فه‌یزینژاد بۆ كورد به‌كه‌ڵكتره‌ یان شێخ عێزه‌دێن حوسێنی؟

له‌م رۆژانه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌ست ره‌نگین و ده‌نگ خۆش، ره‌شید فه‌یزینژاد وتوێژێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستاندا كردووه‌ و گوایه‌ ره‌جنه‌ی له‌ شێخ عێزه‌دین گرتووه‌، كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر رق و قینی چه‌ند كه‌س و به‌ ناڕه‌وا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌یان تاوانبار كردووه‌.
من كارم نه‌ به‌ بیروبۆچوونه‌كه‌ی به‌ڕێز فه‌یزینژاده‌وه‌ هه‌یه‌ و نه‌ به‌ نووسراوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ به‌ پشتیوانی له‌ شێخ عێزه‌دین، به‌ گژ فه‌یزینژادا چوون. من دژایه‌تی یه‌كم له‌گه‌ڵ شێخ عێزه‌دین نیه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ فه‌یزینژاد به‌و شێوه‌یه جۆراوجۆر خزمه‌ت به‌ گه‌له‌كه‌ی ده‌كا زۆرم خۆش ده‌وێ. مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه‌ ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌رپێی یه‌ له‌ كار و كرداری ئه‌و دوو كه‌سه‌، ئیتر كامیان به‌ سوود و باشترن بۆ گه‌لی كورد ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی خوێنه‌ر.
پێش شۆڕش شێخ عێزه‌دین رابردوویه‌كی هێنده‌ خاوێنی نه‌بووه‌ كه‌ مرۆڤ وه‌ك كورد شانازی پێوه‌ بكا. له‌م پێوه‌ندیه‌دا
دكتر احمد صدرحاج سيد جوادی كه ئه‌وكات وه‌زیری كیشوه‌ر بوو ده‌ڵێ:

... در كردستان به دليل جنبه مذهبی  انقلاب، افراد معتقدي كه تقريباً می‌شود گفت ملی ـ مذهبی‌های آنها به شمار می‌رفتند. در مهاباد، در راس شافعی مذهب‌ها، شیخ عزالدین كه امام جماعت ایشان بود. می‌گتند از ساواك هم مقرری می‌گرفت و در ساواك اسناد ‌ن وجود دارد. به طور خيلی مختصر عرض می‌كنم اين آقايان واقعآ جاه‌طلب و خودخواه به تمام معنا بودند. وقتی آقای دكتر يونسی  به من خبر داد كه شيخ عزالدين می‌آيد خوب است كه شما به استقبال او برويد. من بلافاصله  ساعت ورود هواپيما را سوال كردم و با ماشين وزارتخانه به فرودگا رفتم. شيخ عزالدين آمد و در ماشين من نشست. چند تا از علمای آنجا هم كه با شيخ عزالدين بودند، خواستند در ماشين من بنشينند، اما او مخصوصآ پياده شد و آنها را سوار ماشين ديگری كرد و نگذاشت كه اينها داخل ماشين من بياثند. من احساس كردم كه می‌خواهد خودنمائی كند كه وزير كشور به اسقبال او آمده است.انها هيئتی بودند كه در راس آنها شيخ عزالدين بود... ‌

هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا، مهندس عزت‌الله سحابی ده‌ڵێ:

... ما هم با عزالدين حسينی ملاقاتی داشتم و همه اين را درك كرده بوديم كه شيخ عزالدين حسينی يك حس رقابت با آيت‌الله خمينی داشت. چون همه‌اش می‌گفت: "خمينی رهبر شيعه‌هاست. من هم رهبر اهل تسنن كردها هستم. خمينی چرا اين كار را كرده؟ چرا اين را گفته؟ من هم می‌خواهم آن كار را بكنم..." می‌خواست خودش را با آيت‌الله خمينی برابر كند... سوادي در مقام مرجع و فقه نداشت. در ميان كردهای سنی هم حول او وحدتی نبود. ماجراجو بود. آن وقت اين چريك‌های فدايی و پيكار و به‌خصوص كومله‌ای‌ها دور او را گرفته بودند و بزرگش می‌ كردند. او هم فكر كرده بود كسی است. در آن زمان، مشكل عمده مذاكرات شيخ عيزالدين حسينی بود....

...بعدها فروهر به ما گفت كه مامور بوده تا عزالدين حسينی را راضی كند و به قم بياورد تا امام با او صحبت كند و در واقع فتنه از داخل كردستان خارج شود... تحت نظر باشد. ... شايد از لحاظ تاكتيكی درست بود، چرا كه اگر فتنه خارج شود، اوضاع خود به خود مساعد می‌شود.

 زۆرمان ده‌زانین كه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش، كه‌سێكی وه‌ك شێخ عێزه‌دین به‌ پشتیوانی چه‌ند گروهی سیاسی، كرا به‌ رێبه‌ری ئاینی و سیاسی خه‌ڵكی كورد!! به‌ پێی قسه‌ی هێندێك كه‌س كه‌ خۆیان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشه‌وه‌ له‌ نێو جه‌رگه‌ی ره‌وته‌كه‌دا بوون، شێخ عێزه‌دین هه‌ده‌فێكی روون و ئاشكرای له‌ شۆڕش كردن نه‌بووه‌ (به‌ بڕوای من ئێستاش ساخ نه‌بووه‌ته‌وه‌) و بۆ ئاماج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و ره‌قابه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وه‌ك خومه‌ینی هاته‌ مه‌یدان. به‌ پێی قسه‌ی چه‌ند كه‌س، ناوبراو ته‌نیا ئاماجی خۆ مه‌تره‌ح كردن بوو و یه‌كێك له‌ گرفته‌كانی سه‌ر رێگای سه‌رنه‌گرتنی وتوێژه‌كانی كورده‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بوو.

دكتر ابراهيم يونسی:

... جناب صدر حاج‌سيد جوادی صحبت می‌فرمودند كه دو هواپيما آمدند و روی شهر شيرجه رفتند و "جناب" صلاح‌الدين مهتدی شعاری دادند و جلسه را به هم زدند، و آقای شيخ عزالدين حسينی دسشان را روی ميز كوبيدند و فرمودند:" من ديگر با دولت مذاكره نمی‌كنم!" يواشكی خدمتشان عرض كردم:" آقا، حق اين است كه جنابعالي جوان‌ها را نصيحت كنيد..."... جناب شيخ عزالدين و بنده با هم بر نيمكتی مبلی نشسته بوديم... ايشان به سنت ايام بچگی قهر كرده بودند، پشت كرده بودند به من، حرف نمی‌زدند...آقای شيخ عزالدين حتی اين اندازه "نرمی" نداشت كه بيايد و اين مردم محترم را بدرقه كند. آخر به سلامتی ميزبان بود... رفته بوديم فرودگاه‌، مرحم طالقانی و بهشتی فرمودند:" پس كو شيخ عزالدين؟ عرض كردم، الان خدمت می‌رسند." ولی كجا خدمت بسد، در شهر نبود، صبح بة سقز رفته بود. وقتی هم گله كردم، فرمودند:" بله، فلان حاجی در بوكان به رحمت خدا رفته بود، رفتم بر جنازه‌اش نماز بگذارم!... اين هم رهبر سياسی و روحانی مردم كرد، به اصطلاح صدای آمريكا!

... در جرايان مذاكره هم آقای شيخ عزالدين خيلی بازی از خودش در آورد. خودش رای و نظری نداشت، نگاهش به دهن يك مشت جوان كومله‌ای بود... ملاقات كوتاه بود و دامنه‌ای نداشت. بعد هم شيخ عزالدين در مصاحبه با خبر گزاری فرانسه، قضيه را جور ديگر جلوه داده بود. به هر حال جالب نبود. مطبوعات به‌خصوصی  به گمان من در كار اخلال می‌كردند، شيخ هم آدم خوشتن‌داری نبود، گزك به مطبوعات می‌داد. علاقه‌ عجيبی به خودنمايی داشت.

پاش ئه‌وه‌ش كه‌وته‌ چیا له‌ چه‌ندین وڵات و لاوه‌ یارمه‌تی ماڵی وه‌رده‌گرت بۆ ئاماجه‌ ئیسلامیه‌كانی، كه‌چی ئێستا و ئێستاش نه‌مان بینی و نه‌مانبیست كه‌ شێخ عێزه‌دین قوتابخانه‌ یان مزگه‌وتێك بۆ خه‌ڵكی ره‌شوڕوتی كوردستان دروست بكا و یان لانی كه‌م كوردێكی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران له‌ وڵاتێكدا له‌ برسیه‌تی نجات دابێ، ئێتر ئه‌و یارمه‌تیانه‌ سه‌رفی چی ده‌كران، خۆی و خوای خۆی.
پاش ئه‌وه‌ش ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوو، به‌ هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌وته‌ بیری دانانی ره‌ستوران و ... و ئیتر تاكو ئیمڕۆشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر به‌ره‌و پاسیڤ بوون ده‌چێ و ئێستاش به‌ روونی و ئاشكرایی خۆی ساخ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماجی سه‌ره‌كی له‌ شۆڕش و ئاواره‌ بوون چیه‌؟؟!!

*    *    *

هونه‌رمه‌ند فه‌یزی نژادیش له‌وه‌ته‌ چاوی كراوه‌ته‌وه‌ خه‌ریكی كاری هونه‌ری یه‌ و پێم وا نیه‌ كورد هه‌بێ و حه‌ز له‌ موسیقا بكا و گوێی له‌ موزیكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ نه‌بووبێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاكوو راده‌یه‌كی زۆر بینایی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌، كۆڵی نه‌داوه‌ و هه‌میشه‌ خه‌ریكی فێربوونی ئامرازه‌ جۆراوجۆره‌كانی موسیقا بووه‌. به‌ ده‌نگی به‌ سۆزیشی حه‌سانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌ مێشكی خه‌ڵك ده‌دا و به‌م جۆره‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی هاتووه‌ دریغی نه‌كردووه‌.
من ئاگاداری ئه‌وه‌ هه‌م كه‌ ته‌نانه‌ت گیانی هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی له‌ مه‌رگ رزگار كردووه‌ و نه‌یهێشتووه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ سه‌ریان له‌ ئاست ناكه‌ساندا شۆڕ بێ. بێجگه‌ له‌مانه‌ له‌ زۆر بۆنه‌ و ساڵیادی رێكخراوه‌كاندا به‌شداری كردووه‌ و بێجگه‌ له‌ حه‌قی سه‌فه‌ره‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچی نه‌بووه‌.
كورت و كردمانجی بۆ خۆی به‌ زه‌حمه‌تی باسك و مێشكی بێجگه‌ له‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی راپه‌ڕاندووه‌ و نه‌بووه‌ته‌ بار به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌، به‌ هونه‌ره‌ ره‌نگینه‌كانی بووه‌ته‌ هۆی ئاسایش و حه‌سانه‌وه‌ مێشكی خه‌ڵك.
كه‌ پێشمه‌رگه‌ش به‌ چیاوه‌ بوون و كه‌س نه‌یده‌وێرا ته‌نانه‌ت له‌ ماڵی خۆیشیدا باسی پێشمه‌رگه‌ بكا، فیزینژادی هونه‌رمه‌ند به‌ هه‌سته‌وه‌ له‌ نێو شاردا به‌شێك بووه‌ له‌ ئه‌و هێزه‌ خۆڕاگره‌ی چیا.
هونه‌رمه‌ند سه‌رمایه‌ی گه‌له‌ و به‌ بڕوای من ده‌بێ زۆر به‌ ڕێزه‌و چاویان لێ بكه‌ین و زێزی تایبه‌تیان بگرین، ئه‌م كه‌سانه‌ وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ته‌نیا سه‌ر به‌ خۆیان نین، ئه‌مانه‌ به‌ گشتی به‌شێكن له‌ هه‌ست و نیستی ئێمه‌ و هۆكارێكن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه‌یه‌تیمان.

حامید درودی
10/1/2004

تێبینی: رسته فارسیه‌كانم له گۆڤاری "چشم انداز ایران" وه‌رگرتووه.