شه‌ش پیت  ... ئاسۆ بیاره‌یی
 

13-05-2011 05:04


شه‌ش پیت : ك ه ر ك و ك
دنیایان هه‌ژاندووه
شه‌‌ش پیت : ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته پوازكه‌به‌رد
سه‌ری قه‌عقاع ئه‌پژێنن
شه‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته بڵێسه‌ی باباگوڕگوڕ
تۆرانیه‌كان ئه‌سوتێنن
شه‌ش پیت : ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته تۆڵه‌ی قازی
شاعه‌باس ئه‌تارێنێن
شه‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته‌چه‌پكه‌ نیرگز
مزگینی به‌هاریان پێیه
شه‌ش پیت : ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته پێنووسێك
له‌سه‌ر لاشه‌ی ڕۆژ‌هه‌ڵات 
ده‌نووسن: كوردستان، كوردستان. . 
 7-1-2004