری

 داگیر كه ری حه جاجم

 ئه وه ی بۆنی پاشه رۆ و تۆزی ژێر سمی ولاخه كه ی (سه فاح) ی هه لمژی و

 كرنۆشی بۆ تاوانه كانی برد، من بووم

ئه و نه فس نزم و دێله سه گه ی پێش ئه سپه كه ی جه نگیز خان و

هۆلاكۆ كه وتن، من بووم،

ئه میره كه م. .

كه میوانی قه سابخانه ی سه فه وییه كان بووم،

له ناو چوار دیواره خوێناوییه كه ی شا دا

یاسای بڕینی زمان و هه ل كۆلینی چاویان

 به دیواری ره شی تاوان

هه لواسیبوو

كه كه لاوه روخاوو ناوچه سوتاوه كانی سه رده می

 مه غۆله كانم بینی،

هه زاران كه لله سه ری بێ لاشه له بن میچی

ئه شكه وته كانی ئاگری داخ

 ریز ریزله سه ر یه ك دانرابوو

له خۆشیا شاباشی مه زنایه تیم بۆ ده گوتن، بۆ ده كردن،

كڕنۆشی به ندایه تیم بۆ ده بردن

هۆ شێخه كه م.

.

كه سه رم به سه ر مۆزه خانه ی كه ڕو و

زبلدانی ته ریقه تی تۆ داگرت،

دۆسییه ی یه كه یه كه ی مریده ده گمه نه كانی تۆم

دۆزییه وه

له په راوێزی ناوه كاندا خه لیفه كانی وه ك

ستالین و مۆسۆلینی و هیتله رم

بینییه وه

له ناو كوره ی دۆزه خی مۆزه خانه ی مێژوو ی ڕه شیان

میدالیای فرمێسك و هه نیسك و جمجمه ی سه ریان به سه ر

من و مریده كانی تردا

به شییه وه

سه دان تابلۆی ئێسك و پریسكی كه لله سه ر و

 قاچ و ده ستی قوت كراویان

هه ل واسیبوو

بۆ هه ر تابلۆیێ نرخێكی كه می بێ به ها

دانرابوو

له سه رنج دانی تابلۆكان حه په سابووم

مێشكی ماندووم ئۆقره ی لێبریبووم

ئاخۆ منی كڵۆڵ و بێ چاره چۆن ده توانم

وه كو ئه وان

له خزمه تی شێخی گه وره ی خۆمدا بم!

تا سه ره نجام

له سه ر مێزی نۆشینی شه رابی خوێن

هه ڵمژینی بۆنی لاشه ی داڕزیوی مرۆڤ

زیندوو كه ره وه ی ئه نفال

سه رداری كیمیا باران

ئه میری گۆڕی به كۆمه ل

ئه ندازیاری وێرانكاری سه دان

 له دێهات و شاران

یه كترمان ناسی

په رێشان و زه رد هه لگه راو

سه ری شۆڕ و كزی

له دوندی به رزی قه ندیل دابوو

ده ستی له رزۆكی به ریشه ئا لۆز و چلكنه كه ی

 دا ده هێنا

ترس سه رتا پا جه سته ی داته پیوی چنیبوو

به زمانه لال و ده نگه نا سازه كه ی

ووتی

له و كاته ی هه م، ئاره زوومه

دژ به مرۆڤ و سروست بم

شاخ له ڕه گه وه هه ڵكێشم

ڕێگا له چاوی شینی ئاو بگرم

جۆگه له له رووبار و، ماسی له ده ریا كه م

هه رچی دره خت و گوڵ و گوڵزاره

له گه ڵ پانتایی زه وی ته خت كه م

ئاواتمه هه تا ماوم

هه موو خشت و خۆلی قه ڵا ی هه ولێر بكرۆژم و

بیانخه مه نێو هه ناوم

كچان و كوڕیان لێ قڕ كه م

كۆرپه له ئامێزی دایك بڕ كه م

هۆ شێخه كه م. . . سولتانه كه م

با پێكه وه په یمانی چالدێران زیندوو كه ینه وه

هانا بۆ بیری كۆنه په رستان به ینه وه

گشت شار و دێ ته لبه ند كه ین

پیاویان بكوژین، ژنیان به ند كه ین

هه ولێریش وه ك مهاباد، وه ك هه له بجه

وه كو گه رمیان و ئامه د بسوتێنین

ئاگری به گڕی بابه گوڕ گوڕ دامركێنین

به رگی سپی بوكینی سوله یمانی ئه نجڕ ئه نجڕ كه ین بدرێنین

ئێوه ش وه ك من

ئه گه ر رۆژێ فرچكه ی خوێن، زام و برین

نه بینین

ئه گه ر ساتێ ئازار و فرمێسك و گرین

نه بینین

بێ شك مه رگی خۆمان له خۆشی و به زمو جه ژنی

ئه م نه ته وه خۆراگره ده بینین

هۆ شێخه كه م. . . ئه میره كه م

ده په له كه ن ئێمه چی بكه ین؟

پیاو له ژن و دایك له مناڵ دابرین

هه زاران كۆرپه ی چاو گه ش له دایك ده بن

سێداره بۆ گه نجێ داخه ین!

سه دان گه نج چه ك به ره و ڕومان هه ڵده گرن

گوند و شاریان لێ وێران كه ین

هه ر ناتوانین

له خۆشه ویستی گه ل و نیشتیمانیان كه ین

ئای له و ڕۆژه ی كه تێی كه وتووین

بێ شك ئه وان زیند وو ئێمه مردووین

ئه وان زیندوو، ئێمه مردووین

ئێمه مردووین. .

02-02-2004

هۆڵه ندا