ناأةزايي نامةي كؤميتةي بالآي أصفراندؤم لة فينلةند، سةبارةت بة لصدوانة دوذمنكارانةكةي سةرؤكي كاتي عصراق

 

 هاووڵاتیانی گه‌له‌که‌مان له‌ ناوه‌وه‌ی ووڵات و هه‌نده‌ران

حیزب و لایه‌ن و ڕێکخراوه کوردستانی و نیشتیمانیه‌کان

له‌و کاته‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی کاتی عێراق به‌بڕیارێکی ده‌‌ره‌کی دامه‌زراو و ده‌ستی هه‌ر یه‌ک له‌ (غازی عجیل الیاور) وه‌ک سه‌رۆکی کاتی و (ایاد العلاوی) وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کاتی عێراق گیرا و جێگۆڕکێیان له‌جیاتی سه‌دام پێ کرا و کورسی حوکم و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌ بردنی عێراقیان پێ سپێردرا ، هه‌ر له‌ ‌یه‌که‌م موژدانه‌دا که‌ ایاد العلاوی به‌گه‌لی کوردی دا له‌ ، به‌میلیشیا ناوزه‌د کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و بڕیاری له‌ چه‌ک داماڵینیان بو ، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ خۆی به‌ر له‌ هه‌مو که‌سێکی تر و باشتریش ده‌یزانی که‌ پێشمه‌رگه‌ کێیه‌و چ جێ ده‌ستێکی له‌ لاواز کردن و ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا هه‌بوه و چ قوربانیه‌کی زۆر و زه‌وه‌ندو بێ شوماری گیانی و ماڵی له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه .

 له پاش ئه‌وه‌ی که‌ بۆیان ده‌رکه‌وت که دارتێوه‌ردان له‌ وه‌ها زامێک جگه‌ له‌زیانپێگه‌یاندنیان به‌له‌به‌ر چاو گرتنی کات و زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌ت بۆیه ناچار به‌ په‌رده‌پۆشکردنی بون و کورد وته‌نی (له دوتوێی دوو نانی گه‌رمدا بۆمانیان هه‌ڵگرت) !

 مه‌سه‌له‌که‌ هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و له‌ لێدوانی که‌سێکی باڵا ده‌ستدا قه‌تیس نه‌ما ، به‌ڵکو له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌ره‌کی کاتی عێراق (الیاور) بۆ شاری که‌رکوک نیه‌ت گڵاوی و هه‌ڵوێستی شۆڤێنیانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات داره‌ش بۆ هه‌مو لایه‌ک ئاشکرابو ، ڕاشکاوانه دانی به‌ شه‌رعیه‌ت بونی پرۆسه‌ی (ته‌عریب و ته‌رحیل) ی ده‌ستچێنی سه‌دام دا نا و له‌ژێر چمکی عه‌باکه‌یه‌وه کوته‌کی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توندی نیشانی ئه‌و کوردانه‌ دا که‌ دژ به‌ ڕاو بۆچونه‌که‌ی بون . بێ ده‌نگی و خۆ کڕ کردنی حیزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان بون به‌ فاکته‌رێک بۆ زیاتر چڕ کردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌ف کردنه‌کانی له‌ ئێمه‌ی کورد ، تا به‌ ئاستی ناوزه‌د کردنی ئازادیخوازانی گه‌ل به‌ (خائن) بگات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شمان لێ بکات که‌ به‌توندی له‌دژمان بوه‌ستێته‌وه !

 بۆیه به‌ڕێزینه‌

 کۆمیته‌که‌مان وێڕای ئیدانه و ڕیسوا کردنی ئه‌و لێدوانه‌ و هه‌مو لێدوانێکی له‌ و جۆره‌ ، سوربونی خۆی له‌سه‌ر به‌ ئاکام گه‌یاندنی ئامانجه پیرۆزه‌کانی ڕیفراندۆم دوپات ده‌کاته‌وه و به‌ توندی و به‌ هه‌مو توانایه‌کیه‌وه له دژی هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌و چاو سورکردنه‌وه‌یه‌کیش ده‌وه‌ستێته‌وه که بیه‌وێت مل به‌ ویست و داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌مان که‌چ بکات ، و خۆشمان به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و گه‌له‌ ده‌زانین که‌ کیمیاباران و ئه‌نفال و سوتماک کردن نه‌یانتوانی چۆکی پێ دابده‌ن نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی ترسنۆکان !! .

 داواش له‌ کۆمیته‌ی باڵای ڕێفراندۆم له ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تێکڕای کۆمیته‌ تێکۆشه‌ره‌کانی وڵاتانی دونیا ده‌که‌ین که به‌توندی ئه‌م لێدوانه ژه‌هراویه‌ ئیدانه‌ بکه‌ن و به‌ هه‌مو توانایه‌کیشه‌وه له‌دژی بوه‌ستنه‌وه‌ و گه‌ر بکرێ به‌ڕێکخستنێ خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری به‌رپه‌چ بدرێنه‌وه و ده‌مکوت بکرێن تا له‌ئێستا به‌دواوه زاتی دوباره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ناماقوڵیانه نه‌که‌ن !!! ده‌بێ له‌وه‌ش بگه‌ین که ئاخۆ له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌مانه‌دا ده‌بێ کورد چاوه‌ڕوانی چ ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بکات و به‌ ته‌مای چ حه‌سانه‌وه‌یه‌ک بێت له‌وڵاتێکدا که ئه‌مانه‌ حوکمڕانی تیا بکه‌ن ؟

 چونکه تاریکایی مانگ له‌ئێواره‌وه دیاره !!!

 بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانمان …….

 کۆمیته‌ی باڵای ڕێفراندۆم له فینله‌ند

 

                                                          9/10/2004                     referendum_finland@yahoo. ca

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter