كوردسات بؤ وانةبص؟ وةلآمصك بؤ هةوار كةركوكي ... أؤحي كوردصك*
rohikurdek@yahoo.com
كوردسات بۆچی به‌م شێوه‌یه. ئه‌مه بابه‌تێكی به‌ڕێز خوشكه هه‌وار
كه‌ركوكی بوو، له‌سه‌ر كوردسات نوسیبووی. له ڕۆژی 10/27/04
بڵاوكرایه‌وه.
كه ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه، بابه‌ته‌كه‌ی د. جهباریشم هاته‌وه
بیر كه ده‌ڵێ: یه‌كیه‌تی‌و پارتی مۆدێلێكی خراپیان پێشكه‌شی
كه‌ركوك كردووه. هه‌روه‌ها ده‌یان بابهتو تێڕامانی تر له‌سه‌ر
كه‌ركوك. ئه‌و كه‌ركوكه‌ی بۆته قوربانی ململانێی ئه‌و دو زلهێزه.
ئه‌وه‌ی زۆر جێی داخ بوو ئێواره‌ی ڕۆژی 25ی ئۆكتۆبه‌ر بوو ئه‌و
ڕۆژه‌ی له كه‌ركوك خۆپیشاندانێكی زه‌رد به‌ڕێوه چوو منیش به
تامه‌زرۆوه له پێش كوردسات تی ڤی دانیشتم داخۆ له كه‌ركوك چی ڕووی
داوه! به داخه‌وه هه‌رچی دهنگو باسی سیستانی‌و عهلاویو
زهرقاویو ژه‌هراوی هه‌یه خوێندیه‌وه باسی ئه‌و خۆپیشاندانه
گه‌وره‌ی كه‌ركوكی نه‌كرد. ده‌زانن بۆ چونكه بڤه‌كان پێههڵسابوون.
ئه‌وه هه‌ر حاڵی كورد بووه! ! ئاماده‌ن مل كه‌چ بكه‌ن بۆ
داگیركه‌ر، لێ ئاماده‌نین به سهروهریو شكۆمه‌ندی به‌یه‌كه‌وه به
هه‌ره‌وه‌رزی كار بكه‌ن. كورد گۆته‌نی: تۆی پێكنهشان. خۆ هه‌موو
خه‌ڵكیش ده‌زانێ ئه‌وه هه‌ڵپه‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ جێگرایه‌تی، بۆیه
له كه‌ركوك ئاماده‌ن.
هه‌واری به‌ڕێز به‌رائه‌تی گلهییو هیواكانی تۆ‌و دهیانو
سه‌دانی وه‌ك تۆ هێمان بۆ شه‌رمه‌زار بوونی هه‌موو ساتێك له
ساته‌كانی ئه‌و دوو هێزه به ساڵاچووه‌ی كه نازی عهلاویو گه‌رمای
بیابان به هه‌موو نازه بێ نازهكانی كه‌ركوك‌و تێكڕای كوردستان
ناگۆڕنه‌وه. دوێنی ڕایه‌نگه‌یاند له‌سه‌ر هه‌موو شتێك پێكهاتوون،
به‌ڵام جارێ ڕایاننهگهیاند له‌سه‌ر چی؟ ده‌زانی بۆ
ڕایاننهگهیاند؟ چونكه له‌سه‌ر هیچ شتێك پێك نه‌هاتوون تایبه‌ت بێ
به هیواكانی تۆ. به چاره‌نووسی كورد، به چاره‌نووسی كه‌ركوكیش.
له‌سه‌ر هیچ شتێ پێك نایه‌ن كه یه‌كه‌م شه‌راره‌ی شه‌ری وێرانكاری
ناوخۆی لێكهوتهوه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری پێكهاتوون پاراستنی
دهسكهوتهكانیانه له به‌غدا، ئه‌ویش فیفتی فیفتی بوونه‌و به
مانه‌وه‌ی جێگرێكی زه‌رد بۆ سه‌رۆك شهممهریو جێگرێكی كهسكیش بۆ
عه‌لاوی. ئه‌وه‌ش له گهورهییو ته‌وازوعی ئه‌و دوو زلهێزه‌یه،
حسن الظن مه‌وجوده. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان له پشت په‌رده
كاردهكهنو شیمالی حه‌بیب به عیراقی عهظیمهوه گرێ
ده‌ده‌نه‌وه. دڵت نه‌ڕه‌نجێ هاوار خان برا بچووكییان لێ دێت.
* لێم مه‌گرن كه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم نانوسم. چونكه من پێم وایه
ته‌نها ڕوخساره‌كان گۆڕاون، عه‌قڵ هه‌ر عه‌قڵی سه‌رده‌می ڕژێمی
كۆنه‌و نه‌گۆڕاوه. تا عه‌قڵیش نه‌گۆڕێ ژیانی هه‌موومان هه‌ر له
مه‌ترسیدا ده‌بێ.