ماوه‌یه‌كه به‌ئه‌نقه‌ست
وبه‌مه‌به‌ست له‌ناو ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بیدا ده‌خوازرێت
به‌شێوه‌یه‌كی شۆڤێنیانه و زۆر زۆڵانه له‌به‌های
قوربانیه‌كانی گه‌لی كورد كه‌م بكرێته‌وه،مه‌به‌ست له‌م
جۆره‌هه‌وڵانه دوو شته،یه‌كه‌میان بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی كوورد و داخوازیه ره‌واكانیه‌تی و
دووه‌میشیان بۆ ته‌بریه كردنی عه‌ره‌بایه‌تیه له‌و
تاوانانه‌ی كه سه‌دامی دیكتاتۆری به‌زیوو ده‌رهه‌ق
به‌خه‌ڵك و خوا و خاكی كورد كردی،ئه‌و دیكتاتۆره‌ی كه‌له
مه‌زنده‌و خه‌یاڵی پڵاوی عه‌ره‌بدا،پاڵه‌وانیده‌وڵه تی
عروبه‌و له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆریای پان و پۆڕی
پان ئیسلامیزمی بوو......ده‌خوازم لێره‌دا ئه‌و پرسیاره
بووروژێنم كه‌كرۆكی نوسینه‌كه‌ی منه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا
ڕاسته كه‌سه‌ددام له یه‌ك شت‌دا دادپه‌روه‌ری نواندوه
ئه‌ویش كوشتنی وه‌كوو یه‌كی گه‌لانی عێراق بووه؟!اڕ‌ای
گشتی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كه‌تا پێش ڕووخانی
قڕووقاپێكی ترسناكیان هه‌ڵبژاردبوو ، له م
بێده‌نگیه‌یاندا ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئافه‌رین و
ده‌ستخۆشانه‌یانله جه‌لاده یه‌خسیره‌كه‌ی به‌غدایان ده‌كرد
،به‌تایبه‌ت له‌جینۆسایدكرنی گه‌لی كورددا،ئه‌و جه‌نگه
شمولی و ترسناكه‌ی كه‌ئامانجی له ناو بردنی یه‌كجاره‌كی
گه‌لی كورد له باشور‌و به‌شێكی خاكی داگیر‌و
دابه‌شكراویكوردستان بوو،كه‌ئه‌ویش باشوری
كوردستانه،جه‌نگی به‌عس دژ به گه‌لی كوردستان جه‌نگێكی
ئه‌وه‌نده ترسناك كه م شێوه بوو ،جه‌نگێكی ئه‌ووه‌دنده
به‌به‌رنامه‌و پشت ئه‌ستور به‌ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیزمی و
عه‌قلی بیابان بوو ده‌یویست به‌یه‌ك جاری شوناسی
كوردایه‌تی ڕیشه‌كێش بكا و كوردستان سوتماك بكا‌و له‌سه‌ر
نه‌خشه‌ش نه‌یهێڵێ،به‌عس زیاتر له4500 گوندی كوردستانی
رووخاند،زیاتر له‌نیوه‌ی كوردی خزاندبووه ناو زیندانی
ئۆردوگا زۆره‌ملێكانه‌وه ،هه‌زاران تێكۆشه‌ری كوردی
به‌قه‌راری قه‌ره‌قوشیانه له زیندانه‌كاندا سه‌ر بری
،سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و به‌به‌عسی كردن و ڕاگواستنی
زۆره‌ملێ، به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌موو كوردستانی
گرتبوه‌وه ،چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌عه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان،وه‌كوو ناوچه‌كانی دۆڵی
جافایه‌تی و مه‌رگه‌و دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان و
عه‌سكه‌رو گۆپته‌په و به‌ری ئالیقه‌و گه‌رمیان و قه‌ره‌داخ
و شاری شه‌هیدی هه‌له‌بجه كه‌ته‌نها له‌و شاره به‌غه‌در
كوژراوه‌دا 5000 كه‌س بوونه قوربانی و10000 كه‌سیش
بوونه‌قوربانی،له هه‌ڵمه‌ته به‌د ناوه‌كانی [ئه‌نفال]
زیاتر له 1820000 مرۆڤی بێ تاوانی كورد بێ سه‌رو شوێن
كران،ئه‌م تاوانانه‌ی سه‌ددام له‌گه‌ڵ كوردی كرد
نموونه‌یان له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی زۆر كه‌مه،ئه‌وه‌ی
سه‌ددام له‌گه‌ڵ كوردی كردووه مایه ی شه‌رمه‌زاریه بۆ
هه‌موو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به گشتی و به تایبه‌تی بۆ
عه‌ره ب ،له‌مرۆداكۆمه‌ڵگه داخراوه‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب
هه‌ولده‌دات له‌ڕێگه‌ی دام وده‌زگا ئیعلامیه‌كانی خۆیه‌وه
پاش ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان،جارێكی تریش راستیه‌كان
چه‌واشه بكاته‌وه و به‌یت و بالۆره‌ی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه
گوایه سه‌دام له‌مه‌یاندا داپه‌روه‌ر بووه و به یه‌كسسانی
ڕه‌شه كوژی هه‌موو گه‌لانی عێراقی كردووه،ئه‌م جۆره
بۆچوونانه كه زۆر ڕۆشنه ئامانجه‌كه‌یان چی یه و بۆنی
خیانه‌تێكی تری عه‌ره‌بیان لێ دێ به‌رامبه‌ر كورد و
داخوازیه ڕه‌واكانی،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا زیاتر جێگای
نیگه‌رانی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌كورد خۆی ئۆباڵه‌كه بكێشێ
و له بێئاگای ساویلكه‌ییه‌وه بكه‌وێته ناو ته‌له‌یه‌كی
ناپاكانه‌ی عه‌ره‌به‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌كورد وتی من
پێویستیم به قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خۆم هه‌یه
له‌عێراقدا،پێویستیم به‌زه‌مانه‌تێكی ده‌ستوری هه‌یه چونكه
من له‌و وڵاته‌دا جه‌نگی جینۆسایدم له‌دژ كراوه.....برا
زۆرداره‌كانمان به‌ده‌نگی به‌رز پێمان بڵێن ،بێده‌نگ بن
،خۆتان شاهیدن،سه‌دام دادپه‌روه‌رانه هه‌موومانی
ده‌كوشت...بۆیه ده‌ڵێم پێویسته زۆر وریابین،چونكه دۆست و
نه‌یاره‌كانیشمان له‌زۆر لاوه بۆمان له بۆسه‌دان و له
چه‌ند قۆڵ و به‌ره‌ی جیا جیاوه شه‌ڕمان ده‌كه‌ن