تاكه ی ماتی و بێ ده نگی.....سارا ئاژگه یی- دانمارك

 

13-05-2011 04:37

له كاتێكدا شیعه كانی خوارووی عێراق وه ك بڵێی كێچی ڕه گه ز په رستی و شۆفینییه تی عرووبه ی داماڵراو له گه وره یی و كه رامه تیان چۆته جه سته یه و ه و به فیتی وڵاتانی به ناو دۆست وبه رواڵه ت دوژمانه هاوسێ كانمانه وه و كورتبینی سه ركرده و پێشه وایانی به ناو دینی و گیرۆده ی پره نسیپه بۆ ماوه ییه به سه ر چووه كانی شیعه گه ریه وه له كورد بوونه ته شێری مه یدانی ململانێ و ره ت كردنه وه ی مافه ڕه واكانی گه لی سته مدیده ی، ئه نفالكراوو بێ لانه ی كورد و ڕژاونه ته سه ر شه قامه كان و به تووندی دژی هه رجۆره پلان وفیدراڵیه ك وه ستاونه ته وه، خه ڵكی كوردستان وه ك بڵێی به خه یاڵی ئه وه ی هه رچۆنێك بێ، ئیمرۆ یان سبه ی به مافی فیدراڵی شاد ده بن و گورگ و مه ڕ وێكرا له ئاوی دیجله و فۆراته وه ئاو ده خۆنه وه...نه ته نیا ناڕژێنه سه ر شه قام و به ده نگێكی زووڵاڵ و ئاشكرا ده نگی ناڕه زایه تی دژ به شیعه و نه یارانی به خشینی مافی فیدراڵی هه ڵنابڕن، به ڵكو به شێوه یه كی گشتیش پشكداری له و كۆڕو كۆمبینه ڕۆشنبیریانه ش ناكه ن كه وا بۆ زیاتر لێدوان و ئاخاوتن وگفتوگۆو روون كردنه وه ی جۆره كانی فیدراڵی له لایه ن بنكه و سه نته ره كانی رۆشنبیریه وه ساز ده درێن..

چاره نوسی گه لی كوردستان به تایبه تی له م قۆناغه هه ستیاره ی ئێستاكه كه وتۆته به رده م دووڕیانێكی چاره نووس ساز..دوای هه شتا ساڵ به رخودان و خه بات و تێكۆشانی بێ ووچان..دوای به خشینی هه زاران شه هیدی رێگای ڕزگاری ..دوای پرۆسه كانی به سووتماك كردنی خاكی كوردستان له لایه ن ئه م ده سه ڵات و فڵانه ‌حاكم وفیساره مه لیك و...وێران كردنی شاروو لادێ و سرینه وه ی ئاسه واری ژیان له گوند و ئاوه دانیه كانی خاكی بریندارو سوتێنراوی كوردستان..ته عریب..ڕاگوێزان..ده ركردن..وراوه دوونانی رۆڵه كانی و ده ر به ده ر كردنی هه زاران كه س له وانه ی سه ریان بۆ زووڵم و زۆرداری شۆڕ نه كردو به ساڵان ئاواره ی وڵاتانی ده وروو به ر بوون و له گه ڵ ئه مه شدا به رده وام بوون له خه بات و خۆڕاگریو كوڵ نه دان....وا هه نووكه داروو به ردی عێراقی به زۆر به یه كه وه لكێنراوو له دایكبووی سه رده مانی دوای به كۆتای هاتنی جه نگی یه كه می جیهانی لێیان بوونه ته دوژمن و نه یار و هاوسێ و دراوسێش ئاڵای دژایه تی كردنیان لێ به رز كردوونه ته وه...

 

له سه رده می چه سپاندنی مافی گه لانی ژێر ده سته و جیهانگه رایی و سه ر له نوێ دارشتنه وه ی نه خشه ی جیهان و رۆژهه ڵاتی ناڤین، دووژمنانی كورد وه ك بڵێی سوێندیان خواردووه تا دواین دڵۆپی خوێنیان و دواین هه ناسه یان رێگه له سه ر به خۆیی كورد و ده سته به ر كردنی مافه ره واكانیان بگرن...نه شه ویان شه وه  و نه ڕۆژیشیان ڕۆژه و خۆردو خه ویان لێ حه رام كراوه و په نا بۆ هه موو جۆره ها وپه یمانیه كی سه رشۆڕانه و پڕ له شه رمه زاری ده به ن نه وه كا كورد مافێكی هه رچه ند ه كه میش له داهاتووی سیاسی عێراق وه ده ست بێنی.

 جێی خۆیه تی هه موو چین و توێژگه لی كوردستان..ته ڤی ڕێكخراوو سه ندیكا و ده سته پیشه یی و جه ماوه ریه كان..بازاڕیه كان..بازرگانه كان..كرێكاران..خوێندكاران..مامۆستایانبه بێ له به ر چاوگرتنی ئینتیمای حزبی،سیاسی،كۆمه ڵایه تی وناوچه گه رێتی و.....هتد هه ر وه ك دژی له شكه ر كێشی و پلانه گڵاوه كانی توركیه له رۆژانی به ر له پروسه ی ئازادی عێراق ڕژانه سه ر شه قا مه كان و ئه و په ڕی ناره زایه تی و دڵگرانی خۆیان دژی هه رجۆره ده ستێو ه ردانێكی ئیقلیمیه وه ده ڕبڕی، هه میسان دژ به نه یارانی مافی كوردان كه وا خۆی له سیسته مێكی فیدراڵی،جوگرافی و نه ته وه ییه وه ده بینێته وه، ده نگ هه ڵبرن و به رده وام بن له سه ر خۆپیشاندان ورێپێوانی هێمنانه و ته نیا چاوه روانی هه وڵه چڕو پڕه كانی سه ركردایه تی سیاسی كورد له ئه نجوومه نی فه رمانڕه وا نه بن و بوونی خۆیان به به رده وامی له سه ر گۆڕه پانی ململانێكان بسه لمێنن وتا دوا هه ناسه ده ست له خواسته ره واو به رهه قه سرووشتی و بنچینه ییه كانیان به ر نه ده ن.