13-05-2011 04:59

 

حكومه ته كه ی سلێمانی له سویدیش وازمان لێناهێنن!!!!!! ...    نامۆ سامان

 

كۆمیته ی رێكخستنی ریفراندۆم له سوید ئه مرۆكه كه رێكه وتی 040117 له شاری ستۆكۆڵم كاتژمێر 14:30 له

 

 

سێنته ری ستۆکۆڵمدا خۆپیشاندانێكی به بۆنه ی خۆپیشاندانه كه ی شاری كه ركوكه وه وه بۆ پشتگیری له سه ربه خۆیی باشوری كوردوستان سازكرد له كه ش وهه وایه كی وادا كه خودی مرۆڤ نه ی ئه توانی زیاد له پێنج خوله ك خۆی له به ر سه رمای ستۆكۆڵمدا راگرێ به ڵام ئه و خه ڵكه به شه رفه و به ئه مه كه ی كوردوستان هه ر وه كو  وه فاو بۆ ووڵات هه ر خۆراگرو به ئه مه ك بوو بۆ خاكو نیشتمان كه جگه له وه ی له شاره كانی تری سویده وه كه پاس هاتبوون بۆ به شداریكردن كه جێیخۆشحاڵی و كامه رانی و به ئه مه كی ئه و خه ڵكه بوون. . .

خاتوون [خه بات جه مال ره فعه ت ] سه ره تا به خوله كێك بۆ گیانی پاكی شه هیدانی كوردوستان هه ناسه ی به و میكرۆفونه ی خه می كورده دا كرد هه مووان بۆ گیانی پاكی شه هیدانی كوردوستان وه ستان. .

ئنجا خوێندنه وه ی راپۆرتی كۆمیته ی ریفراندۆم له لایه ن [كاروان جاف]ه وه خوێندرایه وه. . .

پاشان نوێنه ری لاوانی پارتی خه ڵكی سوید [فۆڵك پارتییه ت]به ناوی[فرێدریكمان] كه لاوێكی گه نجی سویدی بوو ده ستی كرد به ووتاری خۆیو پارته كه ی كه به ئاشكرا جاری سه ربه خۆیی كوردوستان به گوێ خه ڵكدا راگه یاند به زمانی سویدی وه پشتگیری خۆی و پارته كه ی راگه یاند وه هه ره شه كانی توركیا بۆ خه ڵكی به شه ره فی كوردوستان به تاوانێكی گه وره ی مرۆڤایه تی ناساند. . . وه هه روه ها فۆرم بۆ سه ربه خۆیی كوردوستان له لایه ن لاوانی فۆڵك پارتییه وه به سه ر خۆپیشاندانه كه دا به بڵاوكرایه وه بۆ ده نگدا بۆ سه ربه خۆیی كوردوستان  به زمانی سویدیله فۆرمه كه دا ئه م پێنج خاڵه ده ست نیشانكرابوو:

 

یه كه م: ئیمزاكۆكردنه وه بۆ سه ربه خۆیی كوردوستان

ده وه م: هه ره شه كانی ئێرانو توركیاو سوریا

سێیه م: مافی مرۆڤ به تایبه تی په ناهێنده كانی وڵاتی سوید

چواره م: كردنه وه ی كۆنسۆڵی سویدی له شاری هه ولێر به ره سمی

پێنجه م: ئیشكردنو پشتگیری بۆ ده وڵه تی كوردوستان و ئاوادانكردنه وه ی. . .

 

ئنجا نوێنه ری لاوانی مودراته كانی سوید له لایه ن[ ئیلیاس ڤێسبێری]ه وه خوێندرایه وه به راشكاوی داوای ده وڵه تی كوردی ده كرد بۆ كورد وه پشگیری له خه باتی بزوتنه وه كورد كرد. دوابه دوای ئه م به رێزانه خاتوون

 [تانیا عه بدولقادر] كه نوێنه ری حكومه ته كه ی سلێمانی بوو هاتبوو ووتاری خۆی به زمانی ئینگلیز خۆێنده وه. . . .

پاشان هونه رمه ند [عه دنان كه ریم] به گۆرانیه ك بۆ كه ركوك

[كه مال محمد] گۆرانیه ك بۆ كه ركوك

له گه ڵ چه ندین پارچه شیعر بۆ كه ركوك له لایه ن چه ند شاعیرێكه وه خوێندرایه وه

 پاشانیش كۆتای به خۆپیشاندانه ك هات. .

خاتوون [تانیا ئه بدولقادر] پێش ئه وه ی ده ستبكا به خوێنده نه وه ی بابه ته كه ی له لایان خاتوون [خه بات]ه وه

ئاخافتنكراو پێیراگه یاند كه به هیچ جۆرێك باسی فیدراڵی نه كه یت ئێمه كه لێره كۆبوینه ته وه بۆ ده وڵه تی كوردی

كۆبوینه ته وه نه ك بۆ فیدراڵی ئێره دیموكراسێكه ی سلێمانی نییه!!! به ڵام ئه و خاتوونه كه پێشی راسپاردرابوو.

به ڵام هه ر خۆی پێرانه گیرا بێشه رمانه باسی له فیدراڵی ده كرد كه كورد داوای فیدراڵی ده كات. چونكه ئه و خاتوونه له لایه ن حوكومه ته كه ی سلێمانیه وه پرۆگرامكرابوو نه یتوانی به موو لابات له وه ی پێراسپێراوه

من تێناگه م دوو حیزبی ناو په رله مانی سویدی داوای سه ر به خۆیی بۆ كوردوستان بكه ن كه وه ك

 ئه وه وایه ئه گه ر كورد جاری سه ربه خۆییبدا حكومه تی سویدی ئیعترافی پێكات

 كه چی حكومه ته كه ی خۆمان نه یه وێت. . .