حاشا من ئێراقی نیم...!! ئێمه بۆ ئازادی كوردوستان خه باتمان كرد نه ك بۆ ئێراقێكی دیموكراسی!!.... نامۆ سامان
قه ت نه بوومو نابم مه ملكێنن به ئێراقه وه خوا ئه تان گرێ گه ر خوایه كتان هه بێت مه ملكێنن به نیفاقه وه حه یا ئه تان گرێ گه ر تۆزێك حه یاتان مابێت له وه ته ی هه م سنگه خشه مه له پێده شته سوتاوه كانی رۆحه وه له نگه ر ده گرم له وه ته ی هه م ئازارێكم له شیراقه وه خولده خۆمه وه له وه ته ی هه م كراسێكی خه مم به باڵادا دادوراوه ئازار پۆیلانه ی بوونمه وه مه ملكێنن ئێستاكه له سه رپێكانی خۆم له نگه رده گرم ئه م قاچانه ته نها بۆ رۆشتنه نه ك بۆ شكاندن ئه م روانیینه بۆ رۆحه نه ك بۆ ئاگردان مه ملكێنن به نیفاقه وه من سنگم كوانی برینو ته نیاییه خووم به ته نیاییه وه گرتووه ئه م په نجه ره یه بۆ روانینه نه ك بۆ دزه نیگا ئه م ئاوی ئه جه له ئێستاكه رووباری بوونمه نه ك زۆلكاوی سیخوور مه ملكێنن به جه نگه وه من له جه نگی تره وه هاتووم من له م بیابانی ئێراقه دا له لم نه بێت هیچی تر ناچنم مه ملكێنن به ئێراقه وویژدان به چۆخه ی كوردیه وه جوانه ئه م ده سماڵی ره شبه ڵه كه م بۆنی خوێنكی تر لێدهێت مه ملكێنن به ئازاره وه ئه م دره ختی كورده ته نها گوێز ده گرێ نه ك خورمای شیله مه ملكێنن به ئێراقه وه ئه م دیموكراسییه به به ری من ته نگه هه رگیز له ره نگی ئه و نایه ت ئه م دیموكراسیه وا به بێ چه ك داگیرم ده كات
هاتووم له كێڵگه كانی خوێنو جه نگه وه هاتووم له ناو چاوه كانی خۆر به فره وه هاتووم له ناو چنگی ئه نفال و ژه هره وه هاتووم له نا وه حشێتو و جه هله وه وه هاتووم به سه ر ته رمی منداڵیما دهێمه وه به سه ر ته رمی سپی بێتاوانیما دهێمه وه سه رم زایه ڵه ی ئه شك و خه مه دڵم پارچه پارچه و جه سته م به ده م بای شه ره وه ئه شنێته وه دڵم به ده ستی به عس و وه حشێتی ئه م دووپێیه وه ئه تلێته وه هاتووم له و خۆر هه ڵاتی وه حشێته وه له و خۆر هه ڵاتی ژه هر و ئه نفاله وه بمناسه وه ئه ی وه حشێتی ئه م سه ده نه گلیسه بمناسه وه سیمام تۆزی جه هل و سیمام تۆزی ژه هر و سیمام تۆزی جه نگی گرتووه بمناسه وه ئه ی خواكانی شه ر بمناسه وه ئه ی نه فره تی جه نگ بمناسه وه هاتووم به سه ر ته رمی منداڵیما به سه ر ته رمی خۆمو كاولبووما ره نگی وه رینی په نجه كانم گرتووه ره نگی ئازار و ڕۆح و جه سته م گرتوو وه كو لێزمه ده بارێێ سوێسكه ی دڵ به سه رما وه كو ڕۆح نییه ده رگایه ك بۆ هه ڵهاتن وه كو په نجه ره یه ك بۆ هه تاو له و خۆر هه ڵاتی ژه هره وه له و خۆر هه ڵاتی شه ره وه بمناسه وه ئه ی بای وه شت بمناسه وه ئه ی سوبحی ده م به که ل بمناسه وه ئه ی كوردوستانی حه زو خۆزگه م گوێ ڕادێره بۆ سه دای ده نگی ئه م زامه به سوێیه م گوێ ڕادێره ده نگێ وا دێێ ده نگی سه دای ئه م خه ڵكه یه زامه كانی بروسكه یه مه ملكێنن به شه ره وه ئه م ته نه كه ی خۆڵه به س منی تیا نه بووم منیشتان به تۆپزلی قاودا ئه م گوێدرێژه به س من هه چه م لێنه كرد به منیشتان كرد مه ملكێنن به ئێراقه وه من چی نه بووم منتان به چی نه كرد زه رده شتی! تاكو ئێستاكه په رسگایه كم نییه بۆ عیباده ت به ئاری! تاكو ئێستاكه فه لسه فه یه كم نییه بۆ ژیان منتان به چی نه كرد مه ملكێنن به ئێراقه وه منتان كرد به ئاری و ڕۆحتان له جه سته م جوداكرده وه كه چی تاكو ئێستاكه نه متوانی قه واره یه ك له م گه ردوونه پركه مه وه منتان كرد به ئسلام كه چی شمشێره كه تان ته نها كه لله ی خۆمی بری مه ملكێنن به ئێراقه وه خۆمم لێوونبووه ئه م سه مایه دوای نایه ت ئه م ئازاره ئه زه لییه مه ملكێنن به ئێراقه ووڵاتی نیفاق و فه ساد مه ملكێنن به ئێراقه وه دیاربه كرم له ژێر ئاڵای دیموكراسییه دا هه موو ڕۆژێك له خاچ ئه درێ مه ملكێنن به دیموكراتیه وه وا قامیشلیم له یاد ئه كرێ وا مهاباتو سنه م له مێخ ئه درێت وا سۆرانم به بادینان نامۆ ده بێت و بادینانم له سۆران داده برێت بملكێنن به خۆمه وه بملكێنن به سۆران و بادینانه وه بملكێنن به بۆكان و قامیشیلو بۆتانه وه ده ده ی بملكێنن به خۆمه وه ده سته كانم به رنه وه!! من ڕۆح له وێ به جێماوه نه ك له بیابان مه ملكێنن به ئێراقه وه ئه م بیابانی عه رعه ره له لاشه م تێر نابێت من ئه شكم له وێ ده سووتێ ڕۆحم له ئه نفالو هه ڵبجه دا ژه هر كوژ ده كرێت ئه م عه رعه ری ئێراقه یش تاوانه كان ژێر لم ده نێ مه ملكێنن به نیفاقه وه!!
030525/Stockholm
|