من كوردم. .  ئاسۆ بیاره‌یی

 

13-05-2011 04:35

  

فه‌تحی خاكیانكردم

پڕبه‌گه‌روم لماوه‌‌ئاوی زه‌مزه‌میان پێهه‌ڵقوڕاندم

به‌رگی سه‌وزیان پێله‌به‌ركردم و

كردمیانه سۆفێكی به‌ر مه‌ككه،

سه‌ری زه‌رده‌شتیان پێڕه‌جمكردم،

به‌ڵام

نه‌یاتونی ناوم بگۆڕن

كه‌ كوردم.

به‌رگی سوریان به‌باڵامداپۆشی

كڕنووشی ناو ‌دیواخانی ماركس و لینینیان

پێكردم،

چه‌كوش و داسێكیان دامێ

تاسه‌ری كاوه‌ی پێپانكه‌مه‌وه

به‌ڵام

نه‌یانزانی زوحاكیان ئه‌كوژم،

نه‌یانتوانی دڵم بگۆڕن

كه‌كوردم.

چاڵدێرانیان كرد به ‌نازناوم

ئه‌نفالیانكردم،

به‌ڵام نه‌یانزانی

له‌گیانی قازی سێڕه‌نگ ئه‌كه‌م

به‌ئاڵا،

له‌ناو كانه‌ی چاویاندا ئه‌یچه‌قێنم

كه‌كوردم

كوشنده ڤایرۆسی عروبه‌، فارس و تۆارانیان

له‌جه‌سته‌مدا چاند

به‌ڵام نه‌یاتوانی

ئه‌ڤینی باباگوڕگوڕ و هه‌مدانم

لێزه‌وتبكه‌ن.

بۆیاننه‌كرا

نیگای كرماشانم لێوونبكه‌ن،

به‌ڵام نه‌یانزانی سنووریان لێده‌كه‌مه

نێزه‌ی تۆڵه‌و ناوم كوردستانه. .

به‌خۆێنی هه‌ناویان ئه‌نووسم

كه‌ من كوردم. .