هه ندێ كه س فرچكه یان به خۆش كردنی ئاوری دووبه ره كیه وه گرتووه... سارائاژگه یی-دانمارك

 

13-05-2011 05:14

هه ڵدانه وه ی لاپه ره كانی پڕ له رووداوو شوومی  ساڵانی به سه ر چووی شه ری نه فره ت لێكراوی نێوه خۆی نێوان پارتی و یه كیێتی وهه ڵنه سه نگاندنی بابه تیانه وووردی هاوكێشه كانی ساڵانی شه ری نێوان لایه نه كوردیه كان له كوردستانی عێراق، ده ستێوه ردانه ده ره كی و به كرێ گێراویی ژماره یه ك له هێزه كانی تابووتی پێنجه می وڵاتانی هاسێ و دراوسێی داگیركاری كاردستان، به رژه وه ند په رستی و هه ڵپه ره ستی هه ندێ له به ناو كا ربه ده ست و به رپرسی ئه م لاو ئه و لا و....ده یان و بگره سه دان فاكته رو هۆكاری تر، كه وا ناكرێ له ده رفه ت و سایدێكی وه ها سنووردار دا به وردی بخرێته ژێر مایكرۆسكۆپی هه ڵسه نگاندندا، به بۆ چوونی من له م كات و ساته پڕ هه ستیارو ناسكه ی گه له كه مان له كوردستانی باشووردا پێیدا تێده په رێ كارێكی ژیرانه و هه وڵێكی دڵسۆزانه و نه ته وه ییانه ی جێگه ی رێز و ده ست خۆشی بێ.

چه ند رۆژێك له مه و به ر خوێنه رێكی كوردستان نێت هه وڵی دابوو ببێ به ده مڕاستی یه كێتی نیشتیمانی كاردستان (‌دڵنیاشم یه كیێتی ئه م فه خره ی نه داوه به ناوبراو)و ئۆباڵی هه ڵگێرسان و سه رنه گرتنی هه وڵه كانی یه كخستنه وه ی هه ردوو ئیداره كه بخاته ئه شتۆی پارتی دیمووكراتی كوردستان و به مه ش نه وه ستابوو به ڵكوو پارتیشی به وه تاوانبار كردبوو كه وائه  م پارته له هه رچی نازناوو تۆماری خه بات و قوربانیدانه، به درێژایی ساڵانی به رخودان و قوربانیدانی مێژووی تێكۆشانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردایه تی ،داشۆراوه .

هه ڵبه ته من ده توانم ئه م بۆچوونه وه ك رایه كی جیاواز قه بووڵ بكه م، به ڵام به هیچ كڵۆجێ ناتوانم له چه شنی لێكدانه وه یه كی ئه كادیمی، ئاماده كراوو سه لمێنراو ی به زانست كراو، قه بوڵی بكه م چونكه هه ر له ده سپێكی نووسینه كه دا و له گه ڵ خوێندنه وه ی سه ردێری بابه ته كه مرۆڤ بۆی ده رده كه وێ، نووسه ر داخ له دڵه و له بارێكی ئاڵۆز و په شۆكاو ناله باری ده ورونیدا ده ژی یه ك لا یه نه له بابه ته كه ده روانێ و چاوی به رایی نادا كورد دواهه نگاو به ره و یه كخستنی نێو ماڵی خۆی هه ڵێنێ و له م كات و ساته هه ستیاره ی كوردی باشوور پێیدا تێده په رێ بێزاری و دڵه راوكێی خۆی وه شێرێ، و دووریش نیه نان به به رده وام بوونی ناكۆكیه كانی سه ر گۆڕه پانی سیاسی كوردستانه وه بخوات.

 

هه ڵبه ته كه منین له و براده رانه ی شه وانه تا ده به یانان به ده م دووعاو نه زرو پارانه وه خه و ناچێته چاویان..چوونكه وا په یتا په یتا هه ردوو پارتی كوردستانی وێرای مانه وه ی هه ندێ له ناكۆكیه كانیان و كه موو كورتی له شێوازو سیسته می به رێوه بردنی ده سه ڵاتی خۆماڵی، هه ڵوێسته كانیان یه ك ده خه ن و به پیر خواستی جه ماوه روو ده نگی ناره زایه تی گه له وه ده چن و  هۆكارو فاكته ره كانی یه كنه گرتنیان وه لا ده نێن...

جا له جیاتی ده ست خۆ شانه كردن له هه ردوو لاو كردنی قسه یه كی پڕ له خێر و بێرو هێنانه كا یه ی كه شوو هه وای دۆستانه و برایانه و زیاتر لێك نزیك كردنه وه ی ریزه كانی گه ل با چیتر نه بینه ئاور خۆشكه ره ی به ره ی شه رێكی به كۆ تا هاتوو قۆناغێكی به سه رچوو ئه گه ریش مێژوو ده نووسینه وه با به و په ڕی هه ست كردن به به رپرسیاره تی و ئه مانه ته وه روو داوه كان هه ڵسه نگێنین و له لاگیری بۆ ئه م و ئه و خۆمان رزگار كه ین.‌‌‌‌