ئه‌ی ئه‌و مانگه‌ی له مانگێكی دوو وه‌رزه‌دا به‌قه‌د ڕه‌هێڵه‌ی زستان‌و زامی دڵی بولبولێكی شه‌یدای به‌هار خه‌می نوێت هاویشته دڵم چاوه‌ڕێ بووم هیچ نه‌بێ بۆ ساتێكی كه‌م دوور له ناسۆری ئهوینو ئێش‌و ئازار بسره‌وێ دڵی بهكوڵم وا تۆ هاتیو وه‌ك ڕابردوو خه‌ونی سره‌وتنت كرده ڕووباری خه‌م به‌سه‌رهاتی ژیانمت كرد به سه‌رگوزشته‌ی عیشقی وه‌لی دێوانه‌ی شه‌یدای شه‌م وا سه‌رله‌نوێ هه‌رخۆم ته‌نیا پاڵه‌وانی داستانی خهونوخهیاڵم له‌گێژاوی ئه‌م خه‌ونه نهزۆكانهدا چاو پڕ ئه‌شك مه‌جنون ئاساپهشێو حاڵم فرمێسكه‌كانم بهخوڕدێن لافاوی ئه‌وینی خاوێن هه‌ڵئه‌سێنن به‌ناچاری دڵی زامدارم ئه‌كێڵن تۆوی خهمو نائومێدی لێئهچێنن ئه‌ی مانگه‌كه‌ی شه‌وی دوو وه‌رزی ته‌نیاییم نیگای چاوت زریانێكی گڕگرتووه تیشكه‌كانی به‌ره‌و سۆمای چاوه‌كانم هه‌نگاو ئه‌نێن زۆر هه‌وڵمدا ڕێگریان كه‌م به‌ناچاری به‌ڵام ناكرێ‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌پرتاو دێن چ نیگایه‌كه وا خێرا خه‌وی ئه‌وینێكی كۆنی لێزڕاندم هه‌روه‌كو ڕێبه‌ری ئه‌وین له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دیداریدا به‌ڕێی عیشقی نوێی ناساندم. . ! هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م. . له‌م هاوكێشه ئاڵۆز‌و پڕ گرێ‌و گۆڵه سه‌رده‌ر ناكه‌م. . ! به‌بیری پڕ ئه‌ندێشه‌وه وه‌خته له‌ده‌ست خهیاڵاتو خه‌ونی بێئاكامم ڕاكه‌م. . ! ته‌مه‌ن ئه‌ڕوات ڕۆژگار دێت‌و تێئه‌په‌ڕێت من هه‌ر ته‌نیاو به‌ندو دیلی چاره‌نووس‌و زوڵفی ڕه‌شم. . ! هێشتا له‌ده‌ریای خهیاڵو بیری پڕ ئه‌ندێشه‌ی خۆما به‌هیوای به‌ڕاستی بوونی خه‌ونێكی دڵگیرو گه‌شم. . !
|