هه‌ر له كۆنهوە زمانی ئاخافتن‌و نووسین دوو ستایڵی جیاوازیان هه‌بووە، ستایڵی ڕێزداریی و ناڕێزداریی، چه‌ند سهدەیهك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌وروپا زمانی لاتینی وەك "ستایڵی ڕێزدار" زمانی ئاین‌و دهسهڵاتو ئه‌دەب بووە، به‌ڵام زمانه نیۆلاتینییهكان (ئیتالی، فهڕەنسی، ئیسپانی. . هتد) وەك "ستایڵی ناڕێزدار" زمانی ڕەشهخهڵك بوون (له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرماندا بۆ ڕەشهخهڵك) . پاش چه‌ندین گۆڕانكاریی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو به‌رەو پێشه‌وە چوونی كۆمهڵگاو لاوازبوونی ڕۆڵی ئاین‌و دەسه‌ڵاته تهقلیدیهكانو سه‌رهه‌ڵدانی ئازادیی تاكه‌كان، ئه‌و زمانه نیۆلاتینیانه گهشهیانكردو گه‌لێك شاكاری ئهدەبیان پێنووسرا، به‌مه‌ش زمانی لاتینی ڕەواجی نه‌ماو له زۆربه‌ی بوارەكاندا ئه‌رشیفكراو نیۆلاتینییهكان بوونه زمانی هه‌موو بوارەكان، هه‌رچه‌ندە كڵێسه تا ئێستا به چاوی پیرۆزیییهوە دەڕوانێته تێكسته لاتینییه‌كان كه‌چی ئه‌ویش ناچاربوو به زمانه نیۆلاتینییهكان بدوێ. به‌ڵام ئه‌م زمانه نوێیانه‌ش دیسانه‌وە ناچاربوون شێوەی ئاخاوتنی "ڕێزدار" و " ناڕێزدار" له سنووری چه‌ند ڕێسایه‌كی ڕێزمانی‌دا داڕێژن بۆئهوەی زمانی "ڕێزدار" ببێته زمانی نووسین و دوواندنی به‌رامبه‌ر كه شایسته‌ی مرۆڤ‌و بوارە مه‌عریفییه‌كانی بێت. لادان له‌و ڕێسایانه و به‌كارهێنانی شێوەزمانی Volgar ـ ناڕێزدار ـ له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وە بێت، به‌ر له هه‌موو شتێ دەبێته مایه‌ی بچوكبوونهوەی خۆدی نووسه‌ر یان قسه‌كه‌ر. كه‌س نییه خاوەنی دیدو بۆچوونی فیكری‌و فه‌لسه‌فی بێت‌و له بوارەكانی ئهدەبو هونه‌رو زانسته‌كاندا بدوێ‌و بنووسێ‌و وەك ڕووناكبیرو هونه‌رمه‌ند ناسرابێ، شێوازی " ناڕێزدار" له ئاخافتن‌و به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌كاربێنێ. بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ڕووناكبیری له‌و چه‌شنه، له حاڵه‌تی تووڕەبوونو بۆ وەڵامدانهوەو هه‌ڵوێست نواندن له‌دژی غه‌درو ناهه‌قییه‌كی گه‌ورە كه دەرههقی كرابوو، په‌نای بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و شێوەزمانه " ناڕێزدارە" ببردایه، دەمودەست دۆست‌و هاوڕێكانی لێی گردەبوونهوەو پێیان دەگووت: تووڕەبوونت جڵهوبكهو خۆت گچكه مهكهرەوەو دامهبهزە بۆ ئاستیێكی نزم‌و " بازاڕیی"یانه مه‌دوێ. . هتد. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وەیه به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه "ناڕێزداره" لای هه‌مووان قێزەون‌و ناشیرینه. به‌ڵام گه‌ر سه‌ردانێكی خێرای ئینته‌رنێت بكه‌ین‌و به دەریای سایته كوردیهكانو ژوورەكانی پاڵتاڵكدا بگه‌ڕێین، دەبینین سیخناخن له نووسه‌رو قسه‌كه‌ری "عه‌نتیكه" كه خوێنه‌رو گوێگر جاڕزو بۆژۆ دەكهنو به‌هۆی بێڕێزیی زمانهكهیانهوە، وامانلێدەكهن گوێ بۆ ڕاستی‌و ههقبێژیان نه‌گرین. هه‌ر به هۆی ئه‌مانه‌وە زۆرینه‌ی دەریاوانه كوردەكانی ئینته‌رنێت له‌نگه‌ر له‌كه‌نار توند دەكهنو واز له گهڕانو سۆراغ دێنن‌و به "په‌نجه‌ی شایهتمانو یه‌ك كلیك" له دەریا دێنه دەرەوە. ئیدی به دڵێكی شكاو‌و و ڕۆحێكی بێزارەوە، به درێژایی كه‌نارەكانی ته‌نیایی له پیاسه‌یه‌كی خهمناكدا، بیردەكهنهوە هه‌تا شه‌كه‌ت دەبن‌و له داخاندا ڕوو دەكه‌نه دەریاو هاوار دەكه‌ن: حهیفو خه‌سار كه مه‌له‌كردن له‌م دەریایهدا به هه‌موو دوو پێیه‌كی وتهبێژو بنووس ڕەوادەبینرێ! ئه‌ی دەریا، كه‌ی زریانی ڕق‌و قینه‌ت ئه‌م بوونهوەرانه نغرۆ دەكا؟ كه‌ی ؟ كه‌ی ؟ كه‌ی ؟ تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕووی زمانه بێڕێزەكهیان له زیندووەكانه به گیانێكی هاوچهرخو دیموكراتی‌و له‌سایه‌ی ئازادیی ڕادەربڕیندا لێیان قبوڵ دەكرێ، به‌ڵام كه ڕوودەكهنه كه‌سایه‌تییه ڕووناكبیرو خهباتگێڕو دڵسۆز‌و نیشتمانپهروەرە كۆچكردووەكان، ئیدی دەبێ مرۆڤی ژیر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكا‌و بپرسێ ئایا ئه‌م بیروبۆچوونه ناجۆرو نادروست‌و ناشارستانییه بۆچی‌و له پێناوی چیدا؟ له‌و سایتانه‌دا گه‌لێكجار باسی "سه‌گ"و "وەڕین" ده‌كرێ، گه‌رچی "سه‌گ" ته‌نها به زیندووان دەوەڕێ، چونكه هه‌ر "وەڕین" دەزانێ بۆ ته‌عبیركردن له خۆشی‌و ناخۆشییه‌كانی. به‌ڵام ئه‌وەی به مردووان دەوەڕێ "سه‌گ" نییه، پێناسه‌كردنی ئه‌و مرۆڤه نه‌خۆشانه به "سه‌گ" غه‌درێكی گهورەیه له بهوەفاترین دۆستی مرۆڤ دەكرێ كه ئه‌ویش "سه‌گه". ئه‌و نووسه‌رە نه‌خۆشانه دیارە جگه له‌و شێوەی ئاخافتن‌و نووسینه " بازاڕیییانه" هیچی دی نازانن. من له‌لای خۆمه‌وە پاش بێزاربوونم له‌و دیاردەیه زۆر بیرمكردەوە له هۆكارە لۆژیكییه‌كانی "وەڕینی سه‌گ" به "مانگ"، یان له مانگه‌شه‌ودا، به‌ڵام ته‌نها گه‌یشتمه ئه‌و دەرئهنجامهی كه سه‌گ، یان دەیهوێ مانگ داگرێته ناو كولانهكهیو ئه‌و هه‌موو وەڕینهی بۆ بێزاركردنو خستنه خوارەوەیهتی، یان لێی دەترسێو پاش یه‌كه‌م وەڕین ئیدی دەنگدانهوەی وەڕینهكهی خۆی لێدەبێته وەڕینی مانگ! بۆیه هه‌تا بڕستی لێدەبڕێ دەوەڕێو له ئاكامدا له‌ژێر تریفه‌ی زڕكهفتیی مانگدا بهنائومێدیهوە خه‌وی لێدەكهوێ. هه‌زاران هه‌زار سه‌گ له‌ژێر تریفه‌ی مانگدا خه‌وتن‌و مانگیش به زمانی تریفه‌و به ئاوازی بێدەنگیی به‌ردەوامه له‌سه‌ر گۆرانیگوتن بۆ ژیان‌و ئهستێرەو ئه‌وین. ئه‌و جۆرە سه‌گانه‌ی پاش ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ له پێكه‌وه‌ژیان‌و خزمه‌تكردن‌و وەفاداریی له‌گه‌ڵ مرۆڤێكدا، كتوپڕ خه‌له‌لێك دەكهوێته دەماخیانهوەو په‌لاماری نزیكترین دۆست‌و دێرینترین هاوڕێی خۆیان دەدەن، جۆرە سه‌گێكن كه پیرێتیو ته‌مه‌ن خیانه‌تیان لێدەكات. وه‌ڕینی ئه‌م داماوانه له‌تاو ئازاری مێشكیانه، هه‌ر ئه‌و ئازارەشه به‌رچاویان ڕهشدەكاتو هه‌موو مرۆڤێكیان لێدەبێته دوژمن. به‌دبه‌ختی ئه‌م به‌سته‌زمانانه له‌وه‌دایه كه زۆربه‌یان به‌و ئازارەوە گیان له‌دەست دەدەن‌و ئه‌وە دواهه‌مین وەڕینیان دەبێ. پاش بێزاربوونمان له ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌كان، كه دەچین بۆ مه‌له‌كردن له ئینته‌رنێتدا، به حوكمی زمان، سایته كوردیه‌كان دەكهینهوە ـ نامه‌وێ لێرەدا باسی سایته عه‌رەبی و ئیسلامییه‌كان بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بانگهوازە قه‌ومی و پانـعهرەبیهكانو فتوا ئهلكترۆنیهكانیان هه‌ڵگرم بۆ دەرفهتێكیترـ هه‌ر پاش كه‌مێك گهڕانو چاوخشاندن به‌و سایته كوردیانهدا، به‌هۆی نووسه‌رو قسهگۆی بێڕێزەوە، سه‌دای "سهگوەڕ" ێكی بڵند دێته گوێمان، وەڕینێك له چه‌شنی سه‌گه شێتبووەكان، ئه‌وانه‌ی له‌تاو ئازاری دەماخیان دەوەڕن، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رئه‌وەی خوانه‌خواسته من ئه‌و نووسه‌رو قسهكهرەكانه به "سه‌گ" دەشوبهێنم، بگرە له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو ووشه‌ی "سه‌گ" و "وەڕین"ەی له نووسینه‌كاندا دەخوێنرێنهوە. (له‌وانه‌یه ئێستاش له‌م ساتهوەختهدا خوێنه‌ر گوێی له سهگوەڕێكی دوور بێت، چونكه زۆرمان ووشه‌ی سهگو وەڕین نووسی، به‌ڵام دڵنیابن ته‌نها زرینگانهوەی گوێی خۆتانه‌و تاقه چركهیهكهو نامێنێ) به‌م شێوەیه زۆرینه‌ی دەریاوانهكان كه‌ڕوكاس دەبن‌و به‌ناچاریی ئه‌و په‌نجه‌رە زانستییه دادهخهنو له بێدەنگیدا دەكهونه دەریای تێڕامانێكی قوڵهوە له مرۆڤی كورد‌و كێشه دەروونیهكانیو هۆكارە بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌و دیاردە چهوتو نادروست‌و ناشارستانییه، دەرئه‌نجام دەگهنه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه سه‌رچاوەی ئه‌م نه‌خۆشییه، نهزانیو نه‌بوونی پاشخان (باكگراوند) ی فیكری‌و دەستكورتیی ڕۆشنبیری‌و نابووتیی مۆڕاڵی سه‌ردەمه. بۆ نموونه: كه‌سێك ئامادەبێت كورد‌و كوردستان بفرۆشێ به درۆزنترین كڕیاری مهزههبو ئایدیۆلۆژیا، چ پێویست دەكات له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی چارەنووسسازی كورد‌و كوردستاندا قسان بكات، كه دوورونزیك نه باسی ئایدیاكه‌ی ئهوەو نه په‌یوه‌ندی به دنیاكه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه. ئه‌و كوردەی له‌م ساته‌وه‌خته مێژووییه هه‌ستیاره‌دا له خزمه‌تی بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردا نه‌بێ، به‌پێی به‌ندەكانی مافی مرۆڤ ئازادەو كه‌س گله‌یی له بێدەنگی‌و بێهه‌ڵوێستی ناكات، به‌ڵام چۆن لێی قبوڵ بكه‌ین ڕۆژانه سوكایه‌تی به تێكۆشه‌ران بكات‌و به‌ردەوام جنێو به ڕۆڵه كوردە ماندوونه‌ناسه‌كانی بزاڤی ڕزگاریخوازیمان بدات‌و ئه‌مانه‌ش به‌ناوی ئازادیی ڕادەربڕینهوە بدركێنێ؟ غهشیمترین قه‌ڵه‌م ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌یه به‌ناوی دیموكراسیهتهوە ته‌شیر به خه‌ڵكی بكات. یان قسهكهرێك كه سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی كورد له دیدی خۆیه‌وه به ناتسیۆنالیسیتو كۆنه‌په‌رست دابنێ‌و شه‌رمه‌زاریشی بكات، قسه‌كردنی له‌مه‌ڕ بزوتنهوەی نه‌ته‌وەیی بێماناترین هه‌ڵوێسته. هه‌زه‌لیترین كفر، كفری ئه‌و كه‌سه‌یه كه بڕوای به خودا نییه. هه‌ژارترین شیعری ڕۆمانسی، شیعری ئه‌وانه‌یه كه بڕوایان به خۆشه‌ویستی نییه. بهدگومانترین دڵسۆزیی بۆ نیشتمان، هی ئه‌و ترسنۆكانه‌یه كه له نه‌هامه‌تی و كێشه گه‌وره‌كاندا، نیشتمانیان به مه‌نفاكان فرۆشت. دۆڕاوترین سوێند، سوێندی ئه‌و قومارچییه براوەیهیه كه خۆی دۆڕاندووە. . یان كه‌سێك به‌درێژایی ژیانی، سهرۆكو سه‌ركردایه‌تی پارته كوردیه‌كان به خائین‌و نامهسئولو دواكه‌وتوو بداته قه‌ڵه‌م، چۆن ڕووی دێت ڕەخنه له هه‌مان سهرۆكو سه‌ركردایه‌تی بگرێت، گه‌ر له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی قه‌ڵه‌مێكی دڵسۆز‌و نیشتمانپهروەرو مهسئولو پێشكهوتوخوازدا ئامادە نه‌بووبن؟! ئایا ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕیی نه‌خۆشی دەروونی نییه، بۆ پیاهه‌ڵدان به پله‌وپایه‌ی ڕووناكبیرێكی تازه كۆچكردوودا، زۆر ڕقئهستوورانه دابه‌زیته سه‌ر پله‌وپایه‌ی ڕووناكبیرێكی تێكۆشه‌ری پایهبڵندو ڕەمزی موقاوەمه‌ی میللی كه پێشتر كۆچیكردووە؟! بێگومان هه‌موومان ئازادین له ده‌ربڕینی ڕای تایبه‌تی خۆماندا، به‌ڵام ڕاده‌ربڕین له دیدو جیهانبینیو فیكرێكه‌وه بێت كه ڕه‌خنه‌كانی له‌سه‌ر دابڕێژیو پڕۆژه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤیش به‌رهه‌م بێنی، نه‌ك ته‌نها سووكایه‌تیكردن یان قسه‌كردن بن‌و له دەستبهتاڵیدا بكرێن، یان جوێننامهبنو به نرخی ڕه‌خنه پێمان بفرۆشن، یان به ناوی ئه‌دەبی ساتیریهوە له گێژاوی دۆڕانێكی فیكری‌و سیاسی گه‌ورەدا داخی دڵ‌و فه‌شه‌لی خۆیان به نزمترین ئاستی ئهدەبییهوە دەربڕن. چۆن بتوانین ڕه‌خنه له نووسه‌رێك قبوڵ بكه‌ین له‌باره‌ی خۆنه‌ویستییه‌وه قسان بكات، كه‌چی گه‌ر لاپه‌ڕە تایبه‌تییه‌كه‌ی له هه‌ندێ له سایته‌كاندا بكه‌ینه‌وه، جگه له وێنه‌ی فۆتۆگراف، به خه‌تی پان‌و باریك، زیاتر له چل‌وپێنج جار ناوی سیانی دەخوێنینهوه؟ خۆشی لێی بێده‌نگه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ڕازیی بوونه، ئایا ئه‌م نه‌رجسیه‌ته كرۆكی سه‌رجه‌م ڕه‌خنه‌كانی نییه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم: ئایا ئه‌و هه‌موو ڕەخنهو تانهوتهشهرانهی دەنووسرێنو پڕپڕدەكرێن له سهگو وەڕین بۆخاتری دەركهوتنو ناوبانگ په‌یداكردن نییه؟ به‌ڵام كام ناوبانگ په‌یداكردن؟ مرۆڤ بۆ ئه‌وەی هه‌میشه ئاگای له ئاست‌و ئاراسته‌و ڕاستودرووستی بۆچوونه‌كانی بێت، پێویسته له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و بهرهوپێشهوەچوونی ژیان‌و دەورروبهریدا بوونه‌وه‌رێكی زیندوو بێت، كارلێكه‌ر و كارلێكراو بێت، نه‌ک خۆی له قاسه‌ی پۆڵاینی فیكر‌و ئایدیۆلۆژیایه‌كدا ئه‌سیر بكات‌و بۆ ئامانجه یۆتۆپیاكانی بكه‌وێته دژایه‌تی واقیع‌و به چاوی دوژمنایهتیهوە بڕوانێته هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان به ئایدیۆلۆژیاكه‌ی ئه‌و نییه، به كورتیه‌كه‌ی نابێ‌و ناكرێ هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ك پیرۆزبكرێت، چونكه هه‌موو توندوتیژیه‌ك زادەی پیرۆزكردنی ئایدیاكانه، به دیوێكدا چه‌ند ئاین‌و مه‌زهه‌ب ژینگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تووندڕەویی بن به دیوەكهیتردا هێندە ئایدیۆلۆژیا وڵاتی به‌رهه‌مهێنانی تووندڕەوییه، بۆیه گه‌ر بنلادنییهكان تێڕۆریستبن بێگومان پانچهپو كۆمۆنیسته ناحاڵیهكانیش تێڕۆریستن. چونكه هه‌ردولایان ته‌نها بڕوایان به خۆیانه‌و هه‌ر خۆیان به ڕاست دەزانن‌و هه‌ر ئایدیاكه‌ی خۆیان به ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی دەناسن‌و هێندەی تۆزقاڵێك بڕوایان به ئهویبهرامبهرو دیالۆگ‌و ئازادیی نییه. بۆیه له پێناوی ئازادی ڕادەربڕین‌و پێكه‌وەژیانی دیدو بۆچوونه جیاوازەكانو دامه‌زراندنی دەوڵه‌تی یاسا‌و دیموكراسیه‌تدا داواكارم واز له‌و نه‌ریته ناشیرینه بێنن. • • • به‌لژیكا
|